گەڕان

بگەڕێ بە ناو 43952 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 35 سەرچاوەوە.

جارێکی تر ئیسرائیل هێرشیکردەوە سەر بنکەکانی ئێران لە سوریا

ئەمشەو دژە ئاسمانییەکانی سوریا ڕووبەڕووی چەند هێرشێکی ئاسمانی بوونەوە کە حکومەتی دیمەشق بە هی ئیسرائیل ناویبردووە لە نزیک دیمەشقی پایتەخت.

​لە ناوچەیەکی وەرتێ بەفربارین ئاستەنگى بۆ هاتوچۆى هاوڵاتییان دروستکرووە

نەبەز هاووڵاتییەکە دەیەوێت لە باڵەکایەتیەوە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی لە ڕانییە، ئەو دەڵێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێک لە زینی وەرتێ بەهۆی بەفربارین و ئاستنگەی هاتوچۆوە ڕێگەی لێگیراوە.

لەسەر سکاڵایەکی فەرمانگەی داواکارێتی گشتی ڕۆژنامەنووسێک بانگهێشتی دادگا دەکرێت

شوان محەمەد سەرنوسەری سایتی سپی میدیا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە (٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨) بچێتە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوە لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک سەبارەت بە قسەنەکردنی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

لە سلێمانی ئاهەنگەکانى یادى لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیح بەڕێوەچوو

هاوڵاتییانی مەسیحی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی عیسای کوڕی مەریەمەوە، لە کەنیسەی ماری یوسف لە سلێمانی کۆبوونەوە و هاوشێوەی سەرجەم مەسیحییەکانی جیهان ئاهەنگ دەگێڕن.

شەش ئەندامى باڵاى بزوتنەوەى ئیسلامی دەستیانلەکارکێشایەوە

بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى کوردستان، كه‌ به ‌دایكى حزبه‌ ئیسلامییەكانى كوردستان داده‌نرێت، تا ئێستا زۆرترین جیابوونه‌وه‌ و لێكترازان و وازهێنانى ئه‌ندامه‌ باڵاكانى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

قەزای شنگال مەترسیی پارچەبوونى لەسەرە

لە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای شنگالەوە تا ئێستاش ئیدارە و خەڵکی ئەو قەزایە لە نێوان بەرداشی هەریەکە لە حکومەتی هەرێم و عێراق و دەسەڵاتی خۆجێی موسڵ و هێزە چەکدارەکانی نێو قەزاکە گیریانخواردووە و ئەوەش بووەتە ڕێگرییەکی گەورە لەبەردەم دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئیدارەی ناوچەکە و ئاوەدانکردنەوەی شنگال.

سەرۆکی سودان خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی بە خائین ناودەبات

سەرباری ئەوەی دوێنێ عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکی سودان بەڵێنی ئەنجامدانی چاکسازی دا لە وڵاتەکەیدا، بەڵام ئەمڕۆ هێرشی توندی کردە سەر خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی و بە خائین ناویبردن.

حکومەت زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى بناری قەندیلی قەرەبوو نەکردووەتەوە

نزیکەی دوو مانگ تێپەڕیوە بەسەر لافاوەکەی بناری قەندیلدا، کە بە وتەی دانیشتووانی ناوچەکە زیانی زۆری بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و خانوو و ڕەز و باخی هاووڵاتییان گەیاندووە.

بەهۆى کێشەى ناوخۆیی پارتى و یەکێتییەوە حکومەت پێکناهێنرێت

دانوستانەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم لەنێوان لایەنە بەشدارەکان بەر دیوارى ئاڵۆزییەکانى پەیوەندى دوو قۆڵیی پارتى و یەکێتى لەلایەک و کێشە ناوخۆییەکانى هەردوو حیزب لەلاکەیتر کەوتوون، لەهەمان کاتیشدا تێکەڵ بەناکۆکییەکانى دۆسیەکانى پارێزگاى کەرکوک و بەشداریی حکومەتى بەغدا بوون.

ئیدارەی گەرمیان شوێن بۆ ئەو هاووڵاتییە دابیندەکات کە لە تەوالێتدا دەژیا

پاش ئەوەی لە ئێن ئاڕ تییەوە ڕاپۆرتێک دەربارەی گوزەرانی ھاوڵاتییەکی دانیشتووی قەزای کەلار پیشاندرا، کە لەبەر نەبوونی شوێن لەنێو کەلاوەیەکدا ژیانی بەڕێدەکرد، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی jcc ئیدارەی گەرمیانەوە شوێنی گونجاو بۆ حەوانەوەی ئەو ھاوڵاتییە دابینبکات.

چیرۆکی ئەو هاوڵاتییەی سێ ساڵە لە تەوالێتی کەلاوەیەکدا دەژی

له‌ناو زبڵ و خاشاكی خانوویه‌كی داڕووخاوی كۆندا ته‌والێتێكی مه‌تر به ‌مه‌تری بێ ده‌رگا شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پیاوێكی بێنه‌وایه‌.

پۆلیسی هەولێر: بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە لەسەر کێشەی زەوی و زار کەسێک کوژرا

بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵە لەسەر کێشەی زەوی و زار لە قەزای خەباتی سەربە پارێزگای هەولێر هاووڵاتییەک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

​هێڵێکی گەرم بۆ ڕاوێژکاریی خێزانی ڕاگەیەندرا

هێڵێکی گەرم بۆ ڕاوێژکاریی خێزانی کە پارێزراوە لەهەر گوێلێگرتنێک بۆ ئەو کەسانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە یان پێویستیان بە ڕاوێژکاری هەیە ڕاگەیەندرا.

​هەرێم.. ئاسۆیەکى ڕوون نییە بۆ پێکهێنانى حکومەت پێش ساڵی ٢٠١٩

نزیکەی سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیوە و تا ئێستا ئاسۆی پێکهێنانی حکومەت ڕوون نییە

ڤیدیۆی فڕۆکەی نەهەنگ باوترین ڤیدیۆی ساڵی ٢٠١٨ بووە

لە مانگی تەموزی ڕابردوودا گەورەترین فڕۆکەی کۆمپانیای "بیلۆگا ئێکس ئێڵ" لە نمایشێکی ئاسمانیدا بەشداریی کرد، کە بووە جێگەی سەرنجی خەڵک و بووە باوترین ڤیدیۆی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.