چۆنێتی دانانی لینکی وێبسایت یان چەناڵی یوتیوب لە ئەپڵیکەیشنی ئەمڕۆ
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەپڵیکەیشنی ئەمڕۆ تەنها ئەو بابەت و هەواڵانەی وەردەگرت و بڵاودەکردەوە کە بە تایبەتی دەستنیشان کرابوون و هەواڵ و بابەتەکانیان تا ئاستێکی باش جێی متمانەو کوالیتی باش بوون، لەگەڵ زیادبوونی وێبسایت و کەناڵە یوتیوبە کوردییەکان توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئەم کارە سەختتر دەبوو چونکە کۆمەڵێک وێبسایت و کەناڵی باش هەن کە کوالیتییان لە ئاستێکی بەرزدایە و درکیان پێنەکراوە بەداخەوە.
هەر بۆیە ئەمڕۆ پێمان خۆشە پێتان ڕابگەیەنین کە لەمڕۆوە دەتوانن لینکی وێبسایت و کەناڵەکانی یوتیوب دابنێن و ئەپڵیکەیشنی ئەمڕۆ خۆکارانە نوێترین بابەتەکان وەردەگرێت و دەیخاتە بەرچاوی هەزاران کەس.
لینکی RSS
لینکی rss بەخشەرێکە کە لە ناو وێبسایتەکان دادەنرێت کە ڕێگە بە بەکارهێنەران و ئەپڵیکەیشنەکان دەدات دەستیان بگات بە نوێترین بابەتەکانی وێبسایتەکە، بە شێویەکی ستاندارد و بە فۆرماتێک کە کۆمپیوتەر بتوانێت بیخوێنێتەوە.
دانانی لینکی RSS لە وێبسایتی ئەمرۆ
سەرەتا پێویستە RSS ئامادە بکەیت
ئەو وێبسایتانەی کە بە وۆردپرێسس دروستکراون خۆیان لینکی RSSیان لەگەڵەو لە کاتێکدا ئەگەر ناچالاک کرابوو دەتوانیت چالاکی بکەیت و لینکەکەی کۆپی بکەیت.
فۆرماتی RSS
فۆرماتی RSS پێویستە ستاندارد بێت و وەک ئەو فۆرماتە بێت کە وێبسایتی فەرمی RSS دایانڕشتووە، پێویستە ئاگادار بیت کە ئەگەر RSSەکەت فۆڕماتەکەی جیاواز بوو یان ستاندارد نەبوو ئەگەر زۆرەو کە بابەتەکانت نەتوانرێت کۆبکرێتەوەو بخرێتە ناو ئەپڵیکەیشنی ئەمڕۆ.
وە پێویستە ئاگادار بیت کە پێویستە RSSەکەت لینکی وێنەی بابەتەکانی لەگەڵدا بێت، بە پێچەوانەوە بابەتەکانت بەبێ وێنە بڵاودەبنەوە.
نمونەی RSSی باش
بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر دەتوانین سوود لە RSSی وێبسایتی دەنگی ئەمریکا وەربگرین، کە نمونەیەکی زۆر باشەو دەتوانیت سوودی لێوەربگریت و بەراوردی بکەیت و دڵنیابیتەوە کە RSSەکەت بێ کەموکورتییە.
<?xml version="1.0" encoding="UTF-8" ?> <rss version="2.0"> <channel> <title>Dengî Amerîka - News</title> <link>https://www.dengiamerika.com</link> <description>Latest news from Dengî Amerîka</description> <language>ku</language> <!-- Start of individual news item --> <item> <title>Sample News Title</title> <link>https://www.dengiamerika.com/news/sample-news-title</link> <description>Brief description or summary of the news article.</description> <pubDate>Mon, 06 Nov 2023 12:34:56 +0000</pubDate> <guid>https://www.dengiamerika.com/news/sample-news-title</guid> <!-- Image for the news item --> <enclosure url="https://www.dengiamerika.com/images/sample-news-image.jpg" type="image/jpeg" /> </item> <!-- Repeat item blocks for each news article --> </channel>
ناردنی لینک
دوای ئەوەی دڵنیابویتەوە کە RSSەکەت بێ کەموکورتیە، سەردانی پەڕەی دانانی RSS بکەو فۆرمەکە پڕبکەرەوە و لینکی RSSەکەت دابنێ.
لینکی RSSی یوتیوب
بۆ دۆزینەوەی لینکی RSSی کەناڵێکی یوتیوب، ئەم هەنگاوانە بگرەبەر:
- بڕۆ بۆ کەناڵی یوتیوبەکەت
- ناسینەوەی ناسنامەی کەناڵەکە (Channel ID):
- پێویستە بڕۆیت بۆ پەیجی "About"ی کەناڵەکە و ناسنامەی "UC"ی کەناڵەکە (ئەمە لەگەڵ "UC" دەستپێ دەکات و زۆرینەی ژمارە و پیتە).
- درستکردنی لینکی RSS: بۆ RSSی کەناڵەکە، ئەم شێوازە بەکاربە:
https://www.youtube.com/feeds/videos.xml?channel_id=ID
- بە جێگە ID، ناسنامەی کەناڵەکە دانێ.
نمونە: ئەگەر ناسنامەی کەناڵەکە ئەمە بێت: UC_x5XG1OV2P6uZZ5FSM9Ttw
، لینکی RSSی ئەمەیە:
https://www.youtube.com/feeds/videos.xml?channel_id=UC_x5XG1OV2P6uZZ5FSM9Ttw
لە ڕووی ئەمە، ئەتوانیت هەر کەناڵێک RSSی بەدەستبهێنیت و بە ئاسانیدا ئەستێرەی ناردنی نوێکاریەکان دابینیت.
دوای پێداچونەوە و دڵنیابونەوە لە ئاستی بابەتەکانی وێبسایتەکەت و هەڵسەنگاندنیان، بابەتەکانی وێبسایتەکەت لە ئەپڵیکەیشنی ئەمڕۆ بڵاودەکرێتەوە.
تکایە ئاگاداربە، دانانی زیاد لە یەک جار لینکی وێبسایتەکەت هیچ لە خێراکردنی پڕۆسەی هەڵسەنگاندن ناگۆڕدرێت و لە ئەگەری زۆر دووبارەبونەوەی ناردنەوەی فۆرمەکە یان لینکەکە دەکرێت لینک بلۆک بکرێت.