گەڕان

بگەڕێ بە ناو 73032 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 37 سەرچاوەوە.

یادی ئەنفال.. پەرلەمان لەسەر لابردن و دانانەوەی وتاری پەرلەمان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لابردن و دانانەوەی وتاری پەرلەمانی کوردستان لە مەراسیمی یادی ئەنفالدا، بێ ڕێزییە بەرامبەر بە دەسەڵاتی یاسادانان و ئیدانەی دەکەن، لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی یادی ئه‌نفالیش له‌ گه‌رمیان دەڵێن، كه‌سوكاری ئه‌و خۆپیشانده‌ره‌ی له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ٢٠١٥ ی كه‌لاردا شەهیدبوو ڕێگه‌یانەدا تۆمه‌تبار به‌ كوشتنی كوڕه‌كه‌یان به‌ناوی پەرلەمانەوە وتار بخوێنێتەوە.

پەرلەمان بڕیاریدا جانتا و کەلوپەلی پەرلەمانتاران بپشکندرێن

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریداوە، پشکنین بۆ جانتا و کەلوپەلی پەرلەمانتاران بکرێت کە دەچنە نێو پەرلەمانەوە.