گەڕان

بگەڕێ بە ناو 151829 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 39 سەرچاوەوە.

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمى کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨) ئاسمان هەور دەبێت و ​باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت.

هەسەدە: کشانەوەى ئەمریکا کاریگەری دەبێت لەسەر لەناوبردنی داعش لە سوریا

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند، ​کشانەوەى ​سوپای ئەمریکا ​لە سوریا ​کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر لەناوبردنی داعش.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە دەکرێت

وابڕیارە کاتژمێری ١ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکات و لە دانیشتنەکەشدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە دەکرێت.

عارف روشدی: ئەگەر یه‌كێتی بڕوای بە پڕۆسه‌ی دیموکراسی هەیە دەتوانێت ببێتە ئۆپۆزسیۆن

عارف ڕوشدی ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، ئەگەر یه‌كێتی بڕوای بە پڕۆسه‌ی دیموکراسی هەیە، دەتوانێت ببێتە ئۆپۆزسیۆن و ڕێگرى بۆ حکومەتى هەرێم دروستنەکات..

هەولێر.. دیداری بازرگانیی لە نێوان بازرگانانی هەرێم و هندستان بەڕێوەدەچێت

بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەکان، دیداری بازرگانیی لە نێوان بازرگانانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی هندستان لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

یەکەم لێدوانی تورکیا دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا

دوای رۆژێک لە بڕیاری ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە خاکی سوریا، ئەمڕۆ وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئێستا لەبەردەمیاندا منبج و خۆرهەڵاتی فورات هەیە و بەردەوامن لەکارەکانیان لەسەر ئەم دوو ناوچەیە.

نرخی دراو لە بازاڕەکانى هەرێمی کوردستاندا

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دوایین گۆڕانکاریی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە نرخی دراوەکان بڵاودەکاتەوە.

بەتۆمەتی پارە سەندن لە هاوڵاتییەک پێنج کەس دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بە زۆر پارەیان لە هاوڵاتییەك وەرگرتووە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی.

​ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا

بەمەبەستی ئاگاداربوون لەدوایین گۆڕانکاریی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە نرخی جۆرە جیاوازەکانی زێڕ بڵاودەکاتەوە.

جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت

لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ( ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت و چەند پرسێکی تر تایبەت بە ئایندەی بزوتنەوەکە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی چەند بڕیارێکی تایبەت بە موچەی کەمئەندامان دەرکرد

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، موچەی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی نەهاتوون بۆ پشکنین یان لە پشکنیندا دەرنەچوون دەبڕدرێت و هەر کەسێکیشیان تانەکەی دروست بێت و کەمئەندامییەکەی رێژەی یاسایی هەبێت موچەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

شاسوار عەبدولواحید: دەمانەوێت ئەخلاق بگەڕێنینەوە بۆ سیاسەت و راستگۆ بین لەگەڵ خەڵکدا

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە بەرنامەى تاوتوێى ئێن ئاڕ تى دا تیشکی خستە سەر چەند پرسێک لەناویاندا خۆپیشاندانەکانى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردوو ڕایگەیاند، ئەگەر خۆپیشاندان بکرێتەوە جارێکی دیکە پشتیوانی دەکەنەوە و بەشداردەبن.

هاندەرانی یانەی توپی پێی رزگاری بەردبارانی پاسی یاریزانانی یانەی خانەقینیان کرد

لەمیانی بەڕێوەچوونی گەڕی پێنجەمی یارییەکانی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ توپی پێ، یاری نێوان یانەی رزگاری و یانەی خانەقین لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار بەڕێوەچوو و دوای یارییەکەش بەشێک لە هاندەرانی یانەی رزگاری هێرشیانکردە سەر پاسی یاریزانانی یانەی خان

کەنەکە داوای دروستکردنی هەرێمی دژەفڕین لە رۆژئاوای کوردستان دەکات

پاش بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە "بانگەوازێکی بەپەلە"دا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، هەرێمی دژە فڕین لە باکوری سوریا دروستبکات.

ناتانیاهۆ: لێکۆڵینەوە لە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا دەکەین

بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەیەكەم لێدوانیدا ڕایگەیاند، بڕیارەكەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بڕیارێكی ئەمریكیە، بەڵام ئێمە لێكۆڵینەوە لەسەر ماوە و چۆنیەتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە و كاریگەرییەکانی لەسەر ئیسرائیل دەکەین.