گەڕان

بگەڕێ بە ناو 610203 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 43 سەرچاوەوە.

خاڵی سەر جەستەو پەیوەندی بە شێرپەنجەوە

زۆربەی خاڵ و نیشانەکان لە لە دایک بوون و مناڵییەوە یان لە تەمەنی هەرزەکاریدا دەردەکەون، بەڵام هەندێک جار لە دوای تەمەنی باڵق بوونیش خاڵ دەردەکەوێت، زۆربەی جۆرەکانی خاڵ خانەی شێرپەنجەیی نین بەڵکو تەنها خانە میلانینەکانی پێست بە هۆی بەرکەوتنی تیشکی سەروو بنەوشەیی، بۆ ماوەیی یان بەهۆی ڕەنگی کەسەکەوە درووست دەبن کە لە سپی پێستەکاندا زیاترە.

زۆربەی خاڵەکان ئاسایین بەڵام لە کاتی گۆڕانکاری بەسەر خاڵەکاندا دەبێت بپشکنرێن چونکە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ خانەی شێرپەنجەیی، ئەگەر هاتوو شێوەی خاڵەکە، ڕەنگی خاڵەکە یان گەورە بوونی خاڵەکە ڕوویدا دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت. هەبوونی خاڵ ٪١ شێرپەنجەی پێست پێکدەهێنێت بەڵام زۆرترین ڕێژەی مردنی هەیە.