گەڕان

بگەڕێ بە ناو 627405 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 43 سەرچاوەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکانی کۆرمۆرەوە ئاشکرا کرد
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکانی کۆرمۆرەوە ئاشکرا کرد

June 26th, 2022 NRT

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ هاوبەشەکانیان دەوەستن و ئیدانەی دووبارەبوونەوەی هێرشە موشەکی و هاوەنییەکان دەکەن کە ئاڕاستەی هەرێمی کوردستانی عێراق کراون.

بیخوێنەرەوە
پەروەردە روونکردنەوە لەبارەی کاتی تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەییەوە دەدات
پەروەردە روونکردنەوە لەبارەی کاتی تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەییەوە دەدات

June 26th, 2022 NRT

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەیی لە کات و وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە.

بیخوێنەرەوە
لە شەش مانگی رابردوو نزیکەی یەک تەن مادەی هۆشەبەر دەستی بەسەردا گیراوە
لە شەش مانگی رابردوو نزیکەی یەک تەن مادەی هۆشەبەر دەستی بەسەردا گیراوە

June 26th, 2022 NRT

بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە سلێمانی رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر نزیکەی یەک تەن مادەی هۆشبەردا گرتووە. دەشڵێت، "٢٤٠ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستیگرکراون ".

بیخوێنەرەوە
سەرجەم حاجییانی عێراق گەیشتنە سعودیە
سەرجەم حاجییانی عێراق گەیشتنە سعودیە

June 26th, 2022 NRT

دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، سەرجەم حاجییانی عێراق کە ژمارەیان زیاتر لە ١٥ ھەزار حاجییە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە وڵاتی سعودیە.

بیخوێنەرەوە
دۆلار دابەزی و تمەن روو لە بەرزییە
دۆلار دابەزی و تمەن روو لە بەرزییە

June 26th, 2022 NRT

ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتەکانی نزیک داخستنی بازاڕی دراوەکاندا، نرخی دۆلار دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ ١٠٠ دینار و بەراورد بە چەند رۆژی پێشتر ٢٠٠ دینار دابەزیووە.

بیخوێنەرەوە
بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە
بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

June 26th, 2022 NRT

وەزارەتی تەندورستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە دوێنێ شەممە بەچڕی ژمارەیەک پارێزگای وڵاتی گرتەوە، دوو ھەزار و ٢٥٠ کەس تووشی ھەناسە توندی بوون. دەشڵێت، "سەردانی نەخۆشخانەیانکردووە و چارەسەیان وەرگرتووە".

بیخوێنەرەوە
وێنە.. لە شوێنەواری گۆبەکلیتەپە کار لەسەر دۆزینەوەی زانیاری مێژوویی نوێ دەکرێت
وێنە.. لە شوێنەواری گۆبەکلیتەپە کار لەسەر دۆزینەوەی زانیاری مێژوویی نوێ دەکرێت

June 26th, 2022 NRT

شوێنەواری گۆبەکلیتەپە بەهۆی ئەوەی مێژووییەکی ١٢ هەزار ساڵەی هەیە بە "خاڵی دەستپێکی مێژوو" ناسراوە، لەو رۆژەوەی ئەم شوێنەوارە دۆزراوەتەوە، تا ئێستا لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسیی تیادا ئەنجامدەدرێت و چەندین زانیاری و پارچە شوێنەواری گرنگی تیادا دۆزراونەتەوە.

بیخوێنەرەوە
یەکەم پێشبینی لەبارەی وادەی جەژنی قوربانەوە
یەکەم پێشبینی لەبارەی وادەی جەژنی قوربانەوە

June 26th, 2022 NRT

نوسینگەی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی عەلی سیستانی رایگەیاند، پێشبینی دەکەن رۆژی یەکشەممە ١٠ی تەمموز یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بێت.

بیخوێنەرەوە
دوو موشەک ئاڕاستەی باشیک کرا
دوو موشەک ئاڕاستەی باشیک کرا

June 26th, 2022 NRT

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئێستا لە چیای باشیکی سنوری قەزای شێخان دوو موشەک ئاڕاستە کراون.

بیخوێنەرەوە
وێنە.. بەهۆی تەقینی تایەی شۆفڵەکەیەوە هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا
وێنە.. بەهۆی تەقینی تایەی شۆفڵەکەیەوە هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا

June 26th, 2022 NRT

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتییەک لەکاتی کارکردندا تایەی شۆفڵەکەی تەقیووە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی بە سەختی بریداربوون و دواتریش گیانیلەدەستداوە.

بیخوێنەرەوە
کۆمەڵێک ژمارەی تابلۆ بە نایاسایی دابەشکراون و بەڕێوەبەری هاتۆچۆی سلێمانیش رایگرتوون
کۆمەڵێک ژمارەی تابلۆ بە نایاسایی دابەشکراون و بەڕێوەبەری هاتۆچۆی سلێمانیش رایگرتوون

June 26th, 2022 NRT

بەگوێرەی نوسراوێک کە لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی دەرچووە، بڕیاردراوە بە ڕاگرتن و ئەنجامنەدانی مامەڵەی تایبەت بۆ چەند ژمارەیەک.

بیخوێنەرەوە
کەشناسی: جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
کەشناسی: جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

June 26th, 2022 NRT

کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، پاش بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە سبەینێوە دووبارە پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرزدەبنەوە.

بیخوێنەرەوە
رۆژنامەی سەباح: کۆمپانیا گەورەکانی نەوت لە هەرێم دەکشێنەوە
رۆژنامەی سەباح: کۆمپانیا گەورەکانی نەوت لە هەرێم دەکشێنەوە

June 26th, 2022 NRT

رۆژنامەی سەباحی فەرمی حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیای بیکەر هیوزی ئەمریکی گەورەی جیهانی کە لە بواری خزمەتگوزارییەکانی کێڵگە نەوتییەکاندا کاردەکات کشانەوەی خۆی لە هەرێمی کوردستان راگەیاندووە و ئاماژەی بەوەکردووە کە پەیوەست دەبێت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە.

بیخوێنەرەوە
تەرمی سێ کۆچبەری رووداوەکەی دوورگەی سانتۆرینی یۆنان دەگەڕێندرێتەوە هەرێم
تەرمی سێ کۆچبەری رووداوەکەی دوورگەی سانتۆرینی یۆنان دەگەڕێندرێتەوە هەرێم

June 26th, 2022 NRT

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، رۆژی ٢ی مانگی تەموز تەرمی سێ کۆچبەری کورد لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێم.

بیخوێنەرەوە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ گیانیله‌ده‌ستدا
لە رووداوێکی هاتوچۆدا فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ گیانیله‌ده‌ستدا

June 26th, 2022 NRT

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار- کفری و نزیک ناحیەی سەرقەڵا ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندگرووزەر وەڕگەڕا و سەرنشینەکەی کە پلەی عەمیدە بەناوی ئاری محەمەد تۆفیق گیانیلەدەستداوە.

بیخوێنەرەوە