
لێدوانی کازمی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا
March 8th, 2021 NRT
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "داوای گفتوگۆیەکی ریشەیی دەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا."
بیخوێنەرەوە
لەبارەى دابەشکردنى زەوى بەسەر ئەم توێژەی کۆمەڵگەدا روونکردنەوە دەدرێت
March 7th, 2021 NRT
سهرۆكی شارهوانی كهلار رایگەیاند، له ماوهی رابردوودا زهوی پێویست دابینكراوه بۆ ئهوهی دابهشبكرێت بەسەر زیندانیانی سیاسیدا، بهڵام بههۆی ئهوهی زهوییهكان كشتوكاڵی بوون و تا ئێستاش به دهست جوتیارانهوهیه و رێكارهكان تهواو نهبوون.
بیخوێنەرەوە
لەبارەی دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین روونکردنەوە دەدرێت
March 7th, 2021 NRT
فەرماندەی یەکەکانی ٧٠ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەگەرچی موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە چاککراوە و بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت، بەڵام چاککردنی موچەی هەموو هێزەکانی پێشمەرگە لە دەسەڵاتی حکومەتدایە.
بیخوێنەرەوە
راگەیاندراوێک لە ئەوقافی هەرێمەوە لەبارەی سزاى ئەو کەسانەی دژایەتى سەردانەکەى پاپا دەکەن
March 6th, 2021 NRT
وهزارهتی ئهوقافى هەرێم رایگەیاند، ئەو دەنگۆىانەی باس لەوەدەکات، کە گوایە وەزیری ئەوقافی هەرێم وتوویەتی رێکاری یاسایی بەرامبەر ئهو کهسانە دەگیرێتەبەر دژی هاتنی پاپای ڤاتیکانن، دووره له راستیەوە.
بیخوێنەرەوە
پارێزگای هەولێر لەبارەی بازگەکانی هەولێرەوە روونکردنەوە دەدات
March 6th, 2021 NRT
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە بازگەکانی پارێزگای هەولێر بە داخراوی دەمێننەوە لەگەڵ پارێزگای کەرکوک و موسڵدا و داواش لە هاوڵاتیانی هەولێر دەکات، کە سبەینێ پاپا دەگاتە هەولێر هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ بکەن و وێنەیەکی جوانی پایتەخت نیشانی جیهان بدەن.
بیخوێنەرەوە
حکومەتی هەرێم لەبارەی رێککەوتنی هەرێم و بەغداوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
March 6th, 2021 NRT
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کە حكومەتی هەرێم هەموو ژمارە و داتاكانی تایبەت بە داهات وخەرجیی نەوتی و نانەوتی و تۆماری بایۆمەتری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پێشكەش بە بەغدا كردووە.
بیخوێنەرەوە
هاتوچۆ بڕیاری نوێی لەبارەی ئۆتۆمبێلی ناسراو بە مەلیکە دەرکرد
March 6th, 2021 NRT
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەپێی بڕیارێك، دەبێت سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە تۆمارنەكراون، وەکو بێ سەرەتا، ژمارە كاتی، بێ ئاڕم و كارت، بەو ئۆتۆمبێلەشەوە کە بە مەلیکە ناسراوە لە رێككەوتی ٧ تاوەکو ٢٥ی ئەم مانگە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بكەن بە مەبەستی پشكنین و سەرژمێریكردنیان.
بیخوێنەرەوە
سەدر و خەزعەلی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی سەردانەکەی پاپا ئاشکراکرد
March 6th, 2021 NRT
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لەبارەی سەردانەکەی پاپا فرانسیسەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی، "بەخێربێیت پاپا فرانسیس"، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقیش دەڵێت، خۆشحاڵن بە سەردانەکەی پاپا.
بیخوێنەرەوە
شێخی ئەزهەر هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق ئاشکراکرد
March 5th, 2021 NRT
پاش سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق؛ شێخی ئەزهەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەردانەکەی پاپای بە "مێژوویی و بوێرانە" وەسفکرد.
بیخوێنەرەوە
پەکەکە لەبارەی ڤیدیۆی سزادراوانی بادینانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند
March 5th, 2021 NRT
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کە باڵی سیاسی پەکەکەیە رایگەیاند، بە تەواوەتی ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە کە دراونەتەپاڵیان. دەشڵێت، "ئەو دانپێدانانە لەژێر زەختی بەدڕەوشتانەی دەزگای پاراستندا وەرگیراوە".
بیخوێنەرەوەفراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی ڤیدیۆی سزادراوانی بادینانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
March 4th, 2021 NRT
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، چوار ئەندامیان لە پرۆسەی دادگاییکردنی سزادراونی بادیناندا بوون و بەوهۆیەوە، جیاوازی و دژیەکی لە رۆژی دادگاییکردن و ڤیدیۆکەدا دەبینن.
بیخوێنەرەوە
دووەم راپۆرت لەبارەی یاسای چاكسازییەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت
March 4th, 2021 NRT
جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەم مانگە حکومەت دووەم ڕاپۆرتی خۆی رەوانەی پەرلەمان دەكات، چونکە حكومەتی ھەرێم بڕیاریداوە ھەر سێ مانگ جارێك راپۆرتێك لەبارەی پڕۆژەی چاكسازییەوە رەوانەی پەرلەمان بكات.
بیخوێنەرەوەلەبارەی راستی و دروستی ڤیدیۆی دانپێدانانی سزادراوانی بادینان روونکردنەوە دەدرێت
March 4th, 2021 NRT
سەرۆکی بۆردی پارێزەرانی کەیسی سزادراوانی بادینان رایگەیاند، ئەو ڤیدیۆیەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم وەکو دانپێدانانی گیراوەکانی بادینان بڵاویکردەوە، کاری پێناکریت و بەپێ یاساش دەبێت سزادراوان لەبەردەم دادوەردا دان بە تاوانەکەیاندا بنێن. دەشڵێت، "ئەو دانپێدانانە لە ژێر هەڕەشەدا بووە".
بیخوێنەرەوەگەرمەکان
پڕۆسەی خوێندنی ئەلیكترۆنی دەستیپێكرد

داوای لێبوردنی تایبەت بۆ زیندانیان دەكرێت

لێکدانەوەی شەڕکردن لەخەوندا

نرخی دۆلار لە بەرزیدایە
