گەڕان

بگەڕێ بە ناو 146860 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 39 سەرچاوەوە.

روفاتى ئەنفالکراوانى بیابانى سەماوە گەیەنراونەتە بەغدا

راوێژکارێکى سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند، دوای هەڵدانەوەی یەکێک لە سێ گۆڕە بەکۆمەڵەکەى سەماوە، سەرجەمى روفاتەکان گەیەنراونەتە پەیمانگای پزیشکی دادی بەغدا.

سەلیم شوشکەیى: عەبدولمەهدى دەڵێت ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەکات ناتوانن بەمشێوەیە بەردەوام بن

سەلیم شوشکەیى سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدى پێیوتووە ئەگەر حکومەتى هەرێم نەوت رادەست نەکات ناتوانێت بەمشێوەیە بەردەوام بێت.

گایەک قەسابێکی کوشت و نۆ کەسی تری بریندار کرد

لە شاری فنارە لە میسر کە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتر لە پارێزگای ئیسماعیلیەوە دوورە، لەکاتی قوربانیکردندا، گایەک لە دەست قەسابەکە هەڵهات و کەسێکی کوشت و چەند کەسێکی تری بریندار کرد.

وێنەی سەرنجڕاکێشترین گیاندارە شوشەییەکانی جیهان

هەندێک گیاندار هەن کە دەڵێی لە فیلمە خەیاڵییەکانەوە هاتوون و بە تەواوی دەتوانرێت ئەودیویان ببینرێت و تەنها چاویان دەریدەخەن کە بوونەوەرێک لە ژێر ئەو لاشە شوشەییەوەیە، ئەوەی سەرنجڕاکێشیشە لە بارەیانەوە ئەوەیە کە هیچیان لە سەرەتاوە بەو شێوەیە نەبوون، بەڵکو دوای پەرەسەندنێکی درێژخایەن بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ دەوروبەریاندا وایانلێهاتووە.

عێراق.. سبەى یەکەم کاروانى حاجیان دەگەڕێنەوە

سەرۆکى دەستەى حەج و عومرەى عێراق ڕایگەیاند، سبەى پێنچ شەممە یەکەم کاروانى حاجیانی عێراق دەگەڕێنەوە.

روحانى: وڵاتانى کەنداو تواناى پاراستنى ئاسایشى ناوچەکەیان هەیە

حەسەن روحانى ڕایگەیاند، ئێران و وڵاتانى کەنداو دەتوانن ئاسایشى ناوچەکە بپارێزن و پێویستییان بە هێزى بیانى نییە.

ئێران.. هێزە ئەمنیەکان کامیل ئەحمەدی توێژەری کوردیان دەستبەسەر کرد

هێزەئەمنیەکانی ئێران لە شاری تاران کامیل ئەحمەدی توێژەری کوردیان دەستبەسەر کرد، کە هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانییە.

ئەنبار.. لە ئۆپراسیۆنێکدا ١٠ چەکداری داعش کوژران

دەزگای دژەتیرۆرى عێراق رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە بیابانەکانی ئەنبار ١٠ چەکداری داعش کوژران و پێنجى دیکەش دەستگیرکران.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: بەریتانیا و ئێران لە چارەسەرکردنی کێشەی کەشتییەکە نزیکبوونەتەوە

​رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەریتانیا و ئێران لە چارەسەرکردنی کێشەی کەشتییە نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە نزیکبوونەتەوە.

وێنە.. بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکەوە دوو کەس برینداربوون

بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکەوە لەبەردەم گوندى ئەڵمانى لە سلێمانى دوو کەس برینداربوون.

تورکیا: لەگەڵ ئەمریکا ناوەندی ئۆپراسیۆنى هاوبەشمان دروستکردووە

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا ناوەندی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشیان دروستکردووە، بەمەبەستی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا.

چیرۆکى ئەو ژنەی خواردنەکانی هیتلەری تام دەکرد

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بەسەرهاتی یەکێک لەو ژنانە دەگێڕێتەوە کە لەسەردەمی ئەدۆڵف هیتلەر سەرۆکی نازییەکان، کاری تام کردنی خۆراکەکانی هیتلەربوو تا دڵنیابنەوە لەوەی کە ژەهراوی نەکراوە.

مەلا ھەڵۆ: پەشیمانم و تۆبە دەکەم

دواى ئەوەى لە تۆمارێکى دەنگیدا مەلا هەڵۆ هێرشى کردە سەر ماریا هەورامى ئەو گۆرانیبێژەى لە سەهۆڵەکەى شاری سلێمانى کلیپی کرد، ناوبراو پەشیمانى خۆی لە وتەکانى راگەیاند و دەڵێت، "تەوبەدەکەم و ئەو خوشکەش هەرچی هەیە با لە دادگا داوای بکات و ئامادەشم بچمە دادگا".

پەکەکە ئامارى شەهیدەکانى لە ٣٥ ساڵى رابردوودا بڵاوکردەوە

​په‌که‌که‌ ئاشکرایکرد، له ‌٣٥ ساڵى ڕابردوودا له‌روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ چه‌کدارییه‌کاندا له‌گه‌ڵ تورکیا زیاتر له‌ ٥٠ هه‌زار شەهیدیان هەبووە.

ئێران رێژەى پیتاندنى یۆرانیۆمى بەرزتر کردەوە

​وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، یەدەگی ئێران لە ماددەی یۆرانیۆمی پیتێندراو بە ڕێژەی ٤,٥% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٣٧٠ کیلۆگرام .