گۆشتی سۆسج و برژاو هۆکاری زیاد بوونی خانە شێرپەنجەییەکانن

کارسینۆجین ئەو ماددانەن کە دەبنە هۆی زیاد بوونی خانەی شێرپەنجەیی لە جەستەدا، ئەم ماددانە لە کاتی کوڵاندنی خواردندا درووست دەبن، بە تایبەت خواردنێک کە گۆشت لە پێکهاتەکەیدا هەبێت، وەک گۆشتی خۆشکراو، وشککراو یان گۆشتی سۆسج، گۆشتی برژاو یان دووکەڵاوی یان خواردنێک کە کەڕووی کردبێ.
بۆ دوور کەوتنەوە لە ماددە کارسینۆجینەکان کە لەم جۆرە خواردنانەوە بەرهەم دێن پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکرێن
کوڵاندن یان سوورکردنەوەی خواردن بە ئاگری هێواش لە پلەی گەرمی خوار ٢٤٠، ئاگری هێواش ناهێڵێت ڕۆن و زەیت پێکهاتەکەی بگۆرێت بۆ ماددەی کارسینۆجینی، لە جیاتی سورکردنەوەی خواردن، برژاندن و کوڵاندن ڕێگەیەکیترە بۆ تەندرووست هێشتنەوەی خواردنەکان.
لە کاتی برژاندنی گۆشت و بەرهەمەکانیدا زۆر برژاندنی گۆشتەکە و بە خەڵوز بوونی هۆکارە بۆ درووست بوونی ماددەی شێرپەنجەیی و بە خواردنیشی مەترسی درووست بوونی خانەی شێرپەنجەیی زیاد دەکات.
دانانی ڕۆن و زەیت لە شوێنی فێنک و تاریکدا لە دەفری قەپاتدا کە هەوا لێی نەدات، چونکە بە بەرکەوتنی بە هەوا و گەرمی و ڕووناکی ماددە زیانبەخشەکان زیاد دەکەن.
دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە بۆن یان ڕەنگی کەڕوویان لێنیشتوە زۆرتر ئەو خواردنانەی کە زوو کەڕوو دەکەن چەرەزاتەکانن، ئەتوانرێت چەرەزات لەناو بەفرگر بپارێزرێن بۆ ئەوەی ماوەیەکی زیاتر بمێننەوەو کەڕوو نەکەن.
بۆچوونەکان (0)
تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە