گەڕان

بگەڕێ بە ناو 146860 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 39 سەرچاوەوە.

ساڵانە لە چەمچەماڵ هەزاران تۆن زەیتون بەرهەم دەهێنرێت

لەچەمچەماڵ ساڵانە هەزاران تۆن زەیتون بەرهەمدەهێنرێت و تائێستاش بڕیارى دروستکردنى کارگەیەکى زەیتى زەیتون لەو سنورە نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

خانەقین.. بەهاوەن هێرشکرایە سەر گوندێکى کوردنشین

ئەمشەو گروپێکى چەکداریی بە هاوەن هێرشیان کردەسەر گوندێکى کوردنشین لە سنورى خانەقین و هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتەوە.

حکومەت و نەوەى نوێ کێبڕکێیانە لەسەر چاککردنى تونێلى دەربەندیخان

ئاو لە شاخەکەوە دەڕژێتە ناو تونێلەکەوە، سەقفەکەى رەش بووە، شەقامەکەشى پڕبووە لە چاڵ و چۆڵى، ڕووناککردنەوەشى وەک پێویست نییە، ئەمە ئەشکەوت نییە، بەڵکو ئەمە حاڵى تونێلى دەربەندیخانە.

لە گەرمترین کاتدا هاوڵاتییانی هەرێم خەمى نەوتى زستانیانە

هێشتا گەرما لە بەرزترین پلەکانیدایە، لەپاڵ خەمی فێنککردنەوەی ماڵەکانیان، هاوڵاتییان خەمێکی تریشیان لە کۆڵدایە، ئەویش دابینکردنی سوتەمەنییە بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان لە زستاندا و، بەشێکی زۆریان لە ئێستاوە دەستیان بە کڕینى نەوتی سپی کردووە.