گەڕان

بگەڕێ بە ناو 43953 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 35 سەرچاوەوە.

ڤیدیۆی فڕۆکەی نەهەنگ باوترین ڤیدیۆی ساڵی ٢٠١٨ بووە

لە مانگی تەموزی ڕابردوودا گەورەترین فڕۆکەی کۆمپانیای "بیلۆگا ئێکس ئێڵ" لە نمایشێکی ئاسمانیدا بەشداریی کرد، کە بووە جێگەی سەرنجی خەڵک و بووە باوترین ڤیدیۆی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

شنگال.. شەڕ لە نێوان ئێزیدییەکان و حەشدی شەعبیدا ڕوویدا

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شنگال ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا شەڕ و پێکدادان لە نێوان گروپێکى چەکدارانی ئێزیدیەکان و چەکدارانی حەشدى شەعبی ڕوویداوە و بریندار هەیە.

حەشدی شەعبی هەڵوێستی خۆی لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ڕاگەیاند

هێزەکانی حەشدی شەعبی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر مەترسییەک کە لە دەرئەنجامی بڕیاری ئەمریکا بە کشانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە سوریا بێتە ئاراوە.

میدیاکانی جیهان.. ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ جەنگێکی هەمەلایەنە لە سوریا

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە گرنگترین مانشێت و ھەواڵە جیھانییەکان بڵاودەکاتەوە و ئەمڕۆش ئەم ھەواڵانە لە میدیا جیھانییەکاندا دەبینرێت:

ڕێبوار تەها: بەڕێوەبەرى وەرزش و لاوانى کەرکوک بەردەوام دەبێت لە کارەکەى

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە بەڕێوەبەرى ئێستاى وەرزش و لاوانى کەرکوک بەردەوام دەبێت لە پۆستەکەى.

​ڕوسیا هەڵوێستى خۆی لەسەر دەستێوەردانەکانی تورکیا لە سوریا ئاشکراکرد

ڕوسیا پشتیوانی خۆی بۆ چالاکییەکانی تورکیا لە سوریا دەربڕی و ڕایگەیاند، هیچ گومانێکیان لەسەر ڕاستگۆیی تورکیا نییە دەربارەی یەکێتیی خاکی سوریا و دەستوەردانەکانیشی لە سوریا بابەتێکی کاتییە و بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵاتەکەیانە.

لەڕووداوێکى هاتوچۆدا سێ کەس برینداربوون

بەهۆى ڕووداوێکى هاتوچۆوە لەسەر ڕێگاى خانەقین - کەلار سێ کەس برینداربوون.

​ژنێك بە وێنەیەکی فۆتۆگرافی هەزاران دۆلار بەدەستدەهێنێت

ژنێکی بەریتانی بە وێنەیەکی فۆتۆگرافی کە بۆ شازادە ویلیام و شازادە هاری لەگەڵ هاوسەرەکانیان گرتبوو، توانی چەندین هەزار دۆلار بەدەست بهێنێت.

بەهۆى بەرزکردنەوەى وێنەى سەدام سێ خوێندکارى زانکۆ دەرکران

​سێ خوێندکارى زانکۆى ئەنبار بەهۆى بەرزکردنەوەى وێنەى سەدام حسێن، سەرۆکى لەسێدارەدراوى پێشووى عێراق لە خوێندن دەرکران.

پارتێکی تورکی لە دادگا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە دەکات

پارتی باش (ئیی پارتی) بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ "دروستکردنی دەوڵەتی کوردستان" و چەند تۆمەتێکی تر داوایەکی یاسایی لە داگای تورکی بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) تۆمارکرد.

پۆلیس ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر دەدات

دوای ئەوەی دوێنێ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، گرتە ڤیدیۆیەکی لەسەر برینداربوونی پیاو و ژن و منداڵێک لە یەکێک شەقامەکانی هەولێر بڵاوکردەوە، ​ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆ دا و ڕایگەیاند" كه‌ له‌لایه‌ن خه‌زووری‌ پیاوه‌كه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌".

باری تەندروستی ئەو پزیشکەی لەناو نۆرینگەکەیدا تەقەی لێکرا باشتربووە

باری تەندروستی دکتور کەمال ئەحمەد ڕەشید، ئەو پزیشکەی سەرەتای ئەم مانگە و لەناو نۆرینگەکەی خۆیدا تەقەی لێکرا، باشتربووە.

قایمقامى شەنگال داواى گەڕانەوەى قەزاکە بۆ سەر هەرێم دەکات

​مەحما خەلیل قایمقامى قەزاى شەنگال ڕایگەیاند ئەو ڕێکارانەى کە پێش چەند ساڵێک بڕیاربوو حکومەتى عێراق بۆ شەنگال و خەڵکەکەى بکات تائێستا جێبەجێنەکراوە کە یەکێک لەداواکاریەکانیان گەڕانەوەى شەنگالە بۆ سەر ئیدارەى هەرێمى کوردستان.

تەقینەوەیەک لە قەزای تەلەعفەر ڕوویدا

کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبڕێژكراو له‌ قه‌زای‌ ته‌له‌عفه‌ر سەر بەپارێزگای نەینەوا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١١‌ تریش برینداربوون.

​ڤیدیۆ .. هێزى ئاسمانى عێراقی خەونی منداڵێکى توشبوو بە شێرپەنجە دێننەدی

دوای ئەوەى منداڵێکى توشبوو بە شێرپەنجە لە ڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وتبووی خەونم ئەوەیە پێش مردنم ببمە فڕۆکەوانی جەنگى و بە ئاسماندا بفڕم، هێزی ئاسمانی عێراقی ئە خەونەى دێنێتەدی.