گەڕان

بگەڕێ بە ناو 252777 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 41 سەرچاوەوە.

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە (٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨) ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا

بەمەبەستی ئاگاداربوون لەدوایین گۆڕانکاریی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە نرخی جۆرە جیاوازەکانی زێڕ بڵاودەکاتەوە.​

نرخی دراو لە بازاڕەکانى هەرێمی کوردستاندا

​بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دوایین گۆڕانکاریی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە نرخی دراوەکان بڵاودەکاتەوە.

هێزێکی بەدر چوونە سەر بارەگای ئێزیدخان و زیاتر لە ٢٠ کەسیان دەستبەسەرکرد

بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی چوونە سەر بارەگای هێزی پاراستنی ئێزیدی خان و زیاتر لە ٢٠ کەسیان دەستبەسەرکردووە.

ئەمڕۆ سێیەمین دانیشتنی دادگاییکردنی سەرۆکی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

لەسەر سکاڵایەکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ، ئەمڕۆ سێیەمین دانیشتنی دادگاییکردنی سەرۆکی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

ڕوسیا و هەسەدە دانوستان لەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات لە سوریا دەکەن

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رۆژانە گرنگترین مانشێت و ھەواڵە جیھانییەکان بڵاودەکاتەوە و ئەمڕۆش ئەم ھەواڵانە لە میدیا جیھانییەکاندا دەبینرێت:

هیومان رایتس وۆچ: ئەو کەسانەی بەتۆمەتی تیرۆر سزا دراون مەترسی دەستگیرکردنەوەیان هەیە

هیومان ڕایتس وۆچ دواین ڕاپۆرتى خۆى تەرخانکردووە بە ڕەوشى ژیانى ئەو کەسانەى کە بەتۆمەتى پەیوەندییان بە ڕێکخراوى داعشەوە دەستگیر کراون و پاش تەواوکردنى ماوەى یاسایى سزاکانیان لە زیندانەکانى هەرێمدا و لەدوای ئازاد بوونیان دووبارە مەترسى دەستگیرکردنەوەیان لەس

پنتاگۆن واژۆی لەسەر بڕیاری کشانەوە لە سوریاکرد

وتەبێژێکی سەربازی ئەمریکی رایگەیاند، دوای بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا، ئەمڕۆ پنتاگۆن واژۆی لەسەر بڕیاری کشانەوەکە کردووە.

شەش خێزانی کۆچبەر گەیشتنە وڵاتی پورتوگال

سەرچاوە هەواڵییەکانى ئەوروپا بڵاویانکردووە، وڵاتی پورتوگال لە چوارچێوەى بەرنامەیەکدا پەنابەر وەردەگرێت و دوێنێ شەش خێزانی کۆچبەر گەیشتونەتە ئەو وڵاتە.

ئەو ژنەی لە چەمچەماڵ سوتا گیانیلەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ژنە سوتاوەكەی چەمچەماڵ لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی گیانیلەدەستدا.

ترەمپ کەسێک بۆ شوێنگرەوەی ​جێمس ماتیس دیاری دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پاتریک شاناھان بە وەکالەت لە شوێنی وەزیری بەرگریی ئێستای ئەمریکا، جێمس ماتیس دادەنێت کە بڕیارە واز لە ئەرکەکەی بھێنێت.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى هەرێمدا

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و نزمترین ئاستی لە ماوەی ساڵێک و دوو مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد.

سەرژمێری گشتی لە عێراقدا دەکرێت

وەزارەتی پلاندانی عێراق سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ سەرژمێر دانیشتوان و ھەرێمیش دەگرێتەوە، لە ھەنگاوی یەکەمیشدا چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە لەگەڵ دەستەی ئامار و وەزارەتی پلاندانانی ھەرێم، شاندیکی ھەرێمیش سەردانی بەغدای کردووە لەسەر ئەو پرسە.

باوکی ئەو کەسەی بە تۆمەتی سوتانی سێ کچەکەی وخێزانەکەی دەستگیرکراوە داوایەکی هەیە

باوکی دیار مەجید ئەو پیاوەی کوڕەکەی بە تۆمەتی سوتانی سێ منداڵەکەی و خێزانەکەی لە ئاگرەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی چەمچەماڵ دەستگیرکراوە، داوا لە خەڵک و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات، ڕۆڵێکی باش بگێرن لە کەیسی کوڕەکەیدا هەتا دادگا یەکلایدەکاتەوە.

بۆ تەواوکردنی حکومەتەکەی عەبدولمەهدی دوو کاندیدی نوێی پێشکەش پەرلەمان کرد

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو کاندیدی بۆ پۆستی هەریەکە لە وەزارەتەکانی پەروەردە و کۆچ و کۆچبەران پێشکەشی پەرلەمان کرد، بە مەبەستی پەسەندی لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا.