گەڕان

بگەڕێ بە ناو 610207 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 43 سەرچاوەوە.

لە کاتی بینینی کەسێکی جوان و سەرنجڕاکێشدا مێشک چی لێبەسەردێت؟

زاناکان هەستان بە تاقیکردنەوەی کۆمەڵێک خوێندکار لە ژێر تیشکی ئێم ئاڕ ئایدا کە ئایا لە کاتی بینینی کەسێکی جوان و سەرنجڕاکێشدا چی لە مێشکییان دێت؟ لە ئەنجامدا دەرکەوت کە بەپێی کیمیایی مێشک بەشی چەپی مێشکی خوێندکارەکان هۆرمۆنی دۆپامین دەردەدات کە بەرپرسە لە خۆشبەختی کەسەکە بەڵام ئەوەی جێی سەرسورمانە ئەم هەستە لە کاتی بینینی جوانیدا دەبێتە هۆی سەیر و سەمەرەیی و سەرسوڕمانی کەسەکە کە هەندێک جار بە هەستێکی ئەژنۆ شکێن ناو دەبرێت لەبەردەم جوانیدا، ئەوەی شایانی باسە ئەوەیە کە لای جەپ هۆرمۆنی دۆپامین دەردەدات بەڵام لای  ڕاست بەرپسە لە بەکارهێنانی هۆرمۆنی دۆپامین بۆ خۆشەویستی و ڕۆمانسییەت هەر بۆیە لە کاتی بینینی ڕووخساری جوانی کەسێکدا یەکسەر خۆشەویستی درووست نابێت.

هەندێک جار کەسەکان توشی دڵەڕاوکی و سترێس دەبن لە کاتی بینینی کچێک یان کوڕێکی جوان ئەمەش بەهۆی ئەوەی کەسەکە هەست بە نائارامی دەکات و ترسی هەیە لەوەی کەسی بەرامبەر چۆن بیری لێدەکاتەوە ئەمەش هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ دەیکات کە بەرپرسە لە کێشی لەش و سترێس و ترسی کەسەکان، لە داهاتودا کە کەسێکی جوانت بینی و ئارەقت کردەوە ئەوە بزانە کۆرتیزۆڵت بەرز بۆتەوەو ئەترسیت.