
بەشێك لە دانیشتوانی ٨ی حەسارۆكی هەولێر گردبوونەوە
January 17th, 2021 NRT
ئەمڕۆ بەشێك لە دانیشتوانی گەڕەكی ٨ی حەسارۆكی هەولێر لە بەردەم سەرۆكایەتی شارەوانی شارەكەدا گردبوونەوە و داوا خزمەتگوزاریی سەرەتاییان کرد.
بیخوێنەرەوە
بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر: قوتابخانەکان سەرجەم مەرجەکانی تەندروستی جێبەجێدەکەن
January 16th, 2021 NRT
ئەمڕۆ لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان خوێندنی پۆلى ١٢ى ئامادەییدەستیپێکردەوە و بەڕێوەبەرى پەروەردەى هەولێریش رایگەیاند، "ئەو قوتابخانانەى ئەمڕۆ سەردانمانکردوون سەرجەم مەرجەکانى لایەنى تەندروستیان جێبەجێکردووە."
بیخوێنەرەوە
ئاسایشی هەولێر لەبارەی تۆماتبارانی رووداوی سەروپێخانەکەوە روونکردنەوە دەدات
January 16th, 2021 NRT
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێرەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە تەقەکەرانی رووداوەکەی دوێنێی سەروپێخانەکەی هەولێر دەستگیرکراون و لە چەند کاتژمێری داهاتووشدا ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوی دەبێت لەو بارەیەوە.
بیخوێنەرەوە
چەند شایەتحاڵێک لە گوندێکی پارێزگای هەولێر: برایەک خوشکەکەی خۆی کوشت
January 15th, 2021 NRT
بەگوێرەی چەند شایەتحاڵێک کە پەیوەندییان بە ئێن ئاڕ تیەوە کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی گامێشتەپەی سەر بە ناحیەی گوێر لە پارێزگای هەولێر، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە تەقەی لە خوشکەکەی خۆی کردووە و کوشتویەتی. هاوکات، تەقەی لە زاواکەی کردووە و برینداری کردووە.
بیخوێنەرەوە
پارێزگاری هەولێر لەبارەی تەقەکردن لە سەروپێخانەکە روونکردنەوە دەدات
January 15th, 2021 NRT
پارێزگاری بەوەکالەتی هەولێر رایگەیاند، بە زووترین کات تەقەکەرەکان دەستگیردەکرێن و رێگەنادەن ئەو کەسانە لە دەستی یاسا رزگاریان ببێت.
بیخوێنەرەوە
ڤیدیۆ.. لە هەولێر دەستڕێژی گوللـە لە چەند چێشتخانەیەک کرا
January 15th, 2021 NRT
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر، پاش ئەوەی چەند سەردانیکەرێک دەچنە چێشتخانەیەکەوە و خاوەنی چێشتخانەکەش پێیان دەڵێت کە خواردن نەماوە، گرژی دروستدەکەن و دەستڕێژی گوللـە بە دوو بۆ سێ چێشتخانەی ئەو شوێنەدا دەکەن، باسی لەوەشكرد، بەهۆی رووداوەکەوە زیانی گیانی نەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانی ماددی زۆر بەر دوکانەکان کەوتووە.
بیخوێنەرەوە
وێنە.. پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی نوشتەکردن دەستگیرکرد
January 15th, 2021 NRT
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کەسێکی بە تۆمەتی دروستکردنی نوشتە و جادو دەستگیرکرد.
بیخوێنەرەوە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر شەش کەس برینداربوون
January 13th, 2021 NRT
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، دوا نیورڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر-خەبات رووداوێکی هاتوچۆی پێکدادان لەنێوان پیکابێکی دەبڵ و مازدایەکی ساڵۆندا روویداوە، بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
بیخوێنەرەوە
شارەوانی ھەولێر لەبارەی دابینکردنی خزمەتگوزاریی بۆ چەند شوێنێک روونکردنەوە دەدات
January 13th, 2021 NRT
وتەبێژی شارەوانی ھەولێر رایگەیاند، ئەو زەوییانەی دابەشکراون یان بە قەرەبوو دراون بە ھاوڵاتییان ھەمووی خزمەتگوزارییان بۆ بردراوە و ئەوانەی باس لەوە دەکەن خزمەتگوزارییان بۆ نەبردراوە 'راست نییە.'
بیخوێنەرەوە
تەندروستی هەولێر لەبارەی دیارنەمانی ڤاکسینەوە روونكردنەوە دەدات
January 12th, 2021 NRT
تەندروستی هەولێر دەنگۆی دیارنەمانی ٥٠٠ ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای رەتکردەوە، بەڵام دەڵێت، ١٥٠ ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا لە یەکێک لە بنکە تەندروستیەکان بەدەر لە رێنمایی لە دەرەوەی بنکەکە بەکارهاتووە و بۆ ئەوەش، لێژنەیەکی لێکۆڵێنەوە پێکهێندراوە.
بیخوێنەرەوە
بەهۆی دابەشنەکردنی بەشەناوخۆییەوە لە هەولێر بەشێک لە خوێندکاران گردبوونەتەوە
January 11th, 2021 NRT
ئەحمەد مستەفا پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی دابەشنەکردنی بەشەناوخۆییەوە بەشێک لە خوێندکاران گردبوونەتەوە.
بیخوێنەرەوە