دەنگی مرۆڤ بۆماوەییە؟

دەنگ یەکێکە لە خاسیەتە جیاکەرەوەکانی مرۆڤ وەک پەنجە مۆری، هەندێ کات دەنگی مرۆڤ لەیەکەوە نزیکە بەڵام هیچ دوو دەنگێک بە تەواوی لەیەک ناچن. کێش، باڵا، هۆرمۆنەکان، بنەچە، کاریگەری ژینگەیی و هەستی کەسەکان دەنگەکان دیاری دەکات.، بەڵام دیارترین نیشانە بۆ دیاریکردنی دەنک ڕەگەزی نێر و مێی کەسەکانە، تەنانەت پێش پگەشتن و تەمەنی هەرزەکاری دەنگی کوڕ و کچ جیاوازە. بەپێی زانستی توێکاری دەنگە ژێکانی ڕەگەزی نێر گەوراترن لە دەنگە ژێکانی ڕەگەزی مێ هەر بۆیە پێش هەرزەکاری دەنگی کوڕ گڕتڕە لە دەنگی کچ.
لە ڕەگەزی نێردا هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن قوڕگ زیاتر دەکاتەوەو دەنگە ژێکان فراوانتر ئەبن و دەنگەکە قوڵتر ئەبێت بە پێچەوانەی کچانەوە کە دەنگیان ناسک و تیژترە.
هەرچەندە پشتڕاست نەکراوەتەوە کە دەنگ بۆ ماوەییە یان نا بەڵام لەبەرئەوەی توێکاری قورگی خێزانێک لەیەکەوە نزیکە بۆماوەیی هۆکارێکە بۆ دیاریکردنی دەنگی کەسەکان و ڕەنگە دەنگی زۆربەیان لەیەکتر بچێت، ،
بۆچوونەکان (0)
تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە