فێربوونی زمانی نوێ گەشەی مێشک زیاد دەکات

فێربوونی زمانی نوێ گەشەی مێشک زیاد دەکات

فێربوونی زمانی دووەم یان زیاتر سوودی زۆرە وەک کرانەوە بە ڕووی کلتوری وڵاتەکە و هەروەها یارمەتیدەرە بۆ درووست کردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسانیتر لە سەرانسەری جیهانەوە، فێربوونی زمان تەنها قسە کردن و ڕستە درووست کردن نییە لەگەڵ خەڵکانیتر بەڵکو پەرە بە گەشەی مێێشک دەدات و وا لە مێشک دەکات درەنگتر پیر بێت لە کەسێک کە تەنها زمانێک دەزانێت.

توێژینەوەیەکی نوێ کە دکتۆر تۆماس مامۆستای فەلسەفە، زمان و کۆمەڵناسی لە زانکۆی ئەدینبرا بڵاوی کردۆتەوە کە ئەو هەرزەکارانەی زیاتر لە زمانێک فێر دەبن باشتر لە تێستی سەرنجدان و تێڕوانین، لە توێژینەوەکەدا کە ساڵی ١٩٤٧ دەستیپێکردوە ٨٥٣ هەرزەکاری ١١ ساڵی بەکارهێناوە کە دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠ هەمان ئەو هەرزەکارانەی تێست کردۆتەوە کە تەمەنیان نزیکەی ٧٠ ساڵ بوون، لە ئەنجامدا بۆی دەرکەوت ئەو  هەرزەکارانەی زمانێکیتر فیربوون لە تەمەنی پیریدا ئاستی زیرەکی و خوێندنەوەیان زۆر زیاترە لەوانەی کە تەنها یەک زمان دەزانن و خۆین فێری زمانی دووەم نەکردوە. دکتۆر تۆماس دەڵێ هیچ کاتیک درەنگ نییە بۆ فێر بوونی زمان و خۆ پێگەیاندن چونکە تەمەنی مرۆڤ ژمارەیەکە ئەتوانرێت بە هۆی گەشە پێدانی مێشکەوە گەنج بمێنێتەوە. 

فێربوونی زمان یارمەتیدەرە بۆ پێشخستنی توانای تێڕامان و زەین و بیرکردنەوەی کەسەکان. ئەو کەسانەی دوو زمان یان زیاتر دەزانن توانای وردبوونەوەو جەخت کردنەوەیان زیاترە لەو کەسانەی یەک زمان دەزانن. سەنتەری فێر بوونی زمان لە مێشکدا گونجاو و لەبارە هەر بۆیە فێربوونی زمانێکی نوێ بەشێکی نوێی هزر (بیر و هۆش) پەرە پێدەدات و توانای مێشک بۆ سەرنج و دیقەتدان بەهێزتر دەکات 

توێژینەوەیەکیتر لە سوید ئەنجام دراوەو ئەنجامەکان بە بەکارهێنانی تیشکی ئێم ئار ئای وێنا دەکات، لە توێژینەوەکەدا دوو گروپ بەکارهێنراون کە یەکێک لە گروپەکان بە زمانێکیتر خوێندویانە بەڵام گروپی دووەم بە زمانیه دایک، لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو گروپەی بە زمانێکیتر خوێندویانە مێشکیان گەورەتر بووە لە گروپی دووەم.

بۆچوونەکان (0)

نوێترین

تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە