گەڕان

بگەڕێ بە ناو 201299 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 39 سەرچاوەوە.

وەزارەتی کاری عێراق: زیاتر یەک ملیۆن ھاوڵاتی لە عێراقدا بێکارن

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، یەک ملیۆن و ٣٤٤ ھەزار ھاوڵاتی لەعێراقدا بێکارن.

ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکیان دەرکرد

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە کۆشکی سەلام ھەر یەک لە بەرھەم ئەحمەد ێالح سەرۆک کۆمارو عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و فائق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کۆبوونەوەو,چەند بڕیارێکیان دەرکرد.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زۆر نیگەرانە لە ڕەوشی باکوری سوریا

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکەیان زۆر نیگەرانە لە بەرامبەر ڕەوشی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا

​ئەردۆغان: ئەوەی سوریای دەرهێنا لە یەکیەتی عەرەبی ئێستا دەیەوێ بیگەڕێنێتەوە ناوی

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وتی "ئەوەی سوریای دەرهێنا لە یەکیەتی عەرەبی ئێستا لە دوای ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی دەیەوێ بیگەڕێنێتەوە ناو یەکیەتییەکە، ئەم دژیەکییە چییە!".