ئاسک (مامز) لە خەودا

(نابلسی) دەڵێت: لە خەودا ژن یان منداڵ نێرینەو مێینەیە.

ئەگەر ئاسکی ڕاوکرد یاخود بە دیاری بۆی نێردرا یان کڕی، ڕزق و ڕۆزی بەدەستدەهێنێ یاخود هاوسەر دەگرێ ئەگەر ڕەبەن بێت، یان کوڕێکی دەبێت یان زاڵدەبێ بەسەر دوژمن و نەیارەکەیدا،

ئەگەر بینی ئاسکێکی هێنا، ئەوە میراتی و خێرێکی زۆر بەدەستدەهێنێت، ئەگەر چاوەڕێی منداڵ بوو کوڕی دەبێت.

ئەگەر ئاسکێکی سەربڕی ئەوە دەچێتە لای کجێک، ئەگەر کردی بە ماڵەکەی خۆیدا ئەوە ژن بۆ کوڕەکەی دەهێنێت.

ئەگەر لە پێستەکەی داماڵی، داوێنپیسی لەگەڵ ژنێکی ئەرەبیدا ئەنجامدەدات.

ئەگەر ئاسکێک بازیدا بەسەریا ئەوە هاوسەرەکەی سەرپێچیدەکات لە هەموو شتێکدا.

ئەگەر بو بە خاوەنی ئاسک دەبێت بە خاوەنی ماڵێکی حەڵاڵ، یان ژنێکی ڕێزداری ئازاد دەهێنێت.

بۆچوونەکان (0)

نوێترین

تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە