
ئێن ئاڕ تی دوایین زانیارییەکان لەبارەی دابەشکردنی موچەوە ئاشکرادەکات
January 8th, 2021 NRT
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، تا ئێستا بەپێی ئەو داهاتانەی لە بەردەستماندایە و بۆمان گەراوەتەوە جگە لە پارەی نەوت ٣٥٠ ملیار دیناری داهاتی کۆکراوەمان لە بەردەستدایە کە داهاتی خالە سنوریەکان و ناوخۆیە و ٩٠ ملیار دیناریش پارەی مانگی رابردوو واتە ٤٤٠ ملیار کۆی گشتی ئامادەیە.
بیخوێنەرەوە
دارایی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
January 8th, 2021 NRT
وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق رایگەیاند، لەرێگای گرتنەبەری چەند رێکارێکەوە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی بەرزبوونەوەی دۆلار زیاد دەکەن، دەشڵێت، "هەفتەی داهاتوو پرۆژەیەک بۆ زیادکردنی سوود لە گۆڕینەوەی دراودا پێشکەش دەکەین".
بیخوێنەرەوە
خۆراکی جیهانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک هۆشداریدەدات
January 8th, 2021 NRT
رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان "فاو" رایگەیاند، بۆ مانگی حەوتەم نرخی خۆراک لە جیهاندا لە بەرزبوونەوە بەردەوامە. دەشڵێت، "جگە شەکر، هەموو خۆراکەکانی ترهەمان نرخیان تۆمار کردووە".
بیخوێنەرەوە
لیندسی گراهام: ترەمپ لەبارەی کوردەکانەوە گوێی لێگرتم
January 7th, 2021 NRT
سیناتۆر لیندسی گراهام سەر بە کۆمارییەکان رایگەیاند، "داوام لە ترەمپ کرد لە سوریا نەکشێتەوە لەبەر کوردەکان و گوێی لێگرتم، بەڵام ئۆباما کە پەیوەندی باشم هەبوو لەگەڵیدا، بەوجۆرە گوێی لێ نەدەگرتم، پێموت لە عێراق نەکشێتەوە، بەڵام کشایەوە".
بیخوێنەرەوە
فەیسبووک لەبارەی پەڕەی فەرمی ترەمپەوە بڕیارێکی دەرکرد
January 7th, 2021 NRT
مارک زوکەربێرگ خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی تۆڕەکەیان بۆ مەرامی سیاسی و هێشتنەوەی خۆی لە دەسەڵاتدا، بڕیاریانداوە تاوەکو دوای رادەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات بە جۆ بایدن، پەڕەی فەرمی دۆناڵد ترەمپ لە فەیسبووک و ئینستاگرام بە داخراویی بهێڵنەوە.
بیخوێنەرەوە
زانیاریی لەبارەی ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە هەولێر کوژرا
January 7th, 2021 NRT
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەو کەسەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی کەرکوک – هەولێر بەر دەستڕێژی گولـلە درا، ناوی غازی باشتەپەییە و لەسەر کێشەی دوژمنداری کوژراوە.
بیخوێنەرەوە
تەندروستی جیهانی زانیاریی لەبارەی زنجیرەی نوێی کۆرۆناوە ئاشکرا دەکات
January 7th, 2021 NRT
بەرپرسی ئۆفیسی ئەوروپای رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، راستە کە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا خێراتر لە زنجیرە کۆنەکە بڵاودەبێتەوە، بەڵام مەترسیدارتر نییە، دەشڵێت، تاوەکو ئێستا لە ٢٢ وڵاتی ئەوروپادا حاڵەتی توشبوون بە زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
بیخوێنەرەوە
حکومەتی هەرێم لەبارەی بودجە و دەروازە سنوورییەکانەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
January 7th, 2021 NRT
ئەنجومەنی وەزیران هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن بۆ ڕێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێکارەکان لە دەروازەکان بە بێ جیاوازی.
بیخوێنەرەوە
نوێترین لێدوانی ئێران لەبارەی كوشتنی زانا ئەتۆمیەکەوە
January 7th, 2021 NRT
وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، سەرجەم ئەو كەسانەیان ناسیوەتەوە، كە لە كوشتنی موحسین فەخریزادەدا تێوەگلاون.
بیخوێنەرەوە
لێدوانی ئێران لەبارەی رووداوەکانی کۆنگرێسی ئەمریکاوە
January 7th, 2021 NRT
دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە هێرشکرایە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا و پشێوی لە واشنتن دروستبوو، لەوبارەوە حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، رووداوەکانی شەوی رابردوو دەریخست دیموکراسی لە ئەمریکا چەند فاشل و سیستە.
بیخوێنەرەوە
حکومەتی هەرێم لەبارەی بودجەوە کۆدەبێتەوە
January 7th, 2021 NRT
دەقی راگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکەوە:
بیخوێنەرەوە
یەکەم لێدوانی بایدن لەبارەی گرژییەکانی ئەمریکاوە
January 7th, 2021 NRT
جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوەی روودەدات دەستدرێژییە بۆسەر گەلەکەمان و بۆ سەر دیموکراتییەکەمان.
بیخوێنەرەوە