گەڕان

بگەڕێ بە ناو 221522 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 40 سەرچاوەوە.

ڤیدیۆ.. پیاو و ژن و منداڵێک لە شەقامێکی هەولێر تەقەیان لێکرا

ئەمڕۆ دووشەممە (٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) لە شاری هەولێر لەسەر ڕێگای کەسنەزان، نزیک فاملی مۆڵ، تەقە لە ژن و پیاو و منداڵێک کراوە لە ئوتۆمبێلێکدا.

لە چەمچەماڵ کەسێک بە تۆمەتى تەقەکردن دەستگیرکرا

​ئاسایشی ڕۆژئاواى سلێمانى ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە تەقەکانى شەوى ڕابردوو ( ٢٣ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٨) لە قەزاى چەمچەماڵ.

تورکیا ڕاگرتنى گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ سلێمانى درێژکردەوە

لەگەڵ هاتنی پشووەکانی سەری ساڵ و زیادبوونی گەشتە ئاسمانییەکاندا، تورکیا تا سێ مانگی دیکە، ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی درێژکردەوە.

سەرچاوەیەک: پارتی‌ پێشنیازی‌ كردووه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم به‌زووترین كات كارابكرێته‌وه‌

​نزیکەى سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا تێپەڕیوە و تا ئێستا کابینەی نوێ پێکنەهێنراوە و کۆبوونەوەکانیش بۆ دابەشکردنی پۆستەکان بەردەوامن.

چەمچەماڵ.. ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەو ژنەی لەگەڵ سێ منداڵەکەی سوتا

دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک لە نەخۆشخانە، سێوان قادر، ئەو ژنەی لەگەڵ سێ منداڵەکەیدا لە چەمچەماڵ سوتا، گیانیلەدەستدا.

فراکسیۆنى نەوەى نوێ ياداشتێک دەداتە سەرۆکى دیوانى پەرلەمان

کازم فاروق سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمی داوایانكردووە كە موچە و دەرماڵەی پەرلەمانتارەكان نەدرێت تاوەکو پەرلەمان کارادەکرێتەوە.

هاتوچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

​هاتوچۆى سلێمانى ڕایگەیاند، تەنها ڕۆژى چوارشەممە مامەڵەى شۆفێران و هاوڵاتییان ڕاییدەکرێت.

عێراق: ئەمریکا ئاگاداریکردووینەتەوە لە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە (٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) ئاشکرایکرد، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاگاداریکردوونەتەوە لە کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا.

هەولێر.. لەسەر سوتانى ژن و منداڵەکانى چەمچەماڵ ژمارەیەک چالاکوان گردبوونەوە

لەسەر ڕووداوی سوتانی ژن و منداڵەکانی چەمچەماڵ ژمارەیەک چالاکوان و هونەرمەند لە شاری هەولێر گردبوونەوە.

میسر.. سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر ڕابەری ئیخوان موسلیمیندا سەپێنرا

دادگای تاوانەكانی قاهیرە سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر محەمەد بەدیع ڕابەری گشتیی كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمیندا سەپاند.

پەرلەمانی عێراق هەردوو وەزیری پەروەردە و کۆچ و کۆچبەرانی پەسەند کرد

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی خۆیدا هەریەکە لە شەیما خەلیلی بۆ وەزارەتی پەروەردە و نەوفل بەهاء موسای بۆ پۆستی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران پەسەند کرد.

کەرکوک.. بەرپرسێکی دیکەی کورد لە پۆستەکەی دورخرایەوە

بەرپرسێکی دیکەی کورد لە پارێزگای کەرکوک لە پۆستەکەی دورخرایەوە و کەسێکی بەڕەگەز عەرەب لە شوێنەکەی دانرا.

تورکیا گەمارۆ ئاسمانییەکانی لەسەر فرۆکەخانەی سلێمانی درێژکردووە

تورکیا گەمارۆ ئاسمانییەکانی لەسەر فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ سێ مانگی دیکە درێژ کردووە

گرژی و ئاڵۆزیی لەناو پەرلەمانی عێراقدا دروستبوو

لەسەر پۆستی وەزارەتی بەرگریی عێراق، گرژی و ئاڵۆزیی لەناو پەرلەمانی عێراقدا دروستبوو.

ڕێژەی کەمئەندامی کەم کرایەوە

رێکەوت حەمەرەشید، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بە وەکالەت بریاریدا رێژەی کەمئەندامی لە ٧٠% بۆ ٥٥% کەم بکرێتەوە و لە ماوەی دوو مانگدا لیژنەکان پێداچوونەوە بە رێژەی کەم ئەنداماندا بکات.