زیانەکانی دانانی نینۆک لە خانماندا

زیانەکانی دانانی نینۆک لە خانماندا

دەست و پەنجەو نینۆکی جوان و پاک یەکێکە لە خاسیەتە دیارو جیاکەرەوەکانی خانمانی سەرنجڕاکێش، خانمان گرنگی زۆر بە دەست و نینۆکیان دەدەن و سەردانی ئارایشتگاکان دەکەن بۆ جوان کردنی نینۆکەکانیان، بەڵام تا چەند گرنگی دەدەن بە سود و زیانەکانی نینۆکی دەستکرد؟

نینۆکی دەستکرد لە چەندین جۆری ماددەی جیاواز دروست دەکرێت و بە گشتی زیانێکی ئەوتۆیان نیە ئەگەر بە شێوازێکی دروست دابنرێن، بە گشتی ٢ جۆر نینۆک دادەنرێت کە ئەکریلیک و جێڵە، لە کاتی دانانی نینۆکدا ئەگەر بۆشایی بکەوێتە نێوان نینۆکە دەستکرد و نینۆکی کەسەکە ئەوە ئەگەری هەوکردن زۆرە لەبەر ئەوەی شوێنێکی گەرم و شێدار و تاریک بۆ میکرۆب و بەکتریا دروست دەبێت.

لەکاتی دانانی نینۆک پێویستە کەرەستەکان پاکژ کرابن و بڕبەنی نوێ بەکاربهێنرێت بۆ خانمەکە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی گواستنەوەی هەوکردن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر، هەروەها درێژ بونەوەی نینۆکە دەستکردەکان و چاک نەکردنی دەبێتە هەوکردن. هەندێک کەس هەستیاریان هەیە بەو  کەرەستەو ماددانەی لە کاتی دانانی نینۆکدا بەکاردەهێنرێن یان بۆ لێکردنەوەی نینۆکی دەستکرد دەست دەکرێتە ناو ئەسیتۆن بۆ ماوەی ١٠ خولەک یان زیاتر کە هۆکارە بۆ بێهێز بوونی نینۆکەکان، وشک بونەوەی نینۆکەکان و هەستیاری دروست کردنو برینداری،

 لە کاتی دانانی نینۆکدا تیشکی سەروو بنەوشەیی بەکاردێت کە هۆکارێکە بۆ چرچ بوون و دروستبونی پەڵە لەسەر دەست و شێرپەنجەی پێست.

پێویستە هەموو خانمێک ئەم خاڵانە بە هەند وەربگرێت بۆ دانانی نینۆکی دەستکرد 

هەموو ٢-٣ مانگێک پشوو وەرگرتن لە نینۆکی دەستکرد، بهێڵە نینۆکەکان پشو بدەن بۆ چەن هەفتەیەک پێش دانانەوەی نینۆک تا نینۆکەکان هەناسەیەک بدەن لەو ماددە کیمیاییانەی بەریکەوتوە.

ئەگەر بۆ جارێکیش توشی کێشەکانی نینۆک و هەوکردن بویت خۆت بەدوور بگرە لە نینۆکی دەستکرد.

سەردانی ئەو ئارایشتگایانە بکە کە مۆڵەتی تەندروستیان هەیە ، پاکژ کەرەوەی باش بەکاردەهێنن وئامێری تیشکە سەروو بنەوشەییەکەیان تیشکەکەی (لیدە) 

بەکارهێنانی شێدارکەرەوەی پێست بۆ دەستو نینۆک لەگەڵ دژەخۆر پێش دانانی دەست لەناو ئامێری تیشکی سەرووبنەوشەیی. 

لەکاتی لابردنی نینۆکدا لێکردنەوە بە دەرمان باشترە لە لابردن بە بڕبەن.

بۆچوونەکان (0)

نوێترین

تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە