هۆکارەکانی وشکبوونەوەی چاو

هۆکارەکانی وشکبوونەوەی چاو

وشک بونەوەی چاو چەند نیشانەیەکی هەیە وەک، سووربونەوەو کزانەوە، هەندێک جار نیشانەکان کاتییەو وشک بونەوەکە بەرەو باشی ئەچیت، هەندێک کاتیتر درێژخایەنە، کە ئەبێتە هۆی بینینی دوانی و هەوکردن بەڵام ئارام کردنەوەی نیشانەکان بە دەرمان ئاسانە. وەک قەترەی چاو.

هۆکارەکانی وشک بونەوەی چاو ئەمانەن:

  1.  هەموو کەسێک توشی ئەم حاڵەتە دەبێت بەڵام بە چوونە تەمەن و پیر بوون مەترسییەکان زیاتر دەبن.
  2. فرمێسکی چاو لە ئاو، چەوری و لینجی پێکهاتوە، هەندێک دەرمان هۆکارن بۆ کەم بوونەوەی فرمێسک و وشک بونەوەی چاو وەک، دەرمانی دژی هەستیاری، دەرمانی چارەسەری پەستانی خوێن و دەرمانەکانی خەمۆکی.
  3. ئەو کەسانەی کۆمپیتەر و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بەکاردەهێنن زیاتر چاویان توشی وشک بونەوە دەبێت بەهۆی ئەوەی کەمتر چاویان دەتروکێنن ئەمەش هۆکارە بۆ وشک بونەوە، ڕێنمایی ئەو کەسانە دەکرێت کە کۆمپیتەر بەکاردەهێنن زوو زوو چاویان بتروکێنن.
  4. ئەو کەسانەی چاویان کزەو نەشتەرگەری ڕاست کردنەوە بە لێزەر دەکەن زیاتر توشی ئەم حاڵەتە دەبن بەهۆی بڕینی دەمار لە کۆرنیای چاودا و کەم بوونەوەی فرمێسک.
  5. ئەو خانمانەی ئەچنە ناو تەمەنی نائومێدی چاویان توشی وشک بونەوە دەبێت لەبەر ئەوەی هۆرمۆنەکان یارمەتیدەرن بۆ کەم بونەوەی فرمێسک.
  6. کەمی ڤیتمین ئەی هۆکارە بۆ وشک بونەوەی چاو.
  7. سەرما و ڕەشەبا لە وەرزی زستاندا هۆکارن بۆ وشک بوونەوەی فرمێسک لە کاتێکی خێرادا و وشک بونەوەی چاو.
  8. کەم بوونەوەی بەرگری لەش کە نەخۆشیەکە وا لە خڕۆکە سپییەکانی خوێن دەکات هێرش بکەنە سەر فرمێسک ڕژێنەکان و لە ئیش کردن بیوەستێنن.
  9. نەخۆشی شەکرە و هەوکردنی جومگەکان هۆکارن بۆ کەم بوونەوەی فرمێسکی چاو و وشک بونەوەی چاوەکە.
  10. گیرانی کونی فرمێسک و چەوری ڕژێنەکان کە ئەبێتە هۆی هەوکردن و وشک بونەوەی چاوەکان.
  11. هەستیاری هۆکارێکە بۆ وشک بونەوەی چاو، سور بونەوەو خورانی چاو و ئاو کردنی چاو ئەو نیشانانەن کە هەستیاری دروستی دەکات.
  12. لە دەستدانی بڕیکی ئاو لە لەش و وشک بونەوە هۆکارن بۆ وشک بونەوەی چاو کە لە کاتی سکچون و ڕشانەوەدا دروست دەبێت.
  13. کەمی ڕێژەی شێ لە هەوادا دەبێتە هۆی وشک بونەوەی چاو.
  14. دوکەڵی جگەرەو نزیک بوون لێی دەبێتە هۆی وشک بونەوەی چاو.
  15. بەکارهێنانی لێنزی دەستکرد (عەدەسە) دەبێتە هۆی وشک بونەوەی چاو.  

بۆچوونەکان (0)

نوێترین

تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە