گەڕان

بگەڕێ بە ناو 227631 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 40 سەرچاوەوە.

لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

دژی سیاسەتەکانی حکومەتی ئێستای ئیتاڵیا ھەزاران کەس لە ڕۆمای پایتەختی ئەو وڵاتە رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد.

مستەفا ساڵح کەریم کۆچیدوایی کرد

رۆژنامەنوس مستەفا ساڵح کەریم لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچیدوایی کرد.

لەسبەینێوە شەپۆلێکى بەفر و باران ڕوو لە هەرێمى کوردستان دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێ، و سبەی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەف

​یەبەشە: لە بۆردومانەکانی تورکیادا لە شنگال ٣ هاوڵاتی مەدەنى شەهیدبوون

یەکینەکانى بەرخۆدانی شەنگاڵ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنوری شەنگال سێ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون کە خەڵکی کوبانێ بوون.

​پەکەکە: لە کاتى هێرشکردنی تورکیا بۆ رۆژئاوا بە توندی وەڵامی دەدەینەوە

پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ڕایگەیاند، ئەگەر تورکیا هێرشبکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەوا بە توندی وەڵامی دەدەینەوە و لە ناوخۆی تورکیا هێرشی فراوان دەکەنە سەر سوپای ئەو وڵاتە.

نرخی دراو لە بازاڕەکانى هەرێمی کوردستاندا

​بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دوایین گۆڕانکاریی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە نرخی دراوەکان بڵاودەکاتەوە.

ژمارەی خانەنشینانی عێراق ئاشکراکرا

عەلی جەعفەر حلو بەرێوبەری گشتی خانەنشین و بیمەی کۆمەڵایەتی رایگەیاند، لە عێراقدا ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار خانەنشین هەیە.

میدیاکانی جیهان.. ئەگەری ئۆپراسیۆنی تورکیا بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگەی نیگەرانییە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە گرنگترین مانشێت و ھەواڵە جیھانییەکان بڵاودەکاتەوە و ئەمڕۆش ئەم ھەواڵانە لە میدیا جیھانییەکاندا دەبینرێت:

واشنتن بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا: رۆژهەڵاتی فورات و منبج هێڵی سورە

بەرپرسانی ئەمریکا سەرکردەی سیاسی و سەربازی ئۆپۆزسیۆنی سوریای نزیک لە ئەنقەرە ئاگادارکردەوە کە ناوچەی رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و شاری منبج بەلای سوپای ئەمریکاوە هێڵی سورە.

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمی کوردستاندا

​بەمەبەستی ئاگاداربوون لەدوایین گۆڕانکاریی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە نرخی جۆرە جیاوازەکانی زێڕ بڵاودەکاتەوە.

​تا ئێستا ئەم سوودە گرنگانەی خواردنی ڕێحانەت زانیوە؟

ڕێحانە رووەکێکی بۆنخۆشە و چەند جۆرێکی هەیە، هەندێک کەس وەک سەوزە دەیخۆن، یان بە وشکراوەیی وەک بەهارات دەکرێتە ناو خواردنەوە. سەرچاوە تەندروستییەکان چەند سوودێکی خواردنی رێحانەیان خستووەتەڕوو، وەک بەهێزیی بەرگریی لەش و چارەسەرکردنی کەمخوێنی و لەناوبردنی خا

​ڕوسیا: ئامادەین لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ لەسەر پەیماننامەى چەکى ناوکی بکەین

ڕوسیا ڕایگەیاندووە، ئامادەیە دیالۆگێکی کراوە و ڕاستەقینە لەگەڵ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا ساز بکات سەبارەت بە پەیماننامەی چەکی ناوکی مەودا مامناوەندی کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی جەنگی سارد، لە کاتێکدا واشنتۆن دەخوازێت لەو پەیماننامەیە بکشێتەوە.

فالح فەیاز: لە کاندیدی بۆ وەزیری ناوخۆ ناکشێمەوە

فالح فەیاز کە لەلایەن عادل عەبدولمەهدییە کاندیدکراوە بۆ وەزیری ناوخۆی ڕایگەیاند، ​لە کاندیدی ناکشێمەوە، دەشڵێت، "بڕیار لای سەرۆک وەزیرانە و خۆی ئازادە چۆن بڕیار دەدات".

نرخی نەوت دابەزی

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٠ دۆلار و ٣٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥١ دۆلار و ٢٣ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

وەزیری ناوخۆی ئەمریکا دەست لەکاردەکێشێتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاندووە، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی، ریان زەینک لە کۆتایی ئەمساڵ واز لە کارەکەی دەھێنێت و دەست لەکاردەکێشێتەوە.