گەڕان

بگەڕێ بە ناو 175839 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 39 سەرچاوەوە.

بەهۆی مەترسی لافاوەوە پردی دەرەدوێن دادەخرێت

بەهۆی زۆری بارانبارین و مەترسی دروستبوونی لافاو ڕێگای پردی دەرەدوێن لە سەر رێگای نێوان کەلار _ دەربەندیخان دادەخرێت.

سبەی شاندێکی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات

بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکلایکردنەوەی پۆستە باڵاکان، سبەی شاندێکی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە.

ڕوونکردنەوە لەسەر بڕینی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدرێت

​ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بە وەکالەت ڕایگەیاند، ئەو بڕیارە دەرکراوە بۆ بڕینی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تەنها ئەو کەمئەندامانە دەگرێتەوە کە فەرمانبەری حکومەتن و مووچەی تریان هەیە و ڕێژەی کەمئەندامییان ٧٠% کەمتر.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت لە کۆبوونەوەدایە

بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی لە کۆبوونەوەدایە.

پۆلیسی سلێمانی: لە ناحیەی وارماوە گەنجێک بە فیشەک کوژرا

​پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە فیشەک کوژرا و دوو تۆمەتباریش بە تۆمەتی کوشتنی گەنجەکە دەستگیرکراون.

وەزیری پلاندانان: ژمارەی دانیشتوانی ھەرێم زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسە

ئەمڕۆ ١٧ی کانونی یەکەم دەستەی ئاماری ھەرێم لە کۆنفرانسێکدا زانیاری لەبارەی ڕەوشی تەندروستی و پەروەردە و کۆمەڵایەتی خستەڕوو و وەزیری پلاندانانیش ڕایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی ھەرێم بە ئاوارەکانیشەوە زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسە.

کفری.. بەهۆی باران بارین و مەترسی لافاو دەوامی ئێوارانی قوتابخانەکان کرایە پشوو

بەهۆی باران بارین و مەترسی لافاو ئەمڕۆ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنوری قەزای کفری دەوامی فەرمی ئێواران کرایە پشوو.

دژی بڕینی موچەکانیان خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان گردبوونەوە

لە دژی بڕینی موچەی ئەو کەسانەی رێژەی کەمئەندامیان لە ٧٠% کەمترە ئەمڕۆ بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە بەردەم بانکی تووی مەلیکی شاری سلێمانی گردبوونەوە.

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمى کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، بۆ سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. ​

وەزیری پەروەردە: ئاماژەی باش هەیە بۆ چاککردنی پاشەکەوتی مووچە

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە رایگەیاند، ئاماژەی باش هەیە بۆ چاککردنی پاشەکەوتی مووچە و دۆخی دارایی حکومەتی هەرێم باشە.

​سعودیە: ئەمریکا لەبارەی دۆسییەی خاشقچییەوە دەستوەردانی لە ناوخۆی وڵاتەکەمان کردووە

وەزارەتى دەرەوەى سعودیە رایگەیاند، بەرپرسیارێتى خستنە سەر محەمەد بن سەلمان بە کوشتنى جەمال خاشقچى دەستوەردانی ئەمریکایە لە کاروبارى ناوخۆى سعودیە.

نرخی دراو لە بازاڕەکانى هەرێمی کوردستاندا

​بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دوایین گۆڕانکاریی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە نرخی دراوەکان بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت ​کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم کۆببێتەوە.

لەشارەکانى هەرێم یادی ئاڵای کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ ١٧ی کانونی یەکەم یادی ڕۆژى ئاڵای کورستانە و لە هەر یەک لە شارەکانى هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک و هەڵەبجە و کەلار و چەندین قەزای تر لە دامودەزگاکان و قوتابخانەکاندا بە ئاهەنگگێران یادی ئەو ڕۆژە کرایەوە.

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمی کوردستاندا

بەمەبەستی ئاگاداربوون لەدوایین گۆڕانکاریی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە نرخی جۆرە جیاوازەکانی زێڕ بڵاودەکاتەوە.