ئاو لە خەودا

نابلسی دەڵێت: ئاوی دەریا لە لێکدانەوەدا دەسەڵاتێکی بەهێزی تۆقێنەرە، هەروەک چۆن دەریا مەزن و بەسامە.

ئاو بەڵگەیە لەسەر ئیسلام و زانیاری و ژیان و فەڕ و پیت و خۆشحاڵی چونکە ژیانی لێوە دروستدەبێت هەروەک خوداوەند دەفەرموێ: (لَأَسْقَيْنَاهُم مَّاءً غَدَقًا (16)  لِّنَفْتِنَهُمْ فِيهِ) الجن ١٦ -١٧.

دەگونجێت ئاو بەڵگە بێت لەسەر نوتفە چونکە خوداوەند بە ئاو ناوزەدیکردووە.

هەروەها بەڵگەیە لەسەر ماڵ و سامان چونکە بەهۆیەوە پەیدادەبێت.

ئەگەر ئاوێکی سازگاری لەبیرێک خواردەوە یان دای بە یەکێک، ئەگەر نەخۆش بوو، ئەوا چاکدەبێتەوە لە نەخۆشییەکەی و ژیانی بەردەوام دەبێت وە مەرگی زوو نایەتە دی، ئەگەر نەخۆش نەبوو وە بێ هاوسەر بوو ژن دەهێنێت.

ئەگەر ژنی لە نەتەوەیەکدا مارە بڕیبوو کۆدەبێتەوە لەگەڵی و چێژی لێوەردەگرێت.

ئەگەر هیچکام لەوانە نەبێت ئەوا موسوڵمان دەبێت، ئەگەر بێ باوەڕ بوو زانیاری بەدەستدەهێنێت، وەگەرنا ماڵێکی حەڵاڵی دەستگیردەبێت. ئەگەر بازرگان بێت وە شتێک تێکەڵ بە ئاوەکە بوو پیسی کرد یان خراپی کرد، بەڵگەیە لەسەر حەرام و خراپ وەک ئەوەی لە ماڵ و کۆمەڵانی خەڵکی ناموسوڵماندا بیخواتەوەو زانیارییەکی خراپ و جوت بونە بە حەرام یان ماڵی گەندەڵ و پیسە.

ئەگەر ئاوەکە لێڵ و تاڵ و گەنیو بوو نەخۆشدەکەوێت وە کار و کاسپی خراپ دەبێ یان بژێوی دەگەڕێ یاخود مەزهەبێ دەشێوێ، هەر مرۆڤێک بە ئەندازەی خۆی و بەو شێوەیەی کە شیاوو گونجاوە لەگەڵی یان ئەو شوێنەی تێدا ئاوەکەی خواردووەتەوە و دەفری ئاو هەڵگر.

ئەگەر ئاوی لە دەفرێکدا هەڵگرت، ئەگەر هەژار بوو سوود و قازانج دەکات، ئەگەر ڕەبەن بوو هاوسەر دەگرێ، ئەگەر هاوسەری هەبوو ژنەکەی دوو گیان دەبێت یان کچەکەی.

لەبەر ڕۆیشتنی ئاو لە ماڵان و چونە نێو کۆڵانەکان هیچ خێرێکی تێدا نییە، ئەگەر بۆ سەرجەم خەڵکی بوو ئەوا فتنەو ئاشوب و زەرەرو تاڵانی و نەخۆشی کۆکەڕەشەیە، ئەگەر لەلایەکی تایبەتدابوو تەماشای حاڵ و باری دەکرێت. ئەگەر نەخۆش بوو دەمرێ و خەڵکی بە گریان و شیوەن دەچنە نێوی. بە هەمان چەشن ئەگەر لەو ماڵەدا ئاوو ئاوەڕۆی زێراب تەقی یاخود کانی هەڵقوڵا چاوی فرمێسک ڕێژی ببووە هۆی گریانی، بۆ نەخۆش یان لە کاتی خواحافیزی لە موسافیردا فرمێسک دەڕێژێت.

هەروەها ئاو لەبەر ڕۆیشتن لە کۆڵانێک یاخود پەنگبەستی بەهەمان شێوازە.

ڕۆیشتنی ئاو لە شوێن و جێگەی ڕووەک فەڕ و پیتەو زاڵبونیشی بەسەر ماڵ و لانەدا بەڵاو نەهامەتییە لەلایەن پەروەردگارەوە دێت بەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیەدا لە کوشتن و بڕین یان کۆکەڕەشە و خنکاندن و خاپووربونی ماڵانە.

ئەگەر بینی ئاوی لە پەرداخێکدا پێدرا بەڵگەیە لەسەر کوڕ. ئەگەر ئاوێکی سازگاری لە جامێکدا پێدرا بەڵگەیە لەسەر کوڕ، ئەگەر ئاوێکی سازگاری خواردەوە لە پەرداخێکدا خێری لەلایەن کوڕ و هاوسەرەکەیەوە دەستگیر دەبێت چونکە شووشە گەوهەر و ناوەڕۆکی ژنانەو ئاویش منداڵ و کۆرپەلەیە.

هەندێک دەڵێن: ئەگەر بینی ئاوێکی گەرم دەخواتەوە خەم و پەژارە ڕووی تێدەکات.

ئەگەر بینی خرایە نێو ئاوێکی سازگار، نهێنییەکی کتوپڕە. هەروەها گوتراوە: ئاو بۆ چاکەکاران خێر و نازو نیعمەتە بەپێی ئایەتی: (فِيهِمَا عَيْنَانِ تَجْرِيَانِ) الرحمن: ٤٠. بۆ خەڵکی دیکەش بەڵاو نەهامەتییە.

هاتنە دەرەوەی ئاو لە دیوار خەم و پەژارەیە لەلایەن پیاوانەوە وەک براو زاواو هاوڕێ.

ئەگەر بینی ئاوەکە هەڵقوڵاو لە ماڵەکە هاتە دەرەوە لەسەرجەم خەم پەژارە قوتار دەبێت، بەڵام ئەگەر ئاو لە ماڵەکە نەهاتە دەرەوە خەم و پەژارەی هەمیشەییە. ئەگەر ئاوەکە سازگار بوو خەم و پەژارەیە لە لەشساغیدا، ئەمەش ئەگەر ئەو ئاوە لەبەری نەڕۆیی، ئەگەر لەبەری ڕۆیی خێرێکی بەردەوامە بۆ خاوەنەکەی، ئەگەر زیندوو بێت یاخوود مردوو هەتا ڕۆژی قیامەت.

هەندێک دەڵێن: ئەگەر بینی لە ماڵەکەیدا سەرچاو ئاوێکی لەبەر ڕۆیشتوی تێدایە ئەوا کچێک دەهێنێت.

ئەگەر بینی چەند سەرچاوەیەک هەڵقوڵا ئەوا ماڵ و سامان لەسەرزەنشتدا بەدەستدەهێنێت.

ئاوی سازگار هەرزانی نرخەکانەو بڵاوبونەوەی دادپەروەرییە.

ئەگەر بینی ئاوێکی زۆری خواردەوە لە ڕادەی خۆی زیاتر لە کاتی بێداریدا تەمەنی درێژ دەبێت.

هەروەها گوتراوە: ئاو خواردنەوە پارێزراوییە لە دوژمن، وە هێنان و بردنی لە دەمیدا چارەسەری ناڕەحەتی بژێوییە، ڕاخستنی دەست لە ئاودا هەڵسوڕانی ماڵ و سامانە.

ئاوی ڕاوەستاو لە ئاوی لەبەر رۆیشتوو لاوازترە لە هەموو حاڵێکدا.

هەروەهاو دەڵێن: ئاوی ڕاوەستاو زیندانییە، ئەگەر بینی کەوتە نێو ئاوێکی ڕاوەستاوەوە دەکەوێتە زیندان و خەم و پەژارە دایدەگرێ.

ئاوی سوێریش خەم و پەژارەیە، ئاوی ڕەش ئەگەر لە بیر دەرهێنرا ژنێکە دەیهێنێ و هیچ خێرێکی تێدانییە.

هەروەها دەڵێن: بینینی ئاوی ڕەش تێکچوون و وێرانی لانەو ماڵەو خواردنەوەشی لەکیسدانی بینایی چاوە.

ئاوی تام و بۆن گۆڕاویش ژنێکی پڕ خەم و پەژارەیە.

ئاوی بۆگەن ماڵی حەرامەو ئاوی زەرد نەخۆشییە. چونی ئاویش بە ناخی زەویدا لابردن و ملکەچی و ڕەواندنەوەی ناز و نیعمەتە بەپێی ئایەتی: (قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَاؤُكُمْ غَوْرًا فَمَن يَأْتِيكُم بِمَاءٍ مَّعِينٍ) الملک: ٣٠.

ئاوی زۆر گەرم ئەگەر بە شەو یان بە ڕۆژ بەکاریهێنا ناڕەحەتی ڕووی تێدەکات لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە.

ئەگەر بینی بە شەو بەکاریهێنا ترس و بیم لە غەیبەوە ڕووی تێدەکات.

ئاوی لێڵ ناڕەحەتی و ماندوو بونەو خواردنەوەی نەخۆشییە.

کەفی سەر ئاو ماڵ و سامانێکە کەوا هیچ خێرێکی تێدا نییە.

ئەگەر لە ئاوی دەریای خواردەوە و لێڵ بوو خەم و پەژارە لەلایەن بەرپرس و فەرمانڕەواوە ڕووی تێدەکات.

ئەگەر بینی تەماشای ئاوێکی سازگار دەکات و ڕووی خۆی تێدا بەدیدەکات هەروەک چۆن لە ئاوێنەدا دەیبینێ ئەوا خێرێکی گەورەی دەستگیر دەبێت. ئەگەر ڕووی خۆی بە جوانی تێدا بەدیکرد ئەوا چاکە لەگاڵ خانەوادەکەی ئەنجامدەدات.

ڕۆکردنی ئاو خەرجکردنی ئاوە بەدەر لە پێداویستی خۆی و بەڵگەی ئاتاجی بوونە.

دەستنوێژگرتن بە ئاوی سازگار یا لێڵ یاخود سارد یان گەرم باشە.

ڕۆیشتن بەسەر ئاودا لەخۆباییبونەو ئەنجامدانی کارێکی مەترسیدارە، ئەگەر لێی هاتە دەرەوە ئەوا پێداویستی خۆی بەجێدەهێنێت.

هەموو دەریاو ڕووبارێک یاخوود دۆڵ و شیوێکی ووشک بەسەرچوونی دەسەڵاتی ئەوەیە کە دەدرێتە پاڵی.

هەروەها گوتراوە: ئەگەر مرۆڤێک بینی بە مەلەکردن قوتاربوو بەرلەوەی لە خەوەکەی بەئاگابێت باشترە لە بەئاگاهاتنی و هێشتا هەر لە ئاوەکەدا مابێتەوە.

ڕۆیشتن بەسەر ئاودا لە دەریا یاخود ڕووباردا بەڵگەیە لەسەر باشی ئاین و دروستی دڵنیایی.

هەروەها گوتراوە: بەڵکو دڵنیا دەبێت لە کاروبارێک کەوا پێشتر گومانی هەبووە لەبارەیەوە یاخود سەفەرێکی مەترسیدار دەکات بە پشتیوانی خوداوەند.

ئەگەر بینی ئاو بەسەریا دەڕوات ئەوا بەڵاو نەهامەتی لەلایەن دەسەڵاتدارەوە ڕووی تێدەکات.

هەروەها بەڵگەیە لەسەر:

جەنگاوەری ڕێگەبڕ.

شێر.

ئەوەی ڕێگە نیشاندەدات.

ئەگەر بینی دۆڵ و شێوێک بوو بە ڕێگر لە نێوان خۆی و ڕێگەیەکی تر، ئەگەر لە سەفەردا بوو ڕێگەی لێدەگیرێت لەلایەن دز یان دڕندەیەک یاخود بەهۆی باران و فەرمانڕەوایەکەوە، ئەگەر ئامادەبوو ئەوا خەم و پەژارە ڕووی تێدەکات بەپێی ئایەتی: (مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍ) البقرة ٢٤٩.

ئەگەر بینی لەنێو ئاوێکی قووڵی زۆردایەو دابەزیوەتە نێوی بەڵام نەگەیشت بە نێوەڕاستەکەی، دنیاو خۆشییەکانی بەدەستدەهێنێت، هەروەها دەڵێن: بەڵکو دەکەوێتە نێو کاروباری پیاوێکی گەورەوە.

خۆشۆردن بە ئاوی سارد تەوبەو چاکبونەوەیە لە نەخۆشی و دەرچوونە لە زیندان و قەرزدانەوەو دڵنیاییە لە ترس و بیم.

ئەگەر بینی ئاوێکی سازگاری زۆر دەخواتەوە تەمەن درێژی و ژین و بژێوییەکی باشی دەبێت. ئەگەر لە دەریا خواردیەوە ماڵ و سامان لە فەرمانڕەواوە بەدەستدەهێنێت. ئەگەر لە ڕووبارەوە بوو لە پیاوێکەوە دەستی دەکەوێت کەوا حاڵی وەک حاڵی ئەو ڕوبارە وایە. ئەگەر لە بیرێک هەڵیگۆزت ماڵ و سامانی بە فرت و فێڵ و پلان دەستدەکەوێ.

ئەگەر بینی ئاوێک دەردەهێنێ و باخ و بێستان و کشتوکاڵی پێ ئاو دەدات ماڵ و سامانی لەلایەن ژنێکەوە دەستگیردەبێت. ئەگەر بێستان و کشتوکاڵەکە بەرهەمداربوو ئەوا لە ژنەوە ماڵ و سامان و منداڵ بەدەستدەهێنێت.

ئاودانی بێستان و کشتوکاڵ جوتبونە لەگەڵ هاوسەردا، ئاویش لە شووشەدا کوڕە، ئەگەر پەرداخ و شووشەکە شکاو ئاوەکەش مایەوە ئەوا دایکەکە دەمرێ و کوڕەکەی دەمێنێتەوە، ئەگەر ئاوەکە ڕۆیی و پەرداخەکە مایەوە کوڕەکە دەمرێ و دایکەکە دەمێنێتەوە.

لە ئیبن سیرینیان پرسی دەربارەی ژنێک کەوا لە خەودا ئاودێری دەکات، ئەویش ووتی: با ئەو ژنە لە خوا بترسێ و دوو زمانی و درۆ لە نێوان خەڵکیدا بڵاو نەکاتەوە.

پیاوێک هات و ووتی: لە خەودا بینیم لە پەڕۆیەکی شڕۆڵی جلەکانمدا ئاوێکی سازگاری خۆشم دەخواردەوە، ئەویش ووتی لە خوا بترسە لەگەڵ ژنێکدا بە تەنیا دامەنیشە کەوا حەڵاڵ نەبێ بۆت. ئەویش ووتی: ئەو ژنە دەزگیرانمەو دەستنیشانمکردووە.

نابلسی دەڵێت: لە خەودا ژیانێکی خۆشە ئەگەر بینی ئەوا خۆشحاڵی و کۆکردنەوەی ماڵ و دارایی و دەستکەوت و خێری زیادەیەو هاوسەرگیرییە بەپێی ئایەتی: (وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ مِنَ الْمَاءِ بَشَرًا فَجَعَلَهُ نَسَبًا وَصِهْرًا ۗ) الفرقان: ٤٥.

ئەگەر ئاوەکەی خواردەوە لە پەرداخێک و تێر ئاو نەبوو ئەوا ژنەکەی یاخی بووە بەسەریدا، ئەگەر دەستی لەنێو ئاوەکەدا ڕاخست ماڵ ودارایی تێکەڵدەکات و لێی ئاڵۆز دەبێت.

ئیبن سیرین دەڵێت: ئاو لە خەودا فیتنەو ئاشووبە لە ئایندا بەپێی ئایەتی: (مَّاءً غَدَقًا (16)  لِّنَفْتِنَهُمْ فِيهِ) الجن: ١٦ -١٧.

هەروەها بەڵاو نەهامەتییە بەپێی ئایەتی: (إِنَّ اللَّهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍ فَمَن شَرِبَ مِنْهُ) البقرة ٢٤٩.

ئەگەر بینی ئاوی پادشاو فەرمانڕەوا سوێر بوو یان چوو بە ناخی زەویدا، خوداوەند ئەوەی بەو فەرمانڕەوایەی داوە دەیگۆڕێت بەهۆی وازهێنانی لە سوپاسگوزاری و دەستبەرداربوونی لە خێر، هەموو ئاوێکی لێڵ ناڕەحەتی و قورسی و گرانییە.

ئەگەر بینی ئاوی لە نێو جەرگەی بیرا ڕشت پارە خەرجدەکات بۆ ژنێک، ئەگەر لە شوێنێک قڵپیکردەوە کەوا هیچ سوودێکی نەبوو بەو ئەندازەیە ماڵ و سامانی لەکیسدەچێت.

ئاوی زاڵبوو خەم و پەژارەیە لەگەڵ فتنەو ئاشوب بە ئەندازەی خێر و توانای.

ئەگەر بینی ئاوێک لە ووڵاتێکدا زیادیکردووە یان لە گوندێکداو لە ئەندازەی خۆی دەرچووەو دەچێتە نێو ماڵەکان و خەڵکەکەی خەریکە نوقم دەبن، فیتنەیەکی مەزن ڕوودەدات و جیاوازی و دووبەرەکی دەکەوێتەوە بە ڕادەیەک کەسانی دڕندە تیادەچن.

ئەگەر خۆی لە نێو ئاوێکدا بینییەوە خەم و پەژارەو فتنەو ئاشوبە.

ئەگەر بینی مەرکانەیەک ئاوی سازگاری هەیە ماڵێکی میراتییەو بۆی ماوەتەوە.

ئەگەر بینی ئاودێری دەکات، ئەوا لە نێوان خەڵکیدا دووزمانی و درۆ دەکات.

ئاوی ڕاوەستاو زیندانییە، هەروەها گوتراوە: ئاوی لێڵ دەسەڵاتدارێکی ستەمکارە.

ئەگەر بینی لە ئاوێکی لێڵ خۆی شۆردو لێی هاتە دەرەوە، ئەگەر لە ناڕەحەتیدا بوو لێی قوتار دەبێت. ئەگەر نەخۆش بوو خوداوەند چارەی دەدات. ئەگەر زیندانی بوو قوتار دەبێت، ئاوی سوێر خەم و پەژارەیە، ئاوی ڕەش ئەگەر لە بیر دەرهێنرا ژنێکە دەیهێنێت و خێری تێدا نییە.

ئاوی سازگار ڕزقێکی حەڵاڵەو دڵسافی و زانیاری و ژیانە بۆ ئەوەی لە لێواری مەرگ نزیکبۆتەوە بەپێی ئایەتی: (وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ ۖ) الانبیاء: ٣٠.

دەگونجێت بەڵگەبێت لەسەر هاوسەر بۆ ڕەبەن.

ئەگەر لە دەفرێکی حەڵاڵدا خورایەوە مارەبڕینێکی دروستە، ئەگەر لە دەفرێکی حەرامدا بوو مارەبڕینێکی خراپ و بەدە.

دەگونجێت ئاو خواردنەوە بەڵگەبێت لەسەر خواردنەوەی هەژاران یان ئەوەی لە نێوان خۆیاندا دەیخۆنەوە.

ئەگەر بینی تینویەتی و یاو دەخواتەوە ڕووەکەکەی دەژێتەوەو ترس و بیمی دەڕەوێت و دەوڵەمەند دەبێت و خانەوادەکەی یەکدەگرنەوە، ئەگەر خۆی پێ شت هیچ زیانێکی تێدا نییەو دانەوەی قەرزە.

ئەگەر ئاوی سازگار سوێر بوو لە ئاینەکەی پاشگەز دەبێتەوەو دەگەڕێتەوە سەر وێڵی و سەرگەردانی یان کاروبارەکانی قورس و گران دەبن لەسەری.

ئەگەر ئاوی لە دەفرێکدا هەڵگرت ئەوا هاوسەرەکەی دووگیان دەبێت.

زۆربوونی ئاو لە چەن دەفرێکدا بەڵگەیە لەسەر ستەم و گرانی جیاوازی ڕاوبۆچوون.

ئاوی سازگار بەڵگەیە لەسەر سەلامەتی چاو لە ئێش و ئازار.

ئەگەر بینی ئاو دەمژێ بژێوی لێڵ و گرانە.

ئەگەر بینی ئاوێکی گەرم کرا بەسەریا لەلایەکەوە کە نەیدەزانی، تووشی لەرز و تا دەبێت یان نەخۆش دەکەوێت یاخوود خەم و پەژارەیەکی قورس و گران ڕووی تێدەکات بە ئەندازەی گەرمییەکەی، ئەگەر بینی جلەکانی یان عەباکەی تەڕ بوو لە سەفەر دەوەستێت یان ناگات بە کاری خۆی کە ئامادەکاری بۆ کردووە.

ئەگەر بینی ئاوی لە دەفرێکدا هەڵگرتووە ئەگەر هەژار بوو ماڵ و سامانی دەستدەکەوێت، ئەگەر دەوڵەمەندێکی ڕەبەن بوو هاوسەر دەگرێ، ئەگەر هاوسەردار بوو ژنەکەی دوو گیان دەبێت.

ئەگەر بینی ئاو لە تورەکە یان جلێکدا هەڵدەگرێ یان لە شتێکدا کە ئاوی تێدا هەڵناگیرێت لە خۆبایی بووە بەهۆی ماڵ و دارایی و سامانەوە.

ئەگەر ئاوێکی لە پەرداخێکی شووشە یان لە جامێکدا پێدراو هاوسەرەکەی دووگیان بوو یەکێکیان لە دەستی کەوتە خوارەوەو شکا، ئەوا هاوسەرەکەی دەمرێت، ئەگەر ئاوەکەی ڕۆیی وە پەرداخ و جامەکە نەشکا کوڕەکەی دەمرێ و ژنەکەی سەلامەت دەبێت.

ئەگەر ئاوی لە گۆزەڵەیەک یان پەرداخێک خواردەوە ئەگەر ڕەبەن بوو هاوسەر دەگرێ.

ئەگەر بینی ئاوی کوپەیەک ین مەرکانەیەک خاڵی دەکاتەوە ژنێک دەهێنێت.

خۆشۆردن بە ئاوی سارد تەوبەو شیفایە لە نەخۆشی و ڕزگاربوونە لە زیندان و قەرزدانەوەو دڵنیابوونەوە لە ترس و بیم.

ئەگەر ئاوێکی لە بیر دەرهێنا بە فرت و فێل، ماڵ و سامانی دەستگیر دەبێت.

ئەگەر ئاوی دەرهێناو ئاوی بێستان و کشتوکاڵی دا لەو ژنە کوڕێکی دەبێت.

ئاودانی بێستان و کشتوکاڵ جوتبونە لەگەڵ هاوسەردا.

سەرنجەکان (0)