
پەروەردەى سلێمانى بڕیارێکى لەبارەى مامۆستایانی وانەبێژەوە دەرکرد
January 13th, 2021 NRT
بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى رایگەیاند، ئاگادارى گشت بەرێوەبەرایەتى سنورەکەیان دەکەنەوە، کە ناتوانن مامۆستایانى وانەبێژ ببەخشن یان دابنێن.
بیخوێنەرەوە
پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
January 13th, 2021 NRT
ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاکانەوە رایگەیاند، " داوا دهكهین پرۆسهی خوێندن دهستپێبكاتهوه، ئهگهر چاوهڕێی تهواوبونی مهترسی كۆرۆنا بكهین كۆتایی نایهت."
بیخوێنەرەوە
شارەوانی ھەولێر لەبارەی دابینکردنی خزمەتگوزاریی بۆ چەند شوێنێک روونکردنەوە دەدات
January 13th, 2021 NRT
وتەبێژی شارەوانی ھەولێر رایگەیاند، ئەو زەوییانەی دابەشکراون یان بە قەرەبوو دراون بە ھاوڵاتییان ھەمووی خزمەتگوزارییان بۆ بردراوە و ئەوانەی باس لەوە دەکەن خزمەتگوزارییان بۆ نەبردراوە 'راست نییە.'
بیخوێنەرەوە
ترەمپ: نیگەران نیم لەبارەی هەمووارکردنەوەی یاسای ٢٥ی دەستوور
January 13th, 2021 NRT
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا رایگەیاند، نیگەران نییە لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای ٢٥ی دەستوری ئەمریکا کە بەپێی ئەو یاسایە سەرۆکی ئێستا دوور دەخرێتەوە و مایک پێنسی جێگری سەرۆک جێگەی دەگرێتەوە.
بیخوێنەرەوە
ئەوقافی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عەمرەوە روونکردنەوە دەدات
January 12th, 2021 NRT
بەرێوبەرایەتی گشتی حەج و عەمرە رایگەیاند، گەشتەکانی عەمرە لە ئێستادا دەستپێنەکردوەتەوە چونکە ھیچ بریارێکی فەرمیان لەلایەن وڵاتی سعودیەوە پێنەگەیشتووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە بۆ ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.
بیخوێنەرەوە
لەبارەی باج خستنەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی هاوڵاتیان روونكردنەوە دەدرێت
January 12th, 2021 NRT
بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری هەرێم رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ باجێكی زیادنەكردووە و ئەوەی كە هەیە، رێكخستنەوە بۆ باجەكان تەنیا ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان دەگرێتەوە.
بیخوێنەرەوە
سبەینێ حکومەتی هەرێم دوو بڕیاری گرنگ دەدات
January 12th, 2021 NRT
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، بڕیار لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و دەستکردنەوە بە پرۆسەی خوێندن دەدرێت.
بیخوێنەرەوە
تەندروستی هەولێر لەبارەی دیارنەمانی ڤاکسینەوە روونكردنەوە دەدات
January 12th, 2021 NRT
تەندروستی هەولێر دەنگۆی دیارنەمانی ٥٠٠ ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای رەتکردەوە، بەڵام دەڵێت، ١٥٠ ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا لە یەکێک لە بنکە تەندروستیەکان بەدەر لە رێنمایی لە دەرەوەی بنکەکە بەکارهاتووە و بۆ ئەوەش، لێژنەیەکی لێکۆڵێنەوە پێکهێندراوە.
بیخوێنەرەوە
لە عێراق یەکەم حاڵەتی توشبوون بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا
January 11th, 2021 NRT
لە عێراق یەکەم حاڵەتی توشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا.
بیخوێنەرەوە
پۆمپیۆ زانیارییەک لەبارەی ئێرانەوە ئاشکرادەکات
January 11th, 2021 NRT
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتەری خۆی رایگەیاند، وڵاتەکەی بەڵگەنامەی پێویستی هەیە کە تیایدا دەیسەلمێنێت، ئێران لە حەفتاکانی سەدەی رابردوودا و لە شەڕی لیبیادا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و بازرگانیشی پێوەکردووە.
بیخوێنەرەوە
لێدوانی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەبارەی ریفراندۆمەکەی ساڵی ٢٠١٧ی هەرێمەوە
January 10th, 2021 NRT
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، "برایەتی هێزی پێشمەرگە و هێزەعێراقییەکان لە شەڕی موسڵدا دروستبوو و ئەم پەیوەندیە باشترین ئاستی پەیوەندی نێوان کورد و عەرەب بوو"، دەشڵێت، "ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧دا چەندین لێکەوتەی هەبوو من نامەوێت باسی لێکەوتەکان بکەم، چونکە من عێراقم خۆشدەوێت."
بیخوێنەرەوە
لەبارەی موچەوە چەند بڕیارێکی نوێ دەرکرا
January 10th, 2021 NRT
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "٤٠٧ ملیۆن دینار لە موچەی مانگانەی ٤٩٢ فەرمانبەری حکومەت بڕدرا"، دەشڵێت، "ھەر فەرمانبەرێک زیاتر لە یەک موچەی ھەبێت ئەوا دوای ئەوەی لێدەبڕدرێت ٢٠٪ تاوەکو ٤٩٪ی لەجیاتی ئەو موچانەی وەریگرتووە، مانگانە لە موچەی دەبڕدرێت."
بیخوێنەرەوە
کەشناسی هەرێم هۆشداری لەبارەی هاتنی شەپۆلی بارانبارینەوە دەدات
January 10th, 2021 NRT
بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.
بیخوێنەرەوە
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ دەستیپێکرد
January 9th, 2021 NRT
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەستیپێکرد، کە تیایدا پشکی هەرێم بە ٪١٢.٦٧ دیاریکراوە، هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکیش بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار دیناری عێراقی دانراوە.
بیخوێنەرەوە
لەبارەى جێگیرکردنى 'هێزى هاوبەش' لە خاڵە سنوریەکانى هەرێم روونکردنەوە دەدرێت
January 9th, 2021 NRT
بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی لە وەزارەتی پێشمەرگەى هەرێم رایگەیاند، بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھێزێكی ھاوبەش بۆ خاڵە سنوریەكانی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت؛ ئەوەش بۆ رێگریكردن لە زێدەڕۆیەكان یاخود قاچاغچێتی.
بیخوێنەرەوە