گەڕان

بگەڕێ بە ناو 418000 هەواڵ و بابەتدا، لە زیاتر لە 42 سەرچاوەوە.

بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر: قوتابخانەکان سەرجەم مەرجەکانی تەندروستی جێبەجێدەکەن
بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر: قوتابخانەکان سەرجەم مەرجەکانی تەندروستی جێبەجێدەکەن

January 16th, 2021 NRT

ئەمڕۆ لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان خوێندنی پۆلى ١٢ى ئامادەییدەستیپێکردەوە و بەڕێوەبەرى پەروەردەى هەولێریش رایگەیاند، "ئەو قوتابخانانەى ئەمڕۆ سەردانمانکردوون سەرجەم مەرجەکانى لایەنى تەندروستیان جێبەجێکردووە."

بیخوێنەرەوە
وەزیری تەندروستی: حاڵەتێکی گوماناویی توشبوون بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا هەیە
وەزیری تەندروستی: حاڵەتێکی گوماناویی توشبوون بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا هەیە

January 13th, 2021 NRT

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکی گوماناوی توشبوونی کەسێک بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک بوونی هەیە کە لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە. دەشڵێت، بە وردی چاودێری دەکەن و لە ئێستادا نمونە بۆ دڵنیابوونەوە لە کەسەکە وەرگیراوە.

بیخوێنەرەوە
ساڵی ئامارەکانی لە دایکبوون لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی چۆن بووە؟
ساڵی ئامارەکانی لە دایکبوون لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی چۆن بووە؟

January 13th, 2021 NRT

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ساڵی رابردوودا ١١ هەزار و ٧٧١ منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی لەدایكبوون، کە پێنج هەزار و ٩٢٩یان کوڕبوون و پێنج هەزار و ٨٤٢یان كچ بوون. ​

بیخوێنەرەوە
تەندروستی سلێمانی: راگرتنی پرۆسەی خوێندن بەهۆی کۆرۆناوە نییە
تەندروستی سلێمانی: راگرتنی پرۆسەی خوێندن بەهۆی کۆرۆناوە نییە

January 12th, 2021 NRT

جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، راگرتنی پڕۆسەی خوێندن بە تەنیا بەهۆی کۆرۆناوە نییە. دەشڵێت، "دەسەڵاتیش خۆی دەزانێت کە ئێمە لاریمان نه‌بووە له ‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسەی خوێندن".

بیخوێنەرەوە
تەندروستی هەولێر لەبارەی دیارنەمانی ڤاکسینەوە روونكردنەوە دەدات
تەندروستی هەولێر لەبارەی دیارنەمانی ڤاکسینەوە روونكردنەوە دەدات

January 12th, 2021 NRT

تەندروستی هەولێر دەنگۆی دیارنەمانی ٥٠٠ ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای رەتکردەوە، بەڵام دەڵێت، ١٥٠ ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا لە یەکێک لە بنکە تەندروستیەکان بەدەر لە رێنمایی لە دەرەوەی بنکەکە بەکارهاتووە و بۆ ئەوەش، لێژنەیەکی لێکۆڵێنەوە پێکهێندراوە.

بیخوێنەرەوە
تەندروستی جيهانی بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرهەڵدانی کۆرۆنا سەردانی چين دەکات
تەندروستی جيهانی بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرهەڵدانی کۆرۆنا سەردانی چين دەکات

January 11th, 2021 NRT

رۆژی پێنجشەممە تيمێک لە رێکخراوی تەندروستی جيهانی سەردانی وڵاتی چين دەکات بە مەبەستی لێکۆڵينەوە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا.

بیخوێنەرەوە
بەریتانیا: سیستمی تەندروستی وڵاتەکەمان لە حاڵەتی مەترسیدایە
بەریتانیا: سیستمی تەندروستی وڵاتەکەمان لە حاڵەتی مەترسیدایە

January 10th, 2021 NRT

وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی سەرکەوتووبووە لە دابەشکردنی ٢٠٠ هەزار ڤاکسینی دژە کۆرۆنای رۆژانە بەسەر هاوڵاتیانیدا، دەشڵێت، "سیستمی تەندروستی وڵاتەکەمان لە حاڵەتی مەترسیدایە."

بیخوێنەرەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق پلانی دابەشکردنی ڤاکسینەکەی ئاشکراکرد
وەزارەتی تەندروستی عێراق پلانی دابەشکردنی ڤاکسینەکەی ئاشکراکرد

January 10th, 2021 NRT

وەزارەتی تەندروستی عێراق نزیکەی ٦٠ بنکەی دابەشکردنی ڤاکسینەکەی فایزەری تەنها لە نەخۆشخانەکان دیاریکرد، کە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دابەشکردنە بنکە تەندروستییەکان ناگرێتەوە.

بیخوێنەرەوە
تەندروستی جیھانی: ڤاکسین بەسەر وڵاتە ھەژارەکاندا دابەشدەکەین
تەندروستی جیھانی: ڤاکسین بەسەر وڵاتە ھەژارەکاندا دابەشدەکەین

January 9th, 2021 NRT

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، لە چەند ھەفتەی داھاتوودا، دوو ملیار ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر دانیشتوانی وڵاتە ھەژارەکاندا دابەشدەکات، بەشێوەیەک لە ٢٠٪ی دانیشتوانی یٔەو وڵاتانە ڤاکسینەکە وەردەگرن.

بیخوێنەرەوە
بە تەندروستی باشەوە ژیانی بەڕێکرد و پاش وەرگرتنی ڤاکسین بە نەخۆشییەکی دەگمەن گیانی لەدەستدا
بە تەندروستی باشەوە ژیانی بەڕێکرد و پاش وەرگرتنی ڤاکسین بە نەخۆشییەکی دەگمەن گیانی لەدەستدا

January 8th, 2021 NRT

گیان لەدەستدانی پزیشکێکی ئەمریکی لە ویلایەتی فلۆریدا پاش وەرگرتنی ڤاکسینی فایزەری دژە کۆرۆنا، گفتوگۆیەکی فراوانی بەدای خۆیداهێنا لەبارەی ئەو هۆکارانەی بوونەتەهۆی گیان لەدەستدانەکەی، لەکاتێکدا تەندروستییەکی زۆر باشی هەبووە و هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنیشی نەبووە.

بیخوێنەرەوە
تەندروستی جیهانی زانیاریی لەبارەی زنجیرەی نوێی کۆرۆناوە ئاشکرا دەکات
تەندروستی جیهانی زانیاریی لەبارەی زنجیرەی نوێی کۆرۆناوە ئاشکرا دەکات

January 7th, 2021 NRT

بەرپرسی ئۆفیسی ئەوروپای رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، راستە کە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا خێراتر لە زنجیرە کۆنەکە بڵاودەبێتەوە، بەڵام مەترسیدارتر نییە، دەشڵێت، تاوەکو ئێستا لە ٢٢ وڵاتی ئەوروپادا حاڵەتی توشبوون بە زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

بیخوێنەرەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق: هەموو ئامادەکاریەکانمان تەواو کردوە بۆ پێشوازیکردن لە ڤاکسینی فایزەر
وەزارەتی تەندروستی عێراق: هەموو ئامادەکاریەکانمان تەواو کردوە بۆ پێشوازیکردن لە ڤاکسینی فایزەر

January 5th, 2021 NRT

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، هەموو ئامادەکارییەکان تەواوکردووە بۆ دەستەبەرکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، کە لەلایەن فایزەرەوە بەرهەمهێنراوە.

بیخوێنەرەوە