ماست بخۆ و کێشت دابەزێنە

ماست بخۆ و کێشت دابەزێنە

خواردنی ڕۆژانەی ماست ئەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، کەم کردنی ورگ هەروەها خێراکردنی کرداری سوتانی چەوری بە مەرجێک ماستەکە کەم شەکر و پرۆتینی زۆر و کەم چەوری بێت. ڕۆژانە خواردنی ٣ ژەم ماست دەبێتە هۆی کەم کردنی کێش بە ڕێژەی ٪١٥ زیاتر لەو کەسانەی ماست ناخۆن.

لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە ماست ئەتوانێت كێش دابەزێنێت

١. کەم کردنەوەی ئارەزووی خواردن لەبەر هەبوونی ڕێژەیەکی زۆری پرۆتین لە پێکهاتەکەیدا، کە زووتر کەسەکە تێر دەکات و وا دەکات کەمتر بخۆیت.

٢. ئەگەر کێشت دابەزاندوەو ئەترسیت دووبارە کێشت زیاد بکاتەوە ئەوا ماست بخۆ تا کێشت زیاد نەکاتەوە، لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی کێشیان دابەزاندوەو بەردەوام ماستیان خواردوە نەک کێشیان زیادی نەکردۆتەوە بەڵکو کە ڕێژەی خواردنیشیان زیاد کردوە هێشتا کێشیان جێگیر بووە.

٣. زۆربەی ئەو ماستانەی کە لە کارگەکان دروست دەکرێن ڤیتامین د تێدەکرێت کە یەکێکە لەو ڤیتامینانەی یارمەتی کێش ڕێک کردنەوە دەدات.

٤. ماست یەکێکە لە هەرە خواردنە تەندروستەکان لەسەر زەوی، ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن و تەندروست دەژین بەردەوام ماست لەناو بەفرگرەکەیاندا هەیە کێشیان کەمە و ناوقەدیان باریکە، ڕێژەی کۆلێسترۆڵی خراپیان کەمە، شەکرەیان نزمە، ئەو پێکهاتانەی لە ماستدا هەیە وەک کالسییۆم، مەگنیسیۆم، ڤیتامین بی یارمەتی کرداری مێتابۆلیسم و هەرس کردن دەدەن.

٥. یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی ماسولکەکان و لە یەک کاتدا ئەتوانێت چەوری بسوتێنێت و ماسولکە دروست بکات.

٦. یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی باشتر، ئەو کەسانەی پێش خەو قاپێک ماست ئەخۆن ماسولکەکانیان ئەسراحەتێکی باش دەکات لە خەودا و بەیانیان کە هەڵدەستن لە خەو برسێتییان کەمترە، لەبەر ئەوە شەوان کە برسیت بێت قاپێک ماست بخۆ.

بۆچوونەکان (0)

نوێترین

تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە