ڕیزبەندی پیسترین شارەکانی جیهان

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە گشتی لە سەدا ٩٩ی %٩٩ی دانیشتوانی جیهان هەوای پیس هەڵئەمژن.
لەو نەخشەیەی خوارەودا کە ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ی ڕاپۆرتی کوالیتی هەوای جیهانییە، پیسترین ٢٠ شاری جیهان دەردەخات لەگەڵ ڕیزبەندییەکانیاندا.
زۆرترین شوێنە پیس بووەکانی جیهان
وەک یەکێک لە ستانداردەکانی کوالیتی هەوا کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بەکاردەهێنرێت، چڕیی PM2.5 ئاماژەیە بۆ بڕی گەردیلە ووردەکانی کە تیرەکەی 2.5 مایکرۆمەتر یان کەمترە لە قەبارەیەکی دیاریکراوی هەوادا.
ئەم گەردیلە ووردانە کە بەم ڕادەیە بچووکن دەتوانن بچنە ناو سییەکانەوە کاتێک هەناسە دەدەین و دواتر بچێتە ناو خوێنەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر هەموو ئەندامە سەرەکییەکانی لەش دەبێت.
بە پشتبەستن بە تێکڕای ساڵانەی چڕیی PM2.5 (μg/m3) ی ساڵی 2022، لێرەدا پیسترین شارەکانی جیهان دەخەینەڕوو.
ڕیزبەندی شار | 2022 تێکڕای چڕیی PM2.5 (μg/m3) |
---|---|
لاهور، پاکستان | 97.4 |
هۆتان، چین | 94.3 |
بیوادی، هیندستان | 92.7 |
دەلهی، هیندستان | 92.6 |
پیشاوەر، پاکستان | 91.8 |
دەربەنگە، هیندستان | 90.3 |
ئاسۆپور، هیندستان | 90.2 |
جامێنا، چاد | 89.7 |
نیودەلهی، هیندستان | 89.1 |
پاتنا، هیندستان | 88.9 |
بەو ژمارە زۆرانەی سەرەوەدا دیارە، کە پیسبون لە ئاستی هەوادا لەم شارانەدا لە ئاستێکی ترسناکدایە بەم شێوەیەی خوارەوە:
- ئۆزۆن لەسەر ئاستی زەوی
- مادەی گەردیلەیی
- کاربۆن مۆنۆکساید
- دووەم ئۆکسیدی گۆگرد
- دووەم ئۆکسیدی نایترۆجین
لە سەرەوەی لیستەکەدا، شاری لاهور لە پاکستان دێت کە پیسی هەواکەی تێکەڵەیەکە لە دەردانی زۆری ئۆتۆمبێل و پیشەسازی ، هەروەها دوکەڵی کورەی خشت، پاشماوەی بەرهەمەکان، سووتاندنی پاشماوەی گشتی و تۆزی شوێنی بیناسازی.
هەروەها ئاستی پیسبوونی هەوا دەکرێت بەهۆی کاریگەرییەکانی وەک بڕینەوەی دارێکی زۆر بێت، وە لەجێی دارەکان دروستکردنی ڕێگاوبان و هەڵجنینی بیناکان دێت.
لە ئەنجامی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و فراوانبوونی خێرای کەرتی پیشەسازی، هیندستان 14 شاری لە لیستەکەدا هەیە، کە لە چین زیاترە کە پێشتر بە سەرچاوەی ژمارە یەک لە پیسبوونی هەوا دادەنرا.
تاکە وڵاتی ئەفریقی لە لیستەکەدا کە چادە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا تووشی زریانی خۆڵی توند بووەوە کە لە ئەنجامدا لە ساڵی ٢٠٢٢دا چڕیی PM2.5 بە ڕێژەی ١٨% زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو.
تێچووی خراپی کوالێتی هەوا
خراپی کوالێتی هەوا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنی پێشوەختە لە سەرانسەری جیهاندا، لە دوای بەرزی پەستانی خوێن و جگەرەکێشان و خراپی خۆراکەوە دێت.
بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٠ی دامەزراوەی کاریگەرییە تەندروستییەکان، لە ساڵی ٢٠١٩دا شەش ملیۆن و ٦٧ هەزار کەس بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیانیان لەدەستداوە.
بە گشتی تێچووی جیهانی زیانەکانی تەندروستی پەیوەست بە پیسبوونی هەوا لە ئێستادا لە ٨.١ تریلیۆن دۆلاردایە.
شایەنی باسە کە شاری بەغداد لە لیستەکەدا لە پلەی سیازدەهەم دێت و یەکێکە لە ٢٠ پیسترین شارەکانی جیهان.
بۆچوونەکان (0)
تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە