گەڕان

بگەڕێ بە ناو 152358 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 39 سەرچاوەوە.

تەندروستی سلێمانى.. لە جەژندا ٤٠ حاڵەتى برینداریی شەڕە چەقۆ هەبووە

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى ئامارەکانى سەردانیکردنى نەخۆشخانەکانى سلێمانى بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئامارانەش ٤٠ حاڵەتى برینداری بە شەڕە چەقۆ هەبووە.

فرۆکەخانەی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێم لە وڵاتی سعودیەوە بگەڕێنەوە هەرێم، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە کەسوکاری حاجییان دەکەن لە پێناوی دروستنەبوونی گرفت بۆ گەشتیاران سەردانی فرۆکەخانە نەکەن.

کوشتارگەى سلێمانى: حەوت تۆن گۆشتى ناتەندروست سوتێنران

کوشتارگەى سلێمانى ئاشکرایکرد،، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر گۆشتکراوە بە قوربانی و زیاتر لە حەوت تۆن گۆشتی ناتەندروستیش سوتێنراوە.