
لەبارەی پیسبوونی ئاوی ناحیەی خورماڵ روونكردنەوە دەدرێت
January 17th, 2021 NRT
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە رایگەیاند، دڵنیایی دەدەنە دانیشتوانی ناحیەی خورماڵ كە ئەو ئاوەی بۆ خواردنەوە بەكاریدەهێنن پاكە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە.
بیخوێنەرەوە
لەبارەی کاتی دابەشکردنی موچەوە روونکردنەوە دەدرێت
January 16th, 2021 NRT
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٣٠٠ ملیاریان بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لەبەردەستتدایە، بەڵام تاوەکو ئێستا فەرمانی دابەشکردنی موچەیان پێنەگەیشتووە.
بیخوێنەرەوە
لەبارەى پارەى گەنمەوە جوتیارانی چەمچەماڵ ئاگادار دەکرێنەوە
January 16th, 2021 NRT
قائیمقامیەتى چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەو جوتیارانە ئاگاداردەکەینەوە کە لە بەرواری ٢٢ بۆ ٢٤ی ٦ی ٢٠٢٠ گەنمیان لە سایلۆی چەمچەماڵ رادەستکردووە؛ لە ژمارە ۲۷۷ تاژمارە ۳٨۹ رۆژی، یەکشەممە بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی گەنم سەردانى بانکى چەمچەماڵ بکەن.
بیخوێنەرەوە
ئاسایشی هەولێر لەبارەی تۆماتبارانی رووداوی سەروپێخانەکەوە روونکردنەوە دەدات
January 16th, 2021 NRT
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێرەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە تەقەکەرانی رووداوەکەی دوێنێی سەروپێخانەکەی هەولێر دەستگیرکراون و لە چەند کاتژمێری داهاتووشدا ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوی دەبێت لەو بارەیەوە.
بیخوێنەرەوە
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی رەوشی میدیاوە قسە دەکات
January 16th, 2021 NRT
رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان لە کۆنفرانسی ساڵانەی سەنتەری میترۆ بۆ ئامار و رووداوەکانی توندوتیژی دژ بە رۆژنامەنوسان قسە دەکات.
بیخوێنەرەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی گۆڕانی کەش و هەواوە هۆشداریی دەدات
January 16th, 2021 NRT
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی گۆڕانی کەش و هەواو و ئەو کارەساتەی مرۆڤایەتی لە سەدەی ٢١دا روبەڕوی دەبێتەوە هۆشداریدا. هاوکات، ئاژانسی ناسا رایگەیاند، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی وشکەساڵی زیاتر، سەرهەڵدانی باوبۆران و زریانی بەهێز و زۆر کارەساتی دیکە.
بیخوێنەرەوە
راوێژکارێکی کازمی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە روونکردنەوە دەدات
January 15th, 2021 NRT
راوێژکارێکی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان، ئامادەیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە ئاشکراکرد. راشیگەیاند، دواخستنی وادەی هەڵبژاردن لە دەست سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیراندایە، نەک کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان.
بیخوێنەرەوە
پارێزگاری هەولێر لەبارەی تەقەکردن لە سەروپێخانەکە روونکردنەوە دەدات
January 15th, 2021 NRT
پارێزگاری بەوەکالەتی هەولێر رایگەیاند، بە زووترین کات تەقەکەرەکان دەستگیردەکرێن و رێگەنادەن ئەو کەسانە لە دەستی یاسا رزگاریان ببێت.
بیخوێنەرەوە
یەکەم لێدوانی فەرمی کۆمسیۆنی عێراق لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەوە
January 14th, 2021 NRT
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێڕاق رایگەیاند، ئەوان داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیان نەکردووە.
بیخوێنەرەوە
سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە راگەیەنراویان هەیە
January 14th, 2021 NRT
لە راگەیەنراوێکی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراقدا بەبێ ئاماژەکردن بەدواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەمساڵ، هاتووە، کە ئەمڕۆ میوانداری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان کردووە و پێی راگەیاندوون، پێویستیان بە کاتی تەواوە تاوەکو هەڵبژاردنیکی پاک بەڕێوەببەن و ئەوەش، بە مانای ئەگەری بەهێزی دواخستنی هەڵبژاردنەکە دێت.
بیخوێنەرەوە
لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدرێت
January 14th, 2021 NRT
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتی خاڵە سنورییەکان تواندراوە بێ گەڕانەوە بۆ بەغداد و بە لێبڕینی ٢١٪ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبکرێت.
بیخوێنەرەوە
عێراق لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانەوە روونکردنەوە دەدات
January 14th, 2021 NRT
جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کە دڵنیایی دەدەن لە بودجەی ئەمساڵی ٢٠٢١دا، بڕى پێویستیان بۆ بەشەخۆراکى مانگانەى هاوڵاتیان دابینکردووە. دەشڵێت، دەبێت بەشەخۆراکی ئەمساڵ جیاوازتر بێت لە ساڵانی رابردوو.
بیخوێنەرەوە
عێراق لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانەوە روونکردنەوە دەدات
January 14th, 2021 NRT
جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کە دڵنیایی دەدەن لە بودجەی ئەمساڵی ٢٠٢١دا، بڕى پێویستیان بۆ بەشەخۆراکى مانگانەى هاوڵاتیان دابینکردووە. دەشڵێت، دەبێت بەشەخۆراکی ئەمساڵ جیاوازتر بێت لە ساڵانی رابردوو.
بیخوێنەرەوە