گەڕان

بگەڕێ بە ناو 152333 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 39 سەرچاوەوە.

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک کە ئاڵتونی‌ هاوسەرەکەی‌ دزیبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ​ڕایگەیاندووە، دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه‌ لەبەرامبەر ئەوەی‌ بڕێك ئاڵتونی‌ لێدزرابوو، به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و لە لێکۆڵینەوەکاندا ده‌ركه‌وت کە هاوسه‌ری‌ ژنەکە دزیویه‌تی‌.

کەشناسی سلێمانی: ئەم شەپۆلی گەرمایە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەم شەپۆلی گەرمایە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

زۆربەی بەرزە پردەکان و شەقامەکانی سلێمانی بە دروشمی حزبی داپۆشراون

کاتێک بەسەر شۆستە و شەقامی شارەکانی هەرێمى کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانیدا گوزەر دەکەیت، دیمەنی لۆگۆ و پۆستەر و وێنەی بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکان لەسەر بەرزە پرد و شوێنە گشتییەکان دەبینیت.

سلێمانى.. بەهۆى بوونى مێرووی زیان بەخشەوە خواردنگەیەک داخرا

​قائیمقامییەتى سلێمانى ئاشکرایکرد، خواردنگەیەکیان داخست کە ژمارەیەكی زۆر مێرووى زیان بەخش ( قالۆنچە)ی ​تێدابووە.