کامێرایەکی نوێ دەتوانێت خێرایی ڕوناکی تۆمار بکات لە کاتی تێپەڕبونیدا

کامێرایەکی نوێ دەتوانێت خێرایی ڕوناکی تۆمار بکات لە کاتی تێپەڕبونیدا

#کامێرایەکی #خێرایی #ڕوناکی #تۆمار #تێپەڕبونیدا

کامێرایەک کە هیچ شتێک نییە لەو خێراتر لە گەردوندا بە خێرایی ڕوناکیشەوە.

کامێرایەکی نوێ کە لەلایەن کۆمپانیای MIT پەرەی پێدراوە دەتوانێت بە تریلیۆن وێنە بگرێت لە چرکەیەکدا.

ئەم کامێرا پێشکەوتووە چانسێکی نوێی بەخشی بە زاناکان کە وێنەی خێراترین شت بگرن لە گەردوندا کە ئەویش ڕوناکییە، ئینجا بیر بکەرەوەو بەراوردی بکە بە کامێرایەکی تۆمارکردنی فیلم کە ٢٤ وێنە دەگرێت لە چرکەیەکدا، جیاوازییەکە زۆرە.

خێرایی ڕوناکی لە کەمتر لە نانۆ چرکەدا ڕودەدات، بەڵام کامێراکە توانای هەبوو کە خاوی بکاتەوە بۆ ٢٠ چرکە، بەو واتایەی کە ئێستا دەتوانین خێرایی ڕوناکی ئەوەندە کەم بکەینەوە کە بتوانین تێپەڕبونەکی ئەوەندە کەم بکەینەوە لە ماوەی ٢٠ چرکە تێپەڕ ببێت.

کامێراکە ئەوەندە خێرایە کە ئەگەر بێت و خێرایی فیشەکێکی تەقێنراوی پێ تۆمار بکرێت، نزیکەی ٣ ساڵی پێدەچێت بۆ دووبارە سەیرکردنەوەی ڤیدیۆکەی.

لە ڤیدیۆکەی خوارەوەدا وەک دیارە، فۆتۆنەکانی ڕوناکی کاتێک بە ناو ئاودا تێدەپەڕێت ٩٦٥ ملیۆن کیلۆمەتر دەبرن لە کاژێرێکدا.

پێوسیتە بوترێت کە ئەستەمە بتوانرێت ڕاستەوخۆ خیرای ڕوناکی تۆمار بکرێت بەهۆی ئەوەی کامێراکە دەبێت وێنەکان ملیۆنان جار دروستبکاتەوە بەهۆی نەبونی باکگراوندێک بۆ ڕوناکییەکە، هەربۆیە زانایان تاقیکردنەوەکەیان لەناو ئاودا تۆمارکردووە.

Super Fast Cameras That See Around Corners (youtube.com)

سەرنجەکان (0)