گەڕان

بگەڕێ بە ناو 552485 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 43 سەرچاوەوە.

هۆکارەکانی تەنگەنەفەسی (ئەسما) لە مناڵدا

هۆکارە دیارەکانی توشبوونی مناڵان بە تەنگەنەفەسی ئاشکرا نیە بەڵام هەندێ نیشانە هەیە کە ئەتوانرێت مناڵی تەنگەنەفەسی پێ جیا بکرێتەوە پێش خراپتر بوونی حاڵەتەکە، وەک:

بوونی هەستیارییەکی زۆر لە مناڵدا کە ڕێگا خۆشکەرە بۆ درووست بوونی تەنگە نەفەسی، ئەو دایک و باوکانەی خۆیان نەخۆشیەکەیان هەیە لەوانەیە بگوێزرێتەوە بۆ نەوەکانیان، هەندێک جۆری هەوکردنی بۆری هەناسە لە تەمەنی زۆر بچوکدا، پیسبونی ژینگەو جگەرە کێشانی کەسانی دەوروبەر هۆکارە بۆ توشبونی مناڵ بە تەنگەنەفەسی.

زیادبونی هەستیاری سیستەمی بەرگری لەش هەڵئاوسان لە سییەکاندا دروست دەکات و هۆکارە بۆ زیاد بونی دەردراوەکانی سییەکان لە کاتی بەرکەوتن یان توشبوون بە هەندێک نەخۆشی وەک:

هەوکردنی ڤایرۆسی وەک سەرما بوون و ئەنفلۆنزا، بەرکەوتن و هەڵمژینی هەوای پیس و دوکەڵی جگەرە، هەستیاری بە دەنکە هەڵاڵە و تەپ و تۆز، گۆڕانکاری لە وەرزەکاندا ، وەرزش کردن.

بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی کتوپڕی تەنگەنەفەسی پێویستە دایک و باوک ئەم خاڵانە پەیڕەو بکەن:

مەهێڵە منداڵەکەت توشی هەستیاری ببێت و لە جگەرەو پیسی ژینگە بە دوری بگرە بە بەکارهێنانی ماسک لە کاتی خۆڵباریندا. با منداڵەکەت بەردەوام جوڵە بکات، هێشتنەوەی کێشێکی تەندروست ، ڕێگریکردن لە توشبون بە دڵەکزێ، بینینی پزیشک لە کاتی پێویستدا.