نیشانەکانی ژەهراویبوون بە ڤیتامین D و چارەسەرەکەی

نیشانەکانی ژەهراویبوون بە ڤیتامین D و چارەسەرەکەی

ڤیتامین D هاوسەنگی کالیسیۆم لە جەستەدا ڕێکدەخات، بەمەش تەندروستی ئێسکەکان دەپارێزێت. بەڵام زۆری "هۆرمۆنی خۆر" لەوانەیە زیان بە جەستە بگەیەنێت. ژەهراویبوونی ڤیتامین D چۆن ڕوودەدات؟ وە چۆن چارەسەر دەکرێت؟

بەگشتی هۆکاری بەرزبوونەوەی چڕیی ڤیتامین D لە خوێندا بریتیە لە وەرگرتنی ڤیتامین D بە ژەمی زۆر یان ئەو خۆراکانەی کە ڤیتامینەکەیان بۆ زیاد کراوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی ناتەندروستی ڤیتامینەکە لە شانە چەورییەکاندا، چونکە جەستەی مرۆڤ ڤیتامین D دەرناکات کە لە چەوریدا دەتوێتەوە، بە پێچەوانەی ڤیتامینەکانی تر، بەڵکو هەڵدەگیرێت.

لەش لە ڕێگەی بەرکەوتنی تیشکی خۆر بەتایبەت تیشکی سەروو بنەوشەیی ڤیتامین دی بەرهەم دەهێنێت. هەروەها هەندێک خۆراک وەک ماسی چەور بەشدارن لە دابینکردنی ئەم ڤیتامینە بۆ لەش. خواردنی خۆراکی ئاسایی یان زۆر بەرکەوتنی خۆ نابێتە هۆی زیادەڕۆیی لە ڤیتامین دی یان ژەهراویبوون بە ڤیتامین دی.

نیشانەکان

لەکاتی خواردنیبڕی زۆری ئەو ڤیتامینە، ئەوەی پزیشکان پێی دەڵێن "بەرزبوونەوەی کالیسیۆمی خوێن" ڕوودەدات. نیشانە ئاساییەکانی زیادەڕۆیی لە ڤیتامین دی هاوشێوەی نیشانەکانی بەرزبوونەوەی کالیسیۆمە:

  •  ڕشانەوە و هێڵنج

  • سکچوون یان قەبزی

  •  زیادبوونی حەزی میزکردن

  • تینوێتییەکی زۆر

  •  تا

  •  سەرگێژخواردن، سەرئێشە، ماندوێتی

  •  ناڕێکی لێدانی دڵ

  • • لاوازی ماسولکەکان و ئازاری ئێسک

لە نێوان نیشانە درێژخایەنەکاندا لەوانەیە پووکانەوەی ئێسک و کێشەکانی گورچیلە وەک دروستبوونی بەرد یان تەنانەت لەکارکەوتنی گورچیلە ڕووبدات.

چارەسەر?

لە ئەگەری دەرکەوتنی زیاتر لە یەکێک لەو نیشانانەی پێشوو، پێویستە بەپەلە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت و ئەگەر پێویست بوو چارەسەری بۆ بکرێت.

چارەسەری ژەهراویبوونی ڤیتامین دی، پێویستی بە پاککردنەوەی کالیسیۆمی زیادە و ڤیتامینەکەیە لە جەستەدا بە خێرایی.

شێوازە باوەکانی چارەسەرکردن بریتین لە:

  •  وازهێنان لە خواردنی ڤیتامینەکە

  •  سیستمێکی خۆراکی کە کالیسیۆمی کەم تێدا بێت

  • لە حاڵەتە توندەکاندا، ڕەنگە پێویستی بە شۆردنی گورچیلە بێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە چەند مانگێکی دەوێت تا ئاستی کالیسیۆم دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، چونکە لەش ڤیتامین دی لە شانە چەورەکاندا هەڵدەگرێت و توانەوەی ئەستەمە.

سەرچاوە: DW

بۆچوونەکان (0)

نوێترین

تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە