گەڕان

بگەڕێ بە ناو 252783 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 41 سەرچاوەوە.

تسۆنامییەکی بەهێز لە ئەندەنوسیا رویدا

هەڵچوونی گڕکانێکی چالاک لە دوورگەیەکی ئەندەنوسیا و دواتر ڕوودانی تسۆنامییەکەی بەهێز، لە چەند خولەکێکدا کەشی ئارامی ناوچەیەکی ئەو وڵاتەی هەژاند و سەدان قوربانی لێکەوتەوە و ئاهەنگێکیشی کردە ماتەمینی.

سبەینی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی کابینەی حکومەت و یاسای بودجە کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق کابینەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی تەواو بکات و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژە یاسای بودجە بکات.

پۆلیسی دارستانی ژینگەی پێنجوێن ٣٠ کانە خەڵوزی نایاسایی تێکدا

به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌ڕان و پشكنینی‌ نایاسایی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی‌ پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن لە ده‌رچوونێكی‌ مه‌یدانیدا‌ له‌ گونده‌كانی‌ سنوره‌كه، ​زیاتر له‌ ٣٠ كانه‌ خه‌ڵوزیان تێكدا و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر برێكی‌ زۆر خه‌ڵوز و داری‌ ته‌ڕی‌ بڕاوه‌دا.

ڕانیە.. لەدژی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی گردبوونەوە

خوێندکارانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ناڕازیەتی دەردەبڕن لە دژی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە بۆ دابەشكردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەک لە سەدا ٥٠ هەڵبژاردن و لەسەدا ٥٠ یان بە نوسینەکی، وەڵام بدرێنەوە.

غالب محەمەد: سەدام حوکمى بەعسێتى سەپاند و بارزانیش دەیەوێت حوکمى بنەماڵەیی

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان ڕایگەیاند، سەدام حسێن بەرنامە و حوکمى بەعسێتى لە عێراق جێبەجێدەکرد و بارزانیش دەیەوێت حوکمى بنەماڵەیی لە هەرێمی کوردستاندا بسەپێنێت.

جموجۆڵەکانی داعش بەشێک لە گوندەکانی خانەقینی چۆڵکردووە

بازگه‌ی باوه‌ مه‌حمود دواین ئامانجی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سنووری خانه‌قین بووە كه‌ هێرشیان بۆ كرد‌، بازگه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری قه‌زای خانه‌قین له‌ سه‌ر ڕێگای كه‌لار_ خانه‌قین، به‌هاوبه‌شی پۆلیسی عێراق و ئاسایشی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن، به‌ڵام له‌ ڕووی

خۆدزینەوە لە بەڵێنەکان لێدوانێکی بارزانی بە نموونە

هەموو پرۆسەیەکى سیاسی لەدنیا لەسەر متمانە بنەڕەتە، بەڵام لەکوردستان باوەڕێکى وەها هەیە کە بەڵێن شکێنى و فێڵکردن لەخەڵک خەریکە دەبێتە پیشەى هەمیشەیی سیاسییەکان.

نوێترین هەمواری بەشە بودجەی پارێزگاکانی عێراق ئاشکرا کرا

دیجیتاڵ میدیای ئین ئاڕ تی بەڵگەنامەیەکی دەستکەوتووە، تیایدا ئاماژە دەکات بە بەشە بودجەی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠١٩.

نرخی بەنزین لە سلێمانی دابەزی

تائێستا نەتوانراوە نرخی بەنزین لە سەرجەم بەنزینخانەکاندا لە یەک ئاستدا جێگیربکرێت، لە ئێستاشدا، بەشێک لە بەنزینخانەکان ٢٥ دینار نرخی بەنزینیان دابەزاندووە.

سلێمانی.. کێشەی کارەبا و سەرە مەحاویلە بەردەوامە

سەرەتای وەرزی زستانە و پلەکانی گەرما بۆ ئاستی سفری سەدی لە سلێمانی دابەزیوە، هاوشێوەی ساڵانی رابردووش لەگەڵ ئەو سەرمایەدا جارێکی دیکە کێشەی سەرە محاویلە و کەمی کارەبای نیشتمانی سەریهەڵداوەتەوە.

غالب محەمەد: نابێت ئەندامانی دانوستانکاری گۆران داوای پۆست بکەن ​

​غالب محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی دانراون بۆ لیژنەی دانوستانکاری گۆڕان لەگەڵ پارتی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت نوێی هەرێم نابێت داوای پۆست بکەن.

حاجی ئۆمەران.. دەستبەسەر بڕی زیاتر لە یەک کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دەروازەی حاجی ئۆمەڕان دەستیان بەسەر بڕی یەك كیلۆ و ١٤٠ گرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

سەرکەوت شەمسەدین: فوئاد حسێن ٤٠٠ ملیار دیناری بۆ حەشدی شەعبی زیادکردووە پێشمەرگەش هیچ

سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق نەیتوانیوە یەک دینار بۆ پێشمەرگە زیاد بکات لە بودجەی عێراق بەڵام ٤٠٠ ملیار دیناری بۆ حەشدی شەعبی زیادکردووە.

پۆلیسی دارستان ٣٠ کانە خەڵوزی لە سنوری پێنجوێن تێکدا

هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن، لە سنوری گوندەکانی ئەو قەزایە و ناحیەی ناڵپارێز ٣٠ کانە خەڵوزیان تێکدا.

شەڕی لێدوانی ئەردۆغان و ناتانیاهۆ لەسەر کورد و فەڵەستینییەکان گەرمتر دەبێت

ماوەی دوو رۆژە لێدوانی نێوان بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و مەولود چاوشئۆغڵوی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر بابەتی کورد و ئیسرائیل درێژەی هەیە و ئەمڕۆش ئەردۆغان بە لێدوانێک شەڕەکەی گەرمتر کرد.