ئامرازی گواستنەوەی دەریایی (بەلەم، کەشتی) لە خەودا
نابلسی دەڵێت: کەشتی ڕاو لە خەودا ڕزق و ڕۆزییە لەگەڵ سوود و قازانج.
ئەگەر لە خەودا بینی سواری کەشتییەکی سەیرو نامۆ بووە وە پاشان بو بە خاوەنی، مێردی ژنێک لەو خاک و زەوییە دەهێنێ کەوا کەشتییەکە دەدرێتە پاڵی یاخوود کیژێکی شۆخ و شەنگ دەهێنێت یاخوود سەردەکەوێت بەسەر دوژمنەکانیدا یان ڕوو لە ناوچەیەک دەکات. یاخوود دەبێت بە خاوەنی کاڵاو شتومەک.
کەشتی تیژتێپەر دەگونجێت فەرمان و سۆزو میهری خوایی بێت بۆ یەکێک سواری ببێت.
بەلەم، خزمو کەسوکاری خەو بینەرە لەگەڵ ئەوەی لە ئاسماندا دەبینرێ لە ئاڵۆزی و گۆڕانی حاڵ و بار بە هەمان شێوە دەگەڕێتەوە بۆ بەلەمەکە، بە تایبەت ئەگەر خەوبینەر لە دەریادا بوو.
بۆچوونەکان (0)
تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە