گەڕان

بگەڕێ بە ناو 221502 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 40 سەرچاوەوە.

پێشمەرگەکانی هێزی پاراستنی ئیزیدخان ئازادکران

​حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی پاراستنی ئیزیدخان ڕایگەیاند، ئەو پێشمەرگانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزێکی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی دەستگیرکران کەمێک پێش ئێستا ئازادکراون.

تاوانەکانی سەدام نمایشکران

لەناو بینای پەرلەمانی عێراق و لە پێشانگایەکی دیکۆمێنتاریدا، تاواناکانی حزبی بەعس و سەردەمی سەدام حسێن نمایشکران.

ئاسایشی سلێمانی: گروپێکی ١٨ کەسی چەتەمان دەستگیرکردووە

​ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیاند، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانیان گروپێکی ١٨ کەسی چەتەیان دەستگیرکردووە و کە بە دزی و هەڕەشە و تەقەیان لە هاوڵاتیان کردووە.

پەرلەمانتارێک: ٤٩ ملیۆن دینارەکەم وەرگرت و بەخشیمە پارێزگای هەڵەبجە

ئاری هەرسین ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، بڕی ٤٩ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دیناری وەک موچەی خانەنشینی وەرگرتووە و سەرجەم ئەو بڕە پارەیەشی بەخشیوە بە پارێزگای هەڵەبجە.

گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەرەو منبج جوڵێندران

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەمرۆ گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەرەو دەوروبەری شاری منبج جوڵێنراون.

قایمقامی چەمچەماڵ دوو ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند

ڕەمەک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ وەکو هاوسۆزی و هاوخامیەک بۆ گیان لەدەستدانی دایکێک و سێ منداڵەکەی چەمچەماڵ دوو ڕۆژ ماتەمینی لە قەزاکە ڕاگەیاند.

حکومەتی ھەرێم سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

وتەبێژی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ و ئەم مانگە و ١ی مانگی مانگی داھاتوو پشووی فەرمی دەبێت لە ھەرێمی کوردستان

​ئەمریکا داوای لە عێراق کرد سوپا بنێرێتە خاکی سوریا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە عێراق کردووە سوپا بە قوڵایی ٧٠ کیلۆمەتر بنێرێتە خاکی سوریا بۆ پڕکردنەوەى بۆشایی کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا.

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕيگاوبانی سلێمانی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی بۆ ئامێرەکانی تونێلی پێشڕەو، تونێلەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.

بزانن کۆتا قسەی سێوان قادر پێش گیانلەدەستدانی چی بووە؟

مامی سێوان ڕایگەیاند، سێوان لە ساتى گیانلەدەستدانیدا وتوویەتی "منداڵەکانم هاتوونەتە سەر سنگم لایانبەرن".

دادگای هەولێر سکاڵاکەى نەوەی نوێی لەسەر سەرۆکی یەکەم دانیشتنى پەرلەمان ڕەتکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ دادگای هەولێر سکاڵای فراکسیۆنی نەوەی نوێی لەسەر دادگاییکردنی سەرۆکی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان ڕەتکردەوە

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە (٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨) ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا

بەمەبەستی ئاگاداربوون لەدوایین گۆڕانکاریی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە نرخی جۆرە جیاوازەکانی زێڕ بڵاودەکاتەوە.​

نرخی دراو لە بازاڕەکانى هەرێمی کوردستاندا

​بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دوایین گۆڕانکاریی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە نرخی دراوەکان بڵاودەکاتەوە.

هێزێکی بەدر چوونە سەر بارەگای ئێزیدخان و زیاتر لە ٢٠ کەسیان دەستبەسەرکرد

بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی چوونە سەر بارەگای هێزی پاراستنی ئێزیدی خان و زیاتر لە ٢٠ کەسیان دەستبەسەرکردووە.