گەڕان

بگەڕێ بە ناو 73030 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 37 سەرچاوەوە.

ئەمریکا ئاماری سەربازە کوژراو و بریندارەکانی لە عێراق و سوریا ئاشکراکرد

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەرژمێریی زیانە گیانییەکانی هێزە سەربازییەکانی خۆی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە عێراق و سوریا بڵاوکردەوە.

سیستانى داوایەکى سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق رەتدەکاتەوە

عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان سێ داواکاریی سەرۆکایەتییەکانى کۆمار و وەزیران و پەڕلەمانى عێراقی ڕەتکردووەتەوە بۆ سەردانى ماڵەکەى لە نەجەف و ئەو هەنگاوەى پەیوەستکردووە بە هاتنەدى گۆڕانکاریی لە دۆخى ژیانى عێراقییەکان.

نرخى زێڕ لەبازاڕەکانى هەرێمى کوردستان

بەمەبەستى ئاگاداربوون لەدوایین گۆڕانکاریی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە نرخی جۆرە جیاوازەکانی زێڕ بڵاودەکاتەوە.

کازم ساهر هۆکاری گۆڕینی نازناوەکەی ئاشکرا کرد

پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیاری دەستبەرداربوونی کازم ساهر لە نازناوەکەی گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی گشتی بەغدا، ئەم هونەرمەندە ڕوونکردنەوەیەکی داوە لەبارەی هۆکاری گۆڕینی نازناوەکەی، بەتایبەت پاش ئەوەی کەسانێكی زۆر ڕەخنەیان لەم هەنگاوە گرت

سەعدی پیرە: پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت وەردەگرین

سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت وەردەگرن.

چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر: لە ساڵی رابردوودا ٣٢٥ ژن داڵدەدراون

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، ئاماری ساڵی ٢٠١٨ی پارێزگای هەولێری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٣٢٥ ئافرەت هەڕەشەیان لەسەربووە و داڵدەدراون.

موفتییەکى سعودی: هاوسەرگیریی مسیار دروستە و پەنابردنیش بۆى ترسنۆکیى نییە

ئەندامێکى دەستەى گەورە زانایانى سعودیە ڕایگەیاند هەموو پایەکانى هاوسەرگیریی حەڵاڵ لە مسیاردا هەیە و ئەوانەى ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە دەکەن "ترسنۆک نین"، تەنها ئەوە هەیە ژنان دەست لە هەندێک مافەکانى خۆیان هەڵدەگرن بۆ پیاوان.

راکان جبوری: دەبێت پرسیار لە بانگهێشتکەرانی کۆبوونەوەکەی هەولێر بکرێت کارەکەیان یاساییە یان نا

راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک دەربارەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە شاری هەولێر رایگەیاند، سەرەتا دەبێت پرسیار له بانگهێشتکەرانی کۆبوونەوەکە بکرێت ئایا ئەم کۆبوونەوەیە یاساییە یان نا ​و دەبێت سەرەتا لەگەڵ پێکهاتەکان گفتوگۆ بکرێت لەوبارەیەوە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە کۆبوونەوەدایە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتى لە سلێمانى لە کۆبوونەوەدایە و میدیاى فەرمى ئەو حزبەش ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنى کاندیدى یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگارى کەرکوک دەکەن.

کۆیە.. بەشێک لە شۆفێرانی تەکسی دژی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ گردبوونەوە

دژی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، بەشێک لە شۆفێرانی تەکسی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە گردبوونەوە.

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەوری تەواو و بارانبارین دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

نرخی دراو لە بازاڕەکانى هەرێمی کوردستاندا

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دوایین گۆڕانکاریی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە نرخی دراوەکان بڵاودەکاتەوە.

تورکیا بەردەوامە لە ناردنی هێز بۆ سنورەکانی سوریا

سوپاى تورکیا چەند تیمێکى کۆماندۆ و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازیی ڕەوانەى ناوچەکانى سنورى سوریا کرد بە مەبەستى جێگیرکردنیان.

زیندانییە هەڵهاتووەکەی کەرکوک لە سنوری تورکیا دەستگیرکرایەوە

ئەو زیندانیەی لە ٢٦ی مانگی رابردوو لە بنکەی پۆلیسی ڕەحیم ئاوا هەڵهات ئەمڕۆ لە سەر سنوری تورکیا دەستگیرکرایەوە.

میدیا جیھانییەکان.. حکومەتی ئێران لە ماوەی ٣٠ ساڵدا ٨٦٠ رۆژنامەنوسی دەستگیرکردووە و بەشێکیان لەسێدارەدراون

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕۆژانە گرنگترین مانشێت و ھەواڵە جیھانییەکان بڵاودەکاتەوە و ئەمڕۆش ئەم ھەواڵانە لە میدیا جیھانییەکاندا دەبینرێت: