ئابڕوو(عەورەت) لە خەودا
(ئیبن سیرین) دەڵێت: دەرکەوتنی عەورەت شکانی نهێنی و پێخۆشبونی دوژمناناە، عەورەتیش مابەینی نێوان ناوک ئەژنۆیە.
-
ئەگەر بینی عەورەتی دەرخست یاخود جلوبەرگی هەڵماڵدراو دەرکەوت هەمووی یان هەندێکی ئەوە بە ئەندازەی ئەوە دەردەکەوێ.
-
ئەگەر جلێکی کەمی پێوە مابو ئەوە خۆی لە کە بە باشی لکداوەتەوە دادەماڵێ و دەستدەکێشێتەوە، ئەگەر ئەو کارە بەڵگە بوو لەسەر ئاین لە چاکی و باشیدا دەگاتە ئاستێک یەکلایی دەبێتەوەو ئەگەر لەسەرپێچیدابوو ئەوە لەسەرپێچیدا بەو ئەندازەیە ڕۆدەچێت.
-
ئەگەر لە خەوندا نەیتوانی لێببڕێ لە هەمان کاتیشدا لەسەرپێچیکاران نەبوو، عەورەتیشی ڕووت و دیاربوو بە چاەی خۆی دەیبینی شەرمیدەکرد و هەندێک جلوبەرگی پێوەمابوو، وێڕای ئەوە هیچ نەبینرا بەڵگەبێت لەسەر کاری چاکە ئەوە نهێنی خۆی دەدرکێنێ و خێری تێدا نییە.
-
ئەگەر لێبڕانی بۆ ئاین بەو چەشنوبوو کە باسکراو عەورەتی دیارنەبوو سوورنەبوو لەسەر شەرمکردن و هیچ جلوبەرگ و پۆشاکێکی لەبەردا نەبوو لە بەڵاو نەهامەتی قوتار دەبێت، ئەگەر نەخۆشبوو چاک دەبێتەوەو خوداوەند چارەسەر و شیفای دەدات، ئەگەر قەرزدار بوو قەرزەکەی دەداتەوە، ئەگەر ترسابوو دڵنیا دەبێت.
بۆچوونەکان (0)
تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە