چەند نیشانەیەک لە گوێجکەکانتدا، ڕەنگە ئاماژە بن بۆ پێنج نەخۆشی سەخت

چەند نیشانەیەک لە گوێجکەکانتدا، ڕەنگە ئاماژە بن بۆ پێنج نەخۆشی سەخت

#نیشانەیەک #گوێجکەکانتدا، #ئاماژە #بن #نەخۆشی #سەخت

لەڕووی زانستییەوە سەلمێنراوە کە گوێچکە دەتوانێت زۆر شتمان پێ بڵێت دەربارەی دۆخی تەندروستیمان، بەو پێیەی شێوەی گوێ و دەردراوەکانی دەتوانێت ئاماژەیەک بێت کە گرنگی پێبدەین.

ئەو حاڵەتانەی کە دەتوانرێت بە دەرکەوتنی هەندێک نیشانە لەسەر گوێ دەستنیشان بکرێن:

نەخۆشی دڵ

چرچ و لۆچی لە دەوری لوولەی گوێچکە
چرچ و لۆچی لە دەوری لوولەی گوێچکە

ئەگەر تەمەنت لە خوار ٦٠ ساڵەوە بێت و لە دەوری لوولەی گوێچکەت چرچ و لۆچی هەبێت، لەوانەیە ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشی تاجی دڵ زیاتر بێت.

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان چرچبوونی گوێ و جەڵتەی دڵ هیچ وەڵامێکی یەکلاکەرەوە نییە، بەڵام هەندێک لە پزیشکان پێیان وایە هەمان ئەو پرۆسەی بنەڕەتییە کە دەبێتە هۆی ئەو دووانە هاوشێوەیە.

یەکێک لە تیۆرییەکان ئەوەیە کە چرچبوونی لوولەی گوێ پەیوەندی بە لەدەستدانی ئیلاستین و ڕیشاڵی لاستیکی پێستەوە هەیە، کە هەمان ئەو پرۆسەیەیە کە زیان بە خوێنبەرەکان دەگەیەنێت.

زۆربەی کات چرچبوونی گوێچکە دەتوانێت لە ئەنجامی خەوتن لەسەری بێت، بەڵام ئەگەر تووشی ئازاری سنگ یان هەناسە تەنگی بوویت، ئەوا کاتێک بۆ پزیشکەکەت دیاری بکە.

بەرزی فشاری خوێن

زەنگی گوێ
زەنگی گوێ

زەنگی گوێ دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ کێشە لە پەستانی خوێن.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە لەسەدا ٤٤ی ئەو کەسانەی تووشی زەنگی گوێ بوون، پەستانی خوێنیشیان بەرزە.

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بە گشتی نیشانەی زۆری نییە، بۆیە باشترە پشکنینی بەرزی فشاری خوێن بکەیت تەنها لە ئەگەری تووشبوون بە زەنگی گوێ.

نەخۆشی کەڕوویی

خورانی گوێچکە
خورانی گوێچکە

خورانی گوێچکە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ هەوکردنی کەڕوویی.

کەڕووەکان لە کەناڵی گوێدا گەشە دەکەن و بڵاو دەبنەوە.

لەوانەیە خاڵی زەرد یان ڕەش و پەڵەی سپی لە کەناڵی گوێدا ببینیت.

نیشانەکانی تر بریتین لە ئازاری گوێ، توێکڵبوونی پێستی دەوروبەری کەناڵی گوێ، سەرئێشە، زەنگی گوێ و لەدەستدانی بیستن.

پێویستە ئاگادار بیت کە هەوکردنی کەڕوویی گوێ بەبێ چارەسەر لەناوناچێت.

شێربەنجەی مەمك

مۆمی گوێ
مۆمی گوێ

مۆمی گوێ ئەگەر شێوەیەکی تەڕ و لینجی هەبێت ئاسایی نییەو پێویستە بەدواداچونی بۆ بکەیت.

هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە مۆمی تەڕ نیشانەی گۆڕانکاری لە جینی ABCC11 بێت، کە ڕەنگە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد بکات.

گرنگە لەبیرمان بێت بوونی مۆمی تەڕ لە گوێچکە بەو مانایە نییە کە ئافرەت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمکی لەسەرە، بەڵکو ئەمە تەنها یەک هۆکارە کە مەترسی زیاد دەکات.

نەخۆشی گورچیلە

گۆشتی زیادە
گۆشتی زیادە

ئەو گوێچکەیەی کە چەند گەشەیەکی پێستی یان گۆشتی زیادەیان تێدایە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی گورچیلە.

توێژینەوەیەکی گۆڤاری پزیشکی بەریتانی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە بە تایبەتی بۆ کۆرپە تازە لەدایکبووەکان ڕوودەدات.

زانایان پێشنیاریان کردووە کە ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە گەشەکردنی کەناڵی گورچیلە و گوێچکە لەکاتێکدا لە سکی دایکدایە لە هەمان کاتدا ڕوودەدات.

بۆیە هەر جۆرە تێکچوونێک یان ڕووداوێک لەم ماوەیەدا دەبێتە هۆی تێکچوونی کارکردنی گورچیلە و گوێچکەکان بە جۆرێک لە جۆرەکان.

سەرنجەکان (0)