گەڕان

بگەڕێ بە ناو 102664 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 39 سەرچاوەوە.

ئاسایشی سلێمانی: ئەو دوو کوڕەی باوکی خۆیان کوشت دەستگیرکران

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوو تۆمەتبارەی لەگەڕەكی چوارباخی سلێمانی بەچەقۆ باوكیان كوشت خۆیان ڕادەستی هێزەكانی ئاسایش كردوە و دانیان بەتاوانەكەدا ناوە.

نەوەی نوێ: دۆخی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێک خەڵک وەک سودان و جەزائیر بڕژێنە سەر شەقام

جوڵانەوەى نەوەى نوێ ڕایگەیاند، دۆخی کوردستان کە ماوەى ٢٨ ساڵە دوو بنەماڵە حوکمڕانی دەکەن، گەیشتووەتە ئاستێک خەڵک وەک سودان و جەزائیر بڕژێنە سەر شەقام.

دادگای کەرکوک پێشمەرگەیەکی بە ١٠ ساڵ زیندانی سزادا

هۆشەنگ نوری ئەو پێشمەرگەیەی بە برینداری لە گرتوخانەی کەرکوک راگیرابوو، ئەمرۆ لەلایەن دادگای کەرکوکەوە سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، كه‌سوكاره‌كه‌شی نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕن و داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ سزاكه‌ی ده‌كه‌ن.

نرخی دراو لە بازاڕەکانى هەرێمی کوردستاندا

رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی نرخی جۆرە جیاوازەکانی دراو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بڵاودەکاتەوە.

بەشێک لە چالاکوانان: داوکارین تۆمەتبارانی ئەنفال دادگای بکرێن

لە ساڵیادی تاوانەکانی ئەنفالدا، کۆمەڵێک هاوڵاتی و چاکوان هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە داوای دادگایی کردنی ئەوکەسانەیان کرد کە دەستیان لە تاوانەکانی ئەنفالدا هەیە و دابینکردنی موچە و ئیمتیازات بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان .

سلێمانی.. بەهۆی داڕمانی گڵەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی داڕمانی خۆڵی بینایەك لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی كرێكارێكی بەڕەگەز سوری گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەی بەڕەگەز عەرەبیش بریندار بوو .