
پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم ٦٠ ملیار دینار دەدۆڕێنێت
January 16th, 2021 NRT
دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 16ی کانوونی دووەمی 2021) لە هەژماری تایبەتی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، "پێشتر کە پێوەری ئاو دانەنرابوو، بە دوو مانگ جارێک ھاوڵاتی ١٥ ھەزار دیناری دەدا و داھاتی حکومەتیش بۆ ئاو نۆ ملیار دینار بەرەو ژوور بوو، بەڵام ئێستا پێوەری ئاوی چینی نرخی ئاوی لەسەر هاوڵاتیان کردووە بە سەدان ھەزار دینار، کەچی داھاتی حکومەت مانگانە ناگاتە ملیارێک دینار."
بیخوێنەرەوە
لە هەرێم چاکبونەوە بیست هێندەی توشبوونە بە کۆرۆنا
January 16th, 2021 NRT
وەزارەتی تەندروستی ئاماری توشبووانی کۆرۆنای لە ماوەی ٢٤ی کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوەو بەپێی ئامارەکە، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بۆ ٤٣ توشبوو کەمی کردووە و ٩٧٧ کەسیش لە پەتاکە چاک بوونەتەوە.
بیخوێنەرەوە
لە هەرێم و عێراق ژمارەی چاکبوونەوە زیاترە لە توشبوون بە کۆرۆنا
January 15th, 2021 NRT
رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمدا بڵاودەکاتەوە، بەگوێرەی ئامارەکان لە هەرێم و عێراق ژمارەی چاکبوونەوە زیاترە لە توشبوون بە کۆرۆنا.
بیخوێنەرەوە
وەزیری نەوتی عێراق: هەرێم ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کەمنەکردووەتەوە
January 15th, 2021 NRT
وەزیری نەوتی عێراق لە پرۆگرامێکی تەلفزیۆنیدا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنامەی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت نەبووە، سەرباری ئەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ نزیکەی ٥٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە.
بیخوێنەرەوە
کەشناسى هەرێم: بەفر و باران دەبارێت
January 15th, 2021 NRT
کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و بارانبارین دەبێت، بە تایبەتى لە کاتەکانی نیوەڕۆدا، لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.
بیخوێنەرەوە
موسەنا ئەمین: عێراق بەڵێنی چارەسەرکردنی رێککەوتنی ٥٠ ساڵەی هەرێم و تورکیای داوە
January 14th, 2021 NRT
موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی بە شاندی هەرێمی راگەیاندووە، کێشەی رێککەوتنی ٥٠ ساڵەی لەگەڵ تورکیا چارەسەردەکات، بەڵام بە مەرجێک نەوت بە سەربەخۆ نەفرۆشێت. دەشڵێت، "هەرێم قوماردەکات کە نەوت بە سەربەخۆیی دەفرۆشت و رادەستی سۆمۆی ناکات".
بیخوێنەرەوە
سەرۆکایەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە
January 14th, 2021 NRT
ئهندامێکی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان و ئەندامی فهرمانگهی یاساییی سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان ئاشکرایکرد، سەرۆکایەتی هەرێم بەنیازی کۆبوونەوەیەکی گرنگە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی گفتوگۆ دەربارەی قۆناغی ئێستا و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.
بیخوێنەرەوە
لە هەرێم و عێراق ژمارەی چاکبوونەوە زیاترە لە توشبوون بە کۆرۆنا
January 14th, 2021 NRT
رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمدا بڵاودەکاتەوە، بەگوێرەی ئامارەکان لە هەرێم و عێراق ژمارەی چاکبوونەوە زیاترە لە توشبوون بە کۆرۆنا.
بیخوێنەرەوە