ئاش لە خەودا
(نابلسی) دەڵێت: ئەو ئاشەی دانەوێڵەی تێدا دەهاڕێت بەڵگەیە لەسەر:
- لانەی زانیاری کەو حەق و ناحەقی تێدا جیادەکرێتەوە.
- لانەی داد.
- ڕزق و ڕۆزی.
- هاوسەر.
- خەم و پەژارەو سینە تەنگی و سەر شکان.
- ئاودێر.
ئەگەر ئەو ئاشە مرۆڤی دەهاڕی بەڵگەیە لەسەر فیتنەو بەهەردەرچوونی روح.
ئەگەر لە خەودا شتێکی هاڕی کە نەدەخورا، بەڵگەیە لەسەر نەبوونی و نرخگرانی.
ئەگەر ئاردەکەی زۆربوو گەنجینەکانی پڕکرد، بەڵگەیە لەسەر ڕزق و ڕۆزی و نەشو نماو بڵاوبونەوەی چارەسەر بۆ نەخۆش.
ئاشی توتڕک و قەوزەو تەرمۆس و خەنەو هاوچەشنەکانی، بەڵگەیە لەسەر پاکبونەوەو ڕەواندنەوەی نەخۆشی و بەسەرچوونی خەم و پەژارەو قەرزدانەوە.
بەڵگەیە لەسەر بژێوی خاوەن و فرۆشگاکەی و ئەوەی لای ئەو دەکرێ یان هەرکەسێک خزمەتی بکات و خواردنی بۆ دروستبکات و هاوسەرگیری لەگەڵ ئەنجامبدات.
دەگونجێت بەڵگەبێت لەسەر سەفەر، بەهۆی خولانەوەو گەڕانی.
دەگونجێت بەڵگەبێت لەسەر نەخۆشی و جەنگ بەهۆی خراپی و نادیارییانەوە، چونکە بوێژ و ئەرەبەکان بەوە گوزارشتی لێدەکەن.
ئەگەر ئاشێک بکڕێ، ژن دەهێنێ بە مەرجێک ڕەبەن بێت. یان کچەکەی دەدات بە شوو یان ژن بۆ کوڕەکەی دەهێنێت یاخود خزمەتکارێک دەگرێ، یان سەفەر دەکات ئەگەر لەوانەبێت کە سەفەر دەکەن.
ئەگەر هەژار بوو، سوودی لێوەردەگرێ، چونکە ئاش بۆ یەکێک پێویستە شتێکی هەبێت بیەوێت بیهاڕێت.
ئەگەر ئاشی دانا هەتا خەڵکی ورد بکات، لەسەر ئاوی دەریا فرۆشگاو دوکانێک دەکاتەوە. ئەگەر فرۆشگاو دوکانی نەبێت و ڕزق و ڕۆزی لێپەیدادەکات، یاخود بۆ خەڵکی ڕامدەبێت بە یارمەتی دەسەڵاتدار و میری سوودو قازانجیان پێدەگەیەنێت.
بۆ ئەوەی کاری هاڕین و ووردکردن بە دەستاڕ ئەنجامدەدات، هاوسەر دەگرێ یان جوتدەبێت، چونکە ئەو دوو بەردە وەک هەردوو هاوسەر وایەو چەقەکەی ئامڕازی پیاوەو پارێزگارییە. ئەگەر چەقدار نەبوو جوتبونەکە حەرام دەبێ و دەگونجێت دوو ژن کاری سێکسی لەگەڵ یەکدا بکەن، ئەگەر هیچکام لەوانە نەبوو دەگونجێت هەوڵبدات لە نێوان دوو هاوسەر یان دوو هاوبەشدا (شەریک). یاخود سەفەر بکات لە پێناوی پەیداکردنی بژێویدا.
ئاشی گەورە ئەگەر لە ناوەڕاستی شاردا بینرا یان لە نێو مزگەوتەکاندا، وە ئەو ووڵاتە ووڵاتی شەڕ بوو، شەڕی تیا بەرپادەبێت بە تایبەت ئەگەر ئاگر و بەردی هاڕی.
هەندێک دەڵێن: ئاش لەسەر ئاو، پیاوێکە لەسەر دەستی ئەودا ماڵ و دارایی زۆر دێت بۆ بەجێهێنانی کاروباری ئەوەی ڕووی تێدەکات.
ئەگەر ئاشێکی بینی دەسوڕێتەوە، بە ئەندازەی هاڕاوەکەی خێری پێدەگات.
دەگونجێت ئاش ئەگەر بگەڕێ و بسوڕێتەوە، سەفەر بێت. ئەگەر بەبێ گەنم سوڕایەوە هیلاکی و ماندوبونە.
ئەگەر ئاش بە لاری سوڕایەوە، ئەوە خواردن گران دەبێت.
دەستاڕ دوو پیاوی شەریکی دڵڕەقن لەسێکیان بۆ پەیدا نابێت چاکیان بکاتەوە.
دەگیڕنەوە پیاوێک ئاشێکی بینی دەگەڕاو دەسوڕایەوە بەبێ ئاو، ئەم خەوەی بۆ ڕاڤەکارێک گێڕایەوە، ئەوەیش ووتی: چارەنوس و ئەجەلت نزیکە.
ئاشی با، شەڕو ئاژاوەو نەمانە.
شکانی ئاش لە لێکدانەوەدا جیاوازی هەیە لەبارەیەوەو هەندێک دەڵێن: قوتاربوونی خاوەنەکەیەتی لە خەم و پەژارە یان بەڵگەیە لەسەر مەرگی خاوەنەکەی.
ئەگەر بینی ئاشێکی هەیەو کاردەکات خێری دەستگیردەبێت لە ڕەنج و ماندوبونی کەسێکی ترەوە.
ئاش بەڵگەیە لەسەر جەنگ بەپێی گوتەی گوتەی ئەرەب کە دەڵێن: ئاشی جەنگ...
(نابلسی) دەڵێت: ئاش لە خەودا بەڵگەیە لەسەر دەرووکردنەوە لە خەوبینەر یان دەوڵەمەندبوون دوای هەژاری و نەداری.
هەروەها بەڵگەیە لەسەر ژن بۆ کەسێکی ڕەبەن و خزمەتکار.
بینینی ئاشێک کە دەسورێتەوە، بەڵگەیە لەسەر خەم و پەژارەو سەرکەوتن و ناکۆکی، ئەگەر نان و گۆشت و هەنگوینی هاڕی، بەڵگەیە لەسەر خراپی خاوەنەکەی و ڕووپامایی و بەدییان(خراپپیان).
ئەگەر گەنمی تیا هاڕی یان جۆ یا هەر شتێکی بەسسود بەڵگەیە لەسەر ئاسانکردنی کار وبارەکانیان و ڕزق و ڕۆزی و چاکبونەوەیان لە نەخۆشی و نوێکردنەوەی ئەوەی هەڵدەستێ بە پاراستنی بەرژەوەندییان.
ئەگەر بینی ئاشێکی هەیە دەسوڕێتەوە بە دؤڵاب، ئەوە ڕزق و ڕۆزییەکی بێشومارە بۆ یەکێک بیبینێ.
ئەگەر ئاشێکی بینی دەسوڕێتەوە بەبێ هاڕین سەفەرە.
ئەگەر ئاش بەبێ هۆ سوڕایەوە نزیکبونەوەی ئەجەل و چارەنوسی خەوبینەرە.
دەستاڕ هەردوو پیاوی شەریکی خراپ و بەدی یەکدین.
ئەگەر لە ناڕەحەتیدا بوو قوتار دەبێت..
ئەگەر بینی ئاشێکی هەیە خواردن دەهاڕێ بە ئاوێکی لەبەرڕۆیشتوو یان بەبێ ئاو، بژێوی لە ماندوبونی کەسێکی ترەوەیەو بە ئەندازەی هێزی ئاشەکەو سوڕاەوەیەتی لەگەڵ باشی شوێنەکەی.
ئەگەر بینی بەردی ئاشەکە شکا، ئەوە خاوەنی ئاشەکە دەمرێت. ئەگەر بینی ئاشەکە لە کاردایە، ترس و بیم ڕووی تێدەکات.
ئاش بەڵگەیە لەسەر ترس و بیم.
ئەگەر ئاشێک بکڕێت، هاوسەر دەگرێت. ئەگەر ڕەبەن بوو هاوسەر دەگرێ یان کچەکەی دەدات بە شوو یاخود ژن بۆ کوڕەکەی دەهێنێت، یاخود خزمەتکار بەکرێ دەگرێت یان سەفەر دەکات ئەگەر سەفەرکاربێت.
هاڕینی زافەران بەڵگەیە لەسەر خۆشی و شادی و باشی حاڵ و بارو گوتەو نەوازشی باش.
ئەگەر ئاش بەڵگەبێت لەسەر ژن و پیاو، ئەوە بەڵگەیە لەسەر دڵئارامی و ویقار.
دەگونجێت بەڵگەبێت لەسەر نەخۆشکەوتن بە نەخۆشی زەردویی.
ئاشی ئاو، یان مناڵی فەرمانڕەوا یان جێگرەکانیەتی.
دەگونجێت بەڵگەبێت لەسەر ئاسانکردنی کاروبارو کەشتی بەڕێکەوتن و بارینی باران.
دەستاڕ بەڵگەیە لەسەر:
- پشوو.
- دەرووی خێر.
- شەڕو ئاژاوەی ژن و کچ.
- ڕزق و بژێوی.
ئەگەر هەموو پێداویستییەکانی تەواوبوو، بەڵگەیە لەسەر بەدەستهێنانی کاروبار و سەفەر بە خێرایی.
هەروەها بەڵگەیە لەسەر ژنی زۆرخۆری شەڕانگێز کەوا سەرسامە بە خۆی.
بۆچوونەکان (0)
تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە