ئاشتبونەوە (ئاشتەوایی) لە خەودا

(ئیبن سیرین) دەڵێت: ئاشتەوایی بەڵگەیە لەسەر دەرکەوتنی خێرو چاکە بەپێی ئایەتی:  (وَالصُّلْحُ خَيْرٌ ۗ). بانگەشەکردن بۆ ئاشتی، بانگەشەیە بۆ چاکی و ڕێنومایی، ڕێگرتن لە ئاشتی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هاوەڵەکەی ڕێگری خێرە.

ئاشتبونەوە بەڵگەیە لەسەر سەلامەتی چونکە یەکێک لە ماناکانی ئاشتییە.

(نابلسی) دەڵێت: لە خەودا بەربەرەکانییە، ئەگەر بینی لەگەڵ نەیارەکەی ئاشتبووەوە، ئەوا ناکۆکی لەگەڵ بەرپا دەکات.

ئەگەر بینی دوو پیا یەکێکیان سەد درهەمی لای ئەوی تریانەو قەرزار قسەیکرد بەرانبەر خاوەن پارە، قەرزار دڵنەرم و بەسۆز دەبێت و خێر و چاکە بەدەستدەهێنێ بەپێی ئایەتی: (وَالصُّلْحُ خَيْرٌ ۗ):، (النساء: ١٢٨).

ئەگەر بینی پیاوێکی بەناوبانگ یاخود پیاوێکی نادیار بانگدەکات بۆ ئاشتەوایی بەبێ قەرزدانەوە ئەوە بانگیدەکات بۆ ڕێنومایی.

ئەگەر ئاشتەوایی لەسەر کوشتنی کەسێک یاخود خواردنەوەی مەی بوو، بەڵگەیە لەسەر خراپی و دژایەتی نێوانی خەڵکی.

ئەگەر بینی نەیارێک بانگدەکات بۆ ئاشتەوایی بەبێئەوەی قەرزەکەی بداتەوە، وێڵ و سەرگەردانێک بانگدەکات بۆ ڕێنومایی.

بەستنی ئاشتەوایی لەگەڵ نەیاردا لەسەر نیوەی ماڵ، بەدەستهێنانی خێرە.

ئاشتبونەوەی دوو لایەنی ناکۆک لە جەنگدا  بەڵگەی دڵنیاییە لە ترس و بیم و گەڕانی ڕزق و ڕۆزییە، یاخود قورسی و گرانی دەستنیشانکردن یا هاوسەرگیری یان شەریکایەتی یان ڕێککەوتن لەسەر کڕین و فرۆشتن.

ئەگەر دوو لایەنی جیاواز ڕێککەوتن لەسەر ئاشتەوایی، ئەوا بەڵگەی دەرکەوتن و سەرهەڵدانی فیتنەو بیدئەیە.

(نابلسی) دەڵێت: بەڵگەیە لەسەر دڵنیایی و ترس و بیم، پشودانە دوای ماندوبون و چاکبونەوەی نەخۆشەو بواردانی ئەجەل و چارەنوسە.

هەروەها بەڵگەیە لەسەر سوودو قازانج و ڕزق و ڕۆزی و بژێوی گەڕان و هاوسەرداری و ڕوکردنە بیناسازی و نوێژو کارو چاکە.

بۆچوونەکان (0)

نوێترین

تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە