گەڕان

بگەڕێ بە ناو 73051 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 37 سەرچاوەوە.

تره‌مپ لە تویتێکدا هەڵەدەکات و دواتر دەیسڕێتەوە

دوای ڕوودانی ته‌قینه‌وەکانی سریلانكا له‌ چه‌ند كڵێسا و هۆتێلێك ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ له‌ تویتێكدا هاوخەمی بۆ سریلانكا راگه‌یاند به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌كى له‌ تویته‌كه‌یدا كرد و دواتر‌ سڕییه‌وه‌.

ئایپاد و مۆبایل چ مەترسییەک لەسەر تەندروستیی منداڵ دروست دەکەن؟

لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکراکراوە، ئەو منداڵانەی کاتێکی زۆر لە بەردەم مۆبایل و ئایپاد و کۆمپیتەردا بەسەردەبەن، بە گشتیی توانای تەرکیزکردن و بەئاگاییبوونیان کەمترە و بە ڕێژەیەکی زیاتر تووشی ڕاڕایی دەبن.

ئاماری کوژراوانی تەقینەوەکانی سریلانکا بۆ ٢٩٠ کەس بەرزبووەوە

وتەبێژی پۆلیسی سریلاکا ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی زنجیرە تەقینەوەکانی ئەو وڵاتە کە چەند کڵێسایەک و ئوتێلی چوار شاری کردە ئامانج، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٩٠ کوژراو و زیاتر لە ٥٠٠ بریندار.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٣ دۆلار و ٨٠ سەنتە، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٦٤ دۆلارە.

هەواڵی دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووی نەینەوا ڕەتکرایەوە

فارس بریفکانی پەرلەمانتاری عێراق لە پشکی پارێزگای نەینەوا ڕەتیکردەوە ئەو هیچ لێدوانێکی دابێت سەبارەت بە دەستگیرکردنی نەوفل عاکوب پارێزگاری پێشووی نەینەوا و پۆلیسی پارێزگاکەش بە هەمان شێوە هەواڵی دەستگیرکردنەکەی رەتدەکاتەوە.

ڤیزای بێبەرامبەر گەشتکردنی بۆ ئێران زیادکردووە

لە نووسینگه‌کانی وه‌رگرتنی ڤیزا، ڤیزاكان به ‌خۆڕایی وه‌رده‌گیرێن و هاوڵاتییان به‌ گه‌شتكردنیان بۆ ئێران، ته‌نها هه‌شت هه‌زار وه‌كو ڕسووماتی كونسوڵخانه‌ و نوسینگه‌ ده‌ده‌ن.