گەڕان

بگەڕێ بە ناو 175906 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 39 سەرچاوەوە.

دواى تێپەڕبوونى ساڵێک لە خۆپیشاندانەکان هاوڵاتییان هەمان داواکارییان هەیە

ساڵێک بەسەر خۆپیشاندانەکانی ١٨و١٩ و چەند ڕۆژی دواتری مانگی دوانزەى پاردا تێپەڕدەبێت، کە خراپتربوونى دۆخى بژێوى هاوڵاتییان و پێنەدانى موچەى مانگانەى فەرمانبەران و چەندین کێشە و کەموکورتى دیکە، زۆرینەى چین و توێژەکانیان هێنابووە سەر شەقام.

ساڵێک بەسەر خۆپیشاندانى چەند ناوچەیەکى هەرێمدا تێپەڕى کە تیایدا سێ خۆپیشاندەر شەهیدبوون

ساڵى ٢٠١٧ بۆ هاوڵاتییانى هەرێم ساڵێکى پڕ لە کێشە و گرفت بوو، چونکە کەڵەکەبوونى تەواوى کێشەکان وایکرد لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، زنجیرەیەک خۆپیشاندانى فراوان، زۆربەى شار و شارۆچکەکانى هەرێم بگرێتەوە، بەڵام ڕۆژى ١٨ى مانگی دوانزە خۆپیشاندانەکان پێیان ن

مەرجى لایەنەکانى ئۆپۆزسیۆنى جاران کورتبووەتەوە بۆ وەرگرتنى هەندێک پلە و پۆست

هاوکات لەگەڵ کێشە ناوخۆییەکانى پارتی و ئاڵۆزیى دەستاودەستى دەسەڵات لە نێوان هەردوو ئامۆزادا، داواکاریى و مەرجى لایەنەکانى ئۆپۆزسیۆنى جاران بۆ بەشداریی لەو حکومەتە چاوەڕوانکراوە، کورتبووەتەوە بۆ دابینکردنى هەندێ پلە و پۆست و بەرزکردنەوەى هەندێک دروشم، کە ز

سبەی دادگاییکردنى سەرۆکى کاتى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت

​لەسەر سکاڵایەکى فرکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان، سبەی سەرۆکى کاتى پەرلەمان دەچێتە بەردەم دادگا.

محەمەد هاودیانى: لەناو کەمئەنداماندا سەدان کادیرى حزبی موچەى تایبەت وەردەگرن

​وەزیرى پێشووى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند لەناو چینى کەمئەنداماندا کادیرى زۆربەى حزبەکان هەیە کە موچەى تایبەت وەردەگرن.

گەرمیان.. لە رووداوێکی تەقەکردندا سێ ئەندامی بنەماڵەیەک کوژران و برینداربوون

لە رووداوێکی تەقەکردندا لەقەزای کەلار هاوڵاتییەک کوژرا و دوو برای ئەو هاوڵاتییەش برینداربوون.

خوێندنی باڵا هەلی کار بۆ هەڵگرانی ماستەر و دکتۆرا دەڕەخسێنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، هەلی کار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەڕەخسێنێت و داوایان لێ دەکات داواکاری پێشکەش بە وەزارەت بکەن بۆ دامەزراندنیان لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان.

تەڤگەرى ئازادی: ئەندامێکمان لە زاخۆ بێسەروشوێنە

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند ماوەی پێنج ڕۆژە ئەندامێکیان لە زاخۆ بێسەروشوێنە .

برێت مەکگۆرک و نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمیان کرد

برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کرا.

ڕاستی وێنەی خزمەتکاریی ڤلادیمیر پوتین بۆ سەدام ئاشکرا بوو

لە ساڵی ٢٠١٨دا وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە گوایە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا خزمەتکاری سەدام حسێن بووە، کاتێک سەدام سەردانی مۆسکۆی کردووە.

هەولێر.. ڕێگری لە تیمی ئێن ئاڕ تی کرا ڕووماڵی خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی تورکیا بکات

لە شاری هەولێر خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و ڕێگەش نەدرا تیمی ئێن ئاڕ تی ڕووماڵی خۆپیشاندانەکە بکات.

دادگای ئیداری فالح فەیازی گێڕایەوە بۆ پۆستەکەی

بە بڕیاری فەرمی دادگای ئیداری فالح فەیاز گەڕایەوە بۆ پۆستەکەی خۆی وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی.

ژن و پیاوێک بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە چەمچەماڵ دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر ژن و پیاوێکیان لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکردووە، پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی نێردراوە ئاماژەی بەوە کردووە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانیان ئاگادارکراوەتەوە لە

لەسەر دراوی وڵاتێک لەبری وێنەی سەرۆک وێنەی ئاژەڵەکان دادەنرێت

بەمەبەستی رێگەگرتن لە ستایش و گەورەکردنی سەرکردەکان، لەسەر دراوی وڵاتی کینیا وێنەی ئاژەڵەکان لەبری وێنەی سەرۆکەکانی ئەو وڵاتە دانرا.

قایمقامی مەخمور: ناتوانم بڵێم هێرشەکەی سەر کەمپی مەخمور تورکیا بووە

هەرچەندە سوپای تورکیا وەکو چالاکییەکی سەربازی ​باسی لە هێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری کرد بەڵام قایمقامی قەزای مەخمور ئاماژە بەوە دەکات، بۆردومانکردنی کەمپی مەخمور "بکەر نادیارە".