گەڕان

بگەڕێ بە ناو 646895 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 43 سەرچاوەوە.

نیشانەکانی دابەزینی شەکر لە خوێندا و چارەسەر کردنی

دابەزینی شەکری خوێن لە زۆربەی کەسەکاندا ڕوودەدات بەتایبەت ئەو کەسانەی خۆیان شەکرەیان هەیەو لەسەر دەرمانی ئەنسۆلینن، دابەزینی شەکری خوێن حاڵەتێکی مەترسیدارەو ئەبێت بە زوویی چارەسەر بکرێت لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەرەکەی ئاسانەو کەسەکە خۆی دەتوانێت بیکات.

نیشانە سەرەتاییەکانی دابەزینی شەکرە بریتین لە گێژبوون، ماندووبوون، ئارەق کردنەوە، لەرزینی لێو، برسی بوون، لەرزینی جەستە، خێرابوونی ترپەی دڵ، ڕەنگ زەرد بوون و فشاری دەروونی و زوو توڕەبوون.

دوای نیشانە سەرەتاییەکان ئەگەر هاتو کەسەکە بێ چارەسەر مایەوە ئەوا نیشانەکانی بەرەو خراپتر دەڕۆن و نیشانەیتر لە کەسەکەدا دەردەکەون، وەک لاوازی، لێڵ بوونی چاو، شڵژان، کەم بوونەوەی ئاستی بیرکردنەوە، قسە کردن وەک کەسێکی سەرخۆش، تێکچونی جوڵە، خەواڵویی، لە هۆشچوون و گەشکە. هەندێک جار کەسەکە لە خەودا ڕادەپەرێت بەهۆی سەر ئێشەو هیلاکی و ئارەق کردنەوەی زۆر. 

چۆن دابەزینی شەکرەی خۆمان چارەسەر بکەین؟

خواردنی شەربەتێک، پارچەیەک شیرینی، یان خواردنەوەیەکی گازی کە بۆ دایەت نەبێت، دوای ١٠ بۆ ١٥ خولەک پشکنینی شەکرە بۆ خۆت بکە، ئەگەر بەرز نەبوو لە استی پێشوی ئەوا خواردنیتر بخۆ، ئەگەر ڕێژەکەی گۆڕابو ئەوا دەست بکە بە خواردنی پارچەیەک نانی بۆر، یان پەرداخێک شیری مانگا چونکە کاربۆهیدراتێکی خاوی هەیەو هێواش ئیش دەکات. پێویست بە سەردانی نەخۆشخانە ناکات ئەگەر حاڵەتەکە باش بوو بەڵام ئەگەر دووبارە بویەوە ئەوە پێویستە پزیشکەکەت ئاگادار بکەیتەوە.

چۆن کەسێک چارەسەر بکەین ئەگەر بێهۆش بێت؟

کەسەکە بخە سەرلا و هیج مەخە دەمی تا نەبێتە هۆی خنکاندنی، پێویستە کەسەکە بگەیەنریتە نەخۆشخانەو کەسیتر دەستکاری نەکات.بەڵام ئەگەر کەسەکە توشی گەشکە ببو ئەوا لەگەڵی بميننەوەو مەهێڵن ئازاری خۆی بدات، داوای یارمەتی و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بکەن بۆ گەیەندنی بە نەخۆشخانە، ئەگەر حاڵەتی گەشکەکە تەواو بوو پارچەیەک شیرینی بدەنێ تا شەکرەکەی بەرز دەبیتەوە.

هۆکارەکانی دابەزینی شەکری خوێن:

ئەو دەرمانانەی کە بۆ دابەزینی شەکری خوێن بەکاردێن بەتایبەت ئەنسۆلین یان دەرمانی چارەسەری هەوکردنی جگەر لە جۆری سی، نەخواردنی ژەمی خواردن یان دواخستنی کاتی ژەمەکان هۆکارە بۆ دابەزینی شەکر لە خوێندا، وەرزش کردنی زۆر، ئەو خواردنەی کەسەکە دەیخوات بڕێکی زۆر کەم کاربۆهیدراتی تێدایە، یان خواردنەوەی کحول، هەندێک جار هیچ هۆکارێک نیە بۆ دابەزینی شەکری خوێن، بەڵام زۆر بە کەمی لەو کەسانەدا شەکر دادەبەزێت کە شەکرەیان نییە.