ئەمڕۆ نوێنەرانى پارتە نوێیەکەى ئەحمەد داودئۆغلو لە وەزارەتى ناوخۆى تورکیا، بە ناوى (پارتى ئایندە) داواکاری دامەزراندنى پارتەکەیانیان پێشکەشى وەزارەتى ناوخۆى تۆمارکرد و سبەینێش پارتە نوێیەکەى رادەگەیەنێت.
ئەمشەو، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، بە فەرمی دانی نا بە جینۆسایدی ئەرمەنییەکاندا و چاوڕوان دەرکرێت ئەو بڕیارە کاردانەوەی توندی تورکیای لێبکەوێتەوە.
لەکاتی هەستکردن بە ئازاری ماسولکەکانی شان و کۆکەی بەردەوام و بێهێزی جەستە لە نیشانەکانی بوونی گرفتە لە تەندروستیی سییەکاندا، لەم دۆخانەشدا باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.
ماڵپەڕی ئەلمۆنيتەری ئەمريکی ڕايگەياند، هێزە کوردیيەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە نێوەندگيری ڕوسيا دانوستان لەگەڵ حکومەتی ديمەشقدا دەکەن بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر فرۆشتنی نەوتی کێڵگە نەوتييەکان.
وتەبێژی سەرایا سەلام ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە سامەڕا بە هێزەكانی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوەو حەوت چەكداری حەشد كوژراون و سیانی دیكەش بریندار بوون.
وەزیری بازرگانی وپیشەسازی هەرێم ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی بەرەوپێشبردنی كەرتی بازرگانی و پیشەسازیدا، بەهاوكاری پەڕلەمانی كوردستان كاری ڕیكلامكردن و بازرگانی ڕیكدەخەنەوەو ڕێگە لە ڕیكلامكردن بۆ كاڵای كوالێتی خراپ دەگرن.
هەندێك کەس هەرچەندە رێجیم دەکەن و هەوڵدەدەن کێشیان داببەزێنن ناتوانن و بەردەوام کێشیان زیاد دەکات، ئەمەش چەندین هۆکاری جیاوازی لە پشتەوەیە کە رێگە لە دابەزاندنی دەگرن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی تاپۆكردن و خزمەتگوزاریی كۆمەڵگە و گوندە هاوچەرخەكانەوە رایگەیاند، وەک هەر گەڕەکێکی دیکەی ناوشار مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆى سوتانى موەلیدەیەکەوە دوو کەس کە کوڕ و باوکێکن گیانیان لە دەستدا.
ئێن ئاڕ تى دەقى پرۆژەیاساى چاکسازیی کە لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکرا بڵاوکردەوە کە بڕیارە پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى یەکەمى بۆبکات.
ئەمڕۆ پێنچشەممە، خەڵکی بەریتانیا بۆ دیاریکردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی وڵاتەیەکەیان روویان لە سندوقەکانی دەنگدانکردووە و لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەمە سێیەمجارە هەڵبژاردن لەو وڵاتە بەڕێوەبچیت.
حکومەتی ئێران رۆژنامەنوسێکی کوردی باکوری کوردستانی رادەستی تورکیا کردەوە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش بە "تیرۆریست" ناوی دەبات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، حاڵەتێکی فێڵکردنی نوێیان لە گۆڕینەوەی دراودا ئاشکراکردووە و دوو کەسیشیان دەستگیرکردووە.
فراکسیۆنی نەوەى نوێ بە پێی راسپاردەی جوڵانەوەکەیان، داواى نەهێشتنى مووچەى خانەنشینى پلە باڵاکان دەکات.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سیستمێکی نوێی کامێرای چاودێری لە شەقامەکانی شاری هەولێر دادەنرێت، کە دەتوانێت سێ جۆری سەرپێچی لە یەک کاتدا تۆماربکات.