ئاسمان لە خەودا

(ئیبن سیرین) دەڵێت: ئاسمان بەڵگەیە لەسەر خۆی، ئەوەی لە ئاسمانەوە یان لای ئەوەوە دابەزی ئەوە لەلایەن پەروەردگارەوەیەو دروستکراو هیچ دەستێکی تێدا نییە وەک ئەوەی ئاگرێک بێتەخوارەوە خەڵکی توشی نەخۆشی و گەڕی و مەرگ بکات.

ئەگەر ئاگری لێهاتە خوارەوە بەسەر بازاڕدا، نرخی کاڵاو شتومەک بەرز دەبێتەوە.

ئەگەر بەسەر کێڵگەو شوێنی کشتوکاڵدا داباری و زیانی بە خەڵکی دەگەیاند، سەرماو کوللە دادەبارێ بەسەر کشتوکاڵدا.

ئەگەر شتێکی لێباری بەڵگەبوو لەسەر ڕزق و ڕۆزی و ماڵ و دارایی، وەک هەنگوین، زەیتون، هەنجیر و جۆ، ئەوە بارانێکی بەسودو قازانج دەبارێ بەسەر خەڵکیداو سودی لێوەردەگرن.

دەگونجێت ئاسمان بەڵگەبێت لەسەر شەرم و خۆپارێزی دەسەڵاتدار بەهۆی پلەوپایەو نەتوانینی خەڵکی بێدەسەڵات لەوەی دەربچن لە چنگ و دەسەڵاتی ستەمکارێک.

دەگونجێت بەڵگەبێت لسەر کۆشک و لانەی دەسەڵات و گەنجینەی، ئەگەر بە پلیکانە یان بەهەر هۆکارێک سەربکەوێ ڕو بە ئاسمان لەگەڵ پلەوپایەدا شکۆمەندی بەدەستدەهێنێت و بەختی دەبێت، ئەگەر بەبێ هیچ هۆکارێک سەرکەوت ترس و بیمێکی زۆر لە دەسەڵاتدارەوە ڕوی تێدەکات.

ئەگەر گەیشت بە ئاسمان، دەگات بە چڵەپۆی داواو خوازی خۆی، ئەگەر گەڕایەوە بۆ سەر زەوی قوتار دەبێت لەوەی چووەتە ناوی.

ئەگەر لە شوێنی خۆی کەوتە خوارەوە پەکی دەکەوێت لە شوێنی خۆی بە ئەندازەی کەوتن و هەڵنوتانی لەگەڵ ئەو ئەندامەی دەشکێ.

ئەگەر ئەوەی دەگاتە ئاسمان لە کاتی بێداریدا نەخۆشبوو، پاشان نەگەڕایەوە بۆ سەر زەوی دەمرێت و رۆحەکەی ڕوو بە ئاسمان بەرزدەبێتەوە، ئەگەر گەڕایەوە بۆ سەر زەوی زیان دەکات و کەسوکاری نائومێد دەبن لێی، پاشان خودا قوتاری دەکات، مەگەر لە کاتی دابەزینیدا بکەوێتە نێو بیرێک یان چاڵێک و پاشان لێی نەیەتە دەرەوە ئەمەش گۆڕەکەیەتی کەوا دەخرێتە نێوی دوای گەڕانەوەی، مژدەی تێدایە بە مردن لەسەر موسوڵمانێتی چونکە بێباوەڕان دەرگاکانی آاسمانیان بۆ ءاوەڵا ناکرێ و ڕؤحیان بەرزنابێتەوە.

هەرەوەها بینینی دەرگاکان دەگونجێت ئەگەر زۆر بێت، بەڵگەبێت لەسەر سوود، ئەگەر خەڵکی تێدابوو یاخود هەنگ یان چۆلەکە بەدیار چاویەوە سەرکەوتن بەو چەشنەیە. هەروەها ئەگەر خەڵکی لە قاتوقڕیدا بون بارانێکی زۆریان بۆ دەبارێت، خودا دەفەرموێت:  (فَفَتَحْنَا أَبْوَابَ السَّمَاءِ بِمَاءٍ مُّنْهَمِرٍ) (القمر: ١١). بە تایبەت ئەگەر ئەوەی لێدابەزی بەڵگەبوو لەسەر سۆز و بەزەیی و فەڕ وەک خاک و خۆڵ بەبێ تەپوتۆز و زیان. 

بەڵام ئەگەر لە ئاسمانەوە خەڵکی تیربارانکران ئەگەر هەندێک بەڵگەی تێدابوو ئەوە دەروازەکانی نەخۆشی سەخت و گران دەکرێتەوە بەسەریاندا، ئەگەر تیرەکان برینداریان دەکرد و خوێنیان دەڕژاند دەسەڵاتدار بەهەر تیرێک کەسێک دەستگیر دەکات، ئەگەر تیرەکان ئاڕاستەی گوێچکەو چاو کران ئەوە فیتنەو ئاشوبە، ئەگەر تیرەکان کەوت بەسەریانداو هیچ زیانێکی نەبوو و کۆیانکردەوە، ئەوە دەسکەوتە لەلایەن خوداوە پێیانگەیشتووە وەک فەڕوبەرەکوت و جۆرەکانی باڵندە.

نزیکبونەوەی ئاسمان بەڵگەیە لەسەر نزیکبونەوەی لە پەروەردگار بەثیی گوتەی پەروەردگار لە فەرمودەیەکی قودسیدا "ئەوەی بستێک لێم نزیکبێتەوە باڵێک لێی نزیکدەبمەوە" ئەمەش بۆ خەڵکی گوێڕایەڵ و کرداری باش و چاکە.

دەگونجێت بەڵگەبێت لەسەر کەسێکی پەرێشانی ناچار خودا نزاکەی قبوڵبکات، چونکە ئاماژەکردن لەکاتی نزادا ڕوو لە ئاسمانە.

دەگونجێت بەڵگەبێت لەسەر نزیکبونەوە لە زاناو ئیمام و باوک و کوڕ و هاوسەر و گەورە هەریەکێک لەسەرووی بێت بە پلەی ڕێز و چاکەو هیممەت لەکاتی بێداریدا.

ڕمانی ئاسمان بەسەر زەویدا دەگونجێت بەڵگەبێت لەسەر تیاچونی دەسەڵاتدار ئەگەر نەخۆشبێت، هەوەها بەڵگەیە لەسەر چوونی ڕوو بەو زەوییە ئەگەر لە سەفەردا بێت، هەروەها دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتداریی خەوبینەر و ئەوەئ لەسەرو ئەوەوەن لە سەرۆک و باوک و مێرد و گەورە.

دەگونجێت ڕمانی بەسەر زەوییەکی وشک و بێ ئاودا یان زەوییەک خەڵکی بە قاچ بیشێلن دوای ڕمان و سوپاسگوزاری دەرببڕن بارانی بەسود کەڵک بێت. ئەرەبیش باران بە ئاسمان ناودەبات چونکە لە ئاسمانەوە دادەبارێت.

ئەگەر ئاسمان بکەوێت بەسەر خەوبینەردا یان بەسەر خانەودەکەیدا بەڵگەیە لەسەر ڕمانی سەربانی ماڵەکەی بەسەریا، چونکە خودا ئاسمانی بە سەربانێکی پارێزراو ناوبردوووە، ئەگەر ئەوەی سەربانەکە ڕوخاو کەوت بەسەریا کەسی نزیکی نەخۆشبوو لە حاڵی بێداریدا ئەوە دەمرێت و بەپشتا دەخڕیتە نێو گۆڕەکەی، ئەگەر لەژێر داروبەردی ڕوخاودا دەرنەهێنرا.

ئەگەر سەرکەوت بە ئاسامنداو چوو بە نێویدا گواهی و ڕێز و نزیکی خودا بەدەستدەهێنێت لەگەڵ ناوبانغ و شکۆمەندی.

ئەگەر بینی لە ئاسماندایە فەرمان بە چاکەو ڕێگری لە خراپە دەکات.

هەروەها دەڵێن: ئاسمانی دنیا وەزارەتە، چونکە شوێنی مانگەو مانگیش وەزیرە، ئاسمانی دووەمیش ئەدەب و زانیاری و زیرەکی و سەرکردایەتییە، چونکە ئاسمانی دووەم بۆ هەسارەی (ئەتارد)ە.

ئەگەر بینی لە ئاسمانی سێیەمدایە ڕزق خۆشحاڵی و خشڵ و زێڕ و ڕاخەر و دەوڵەمەندی بەدەستدەهێنێت، چونکە ڕێگەی ئاسمانی سێیەم ڕێگەی (زوهرە)یە.

ئەگەر خۆی لە ئاسمانی چوارەم بینیییەوە، ئوە موڵک و دەسەڵات و هەیبەت دەبەستدەهێنێت یاخود دەچێتە خانەی کرداری پادشاو دەسەڵاتدار، چونکە خولگەی ءاسمانی چوار هی (خۆر)ە.

ئەگەر خۆی لە ئاسمانی پێنجەم بینییەوە دەسەڵات و سەرپەرشتی پۆلیسی پێدەدرێ یاخود پیشەیەک کەوا دەدرێتە پاڵ هەسارەی (مەریخ) چونکە خولگەی ئاسمانی پێنج هی (مەریخ)ە.

ئەگەر خۆی لە ئاسمانی شەشەمدا بینییەوە، خێری دەستگیر دەبێت لە کڕین و فرۆشتندا، چونکە خولگەی ئاسمانی شەش هی هەسارەی (موشتەری)یە.

ئەگەر خۆی لە ئاسمانی حەوتەم بینییەوە، زەویوزار و کشتوکاڵی دەسگیردەبێت لەگەل پلەوپایە لە سوپادا، چونکە خولگەی ئاسمانی حەوتەم هی (زوحەل)ە.

ئەگەر خاوەنی ئەو خەوە شایستەی ئەو پلەوپایانە بوو، لێکدانەوەکەی بۆ سەرۆک یان جێگر یاخود هاوشێو و هاوناویەتی.

ئەگەر خۆی لەسەرو حەوت چینەی ئاسمانەوە بینی، ئەوە پلەوپایەی مەزنی دەسگیردەبێت، بەڵام تیادەچێت.

ئەگەر بینی ئاسمان سەوز هەڵگەڕاوە، بەڵگەیە لەسەر زۆری کشتوکاڵ لەو ساڵەدا.

ئەگەر بینی ئاسمان بووە بە ئاسن باران دەبارێت.

ئەگەر بینی لە ئاسمانەوە پیسایی دەکات، بێباوەڕ دەبێت.

ئەگەر ئاسمان شەقیبرد ڕیش سپییەکی لێهاتەدەرەوە، ووشکی و بێفەڕی زەوییە.

ئەگەر لاوێکی لێهاتەدەر، دوژمنێکە بەدەردەکەوێت و خراپە دەگەیەنێت بە خەڵکی ئەو شوێنەو دژایەتی و ئاژاوە دروستدەکات لە نێوانیاندا.

ئەگەر مەڕی لێهاتە دەرەوە، دەسکەوتە.

ئەگەر حوشتری لێهاتەدەر بارانیان بۆ دەبارێ و لافا هەڵدەستێ.

ئەگەر دڕندەیەکی لێهاتەدەر بە زوڵم و ستەم تاقیدەکرێتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارێکی ستەمکارەوە.

ئەگەر ئاسمان بوو بە یەکپارچەی یەکگرتوو، باران نابارێ بۆیان، ئەگەر هەڵوەشا باران زۆر دەبارێ.

ئەگەر بینی ئاسمانی لەکیسچوو کارێکی مەزن ئەنجامدەدات، بەڵام بۆی بەدینایەت.

تەماشاکردنی ئاسمان ڕوانینە بۆ یەکێک لە فەرمانڕەواو دەسەڵاتدارانی دنیا، ئەگەر تەماشای لای ڕۆژهەڵاتی کرد، سەفەرە، دەگونچیت دەسەلاتێکی مەزن بەدەستبهێنێت.

ئەگەر بینی ئاسمانی دزی و لە کوپەیەکدا شاردیەوە، ئەوە قورئانێک دەدزێ و دەیدات بە ژنێک.

ئەگەر بینی سەردەکەوێت بە ئاسماندا بەبێ ناڕەحەتی، ئەوە دەسەڵات و رزق بەدەستدەهێنێت و دڵنیادەبێت لە فڕوفێڵی دوژمن.

ئەگەر بینی بە ددانەکانی قەپیکردووە بە ئاسماندا، بەڵاو نەهامەتییەک ڕودەکاتە خۆی، یاخود کەموکوڕی لە ماڵ و ساماندا دروستدەبێ و خوازیاری شتێک دەبێت دەستی پێناگات.

ئەگەر چووە نێو ئاسمان بەڵام لێی نەهاتە دەروە، ئەوە دەمرێت یاخود نزیکدەبێتەوە لە مردن.

ئەگەر بینی لە ئاسماندا خولدەدات پاشان دادەبەزێ ئەوە فێری زانستی ئەستێرەناسی و زانستی نادیار دەبێت و لەنێو خەڵکیدا باس دەکرێت.

ئەگەر بینی پاڵیدایەوە پێوەی، ئەوە پلەوپایەو سەرکردایەتی بەسەر نەیار و دوژمنانیدا بەدەستدەهێنێت.

دەگێڕنەوە پیاوێک دێت بۆ لای (ئیبن سیرین) و دەڵێت: سێ کەسم بینی نەمدەناسین، یەکێکیان بەرزکرایەوە بۆ ئاسمان، پاشان ئەویتر لە نێوان ئاسمان و زەویدا بەندکرا، ئەوی دیکەش بەڕودا کەوت و کڕنوشی برد. (ئیبن سیرین)یش دەڵێت: ئەوەی بینی بەرزکرایەوە بۆ ئاسمان ئەمانەت و ئەسپاردەیە لە نێوان خەڵکیدا هەڵدەگیرێ و نامێنێ، ئەوەشی بەندکرا لە نێوان ئاسمان و زەویدا، سۆز و بەزەیی و ڕەحم دەپچڕێت. ئەوەشی کڕنووش دەبات، نیشانەکانی کۆتایی دنیا دادێت..

(نابلسی) دەڵێت: ئەگەر بینی لە ئاسمانەوە دابەزی ڕووبەزەوی، نەخۆشییەکی سەخت و توند لێیدەداو مەترسییەکی گەورە ڕووی تێدەکات و لە لێواری مردن نزیکدەبێتەوە پاشان قوتاردەبێت.

ئەگەر بینی دەستی لە ئاسماندایە، کارێکی مەزن و گەورە دەستپێدەکات بەڵام بۆی تەواو ناکرێت.

ئەگەر بە ڕێکی سەرکەوت بەرەوە ئاسمان، ئەوە زەرەر و کەمی ڕوودەکاتە لەشولار و ماڵ و سامانی.

ئەگەر خۆی لە ئاسماندا بینییەوە نەیزانی کەی سەرکەوتووە بۆ ئاسمان، ئەوە دەچێتە بەهەشتەوە - پشت بە خودا.

ئەگەر بینی بینایەکی هەیە لە ئاسماندا لە بینای خەڵکی تر و ئەوانەی زەوەی ناچێت، ئەوە بە ناڕەزایی لە دنیا دەردەچێت.

ئەگەر بینی لە ئاسمان کەوتەخوارەوە، ئەگەر دەسەڵاتداربوو ئەوا پۆست یان دەسەڵاتی کەم دەبێتەوە و کاروباری بۆ بەجێنایەت..

ئەگەر هەڵۆیەک یان بازێکی بینی فڕی ڕوو بە ئاسمان و نەکەوتە خوارەوە خێری دەستگیر دەبێت.

ئەگەر بینی بە پەتێک لە ئاسمانەوە هەڵواسراوە، دەسەڵاتی لە ئایندا دەستدەکەوێ بە ئەندازەی دورکەوتنەوەی لە زەوی.

ئەگەر بینی پەتەکە پچڕا، دەسەڵاتەکەی بەسەردەجێت.

ئەگەر چرایەکی لە ئاسمان بینی دەدرەوشێتەوە و کوژایەوە، خۆر دەگیرێ.

ئەگەر بینی بەبەرچاوی خۆیەوە ئاسمان بینا دەکرێت، گەواهی و شەهادەی درۆ دەدات بەپێی ئایەتی: (مَّآ أَشْهَدتُّهُمْ خَلْقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ) (الكهف - 51).

ئەگەر بینی ئاسمان ڕوناکی لێهاتە دەروە، بەڵگەیە لەسەر ڕێنومایی خەڵکی ئەو شوێنە. ئەگەر تاریکی لێهاتەدەرەوە، بەڵگەیە لەسەر وێڵی و سەرگەردانییان.

ئەگەر قامچییەکی بینی لە ئاسمان هاتە خوارەوە خەڵکی  توشی بەڵاو نەهامەتی دەبن بەهۆی ئەو گوناهانەوە کە ئەنجامیانداوە.

بۆچوونەکان (0)

نوێترین

تکایە سەرەتا بچۆ ژورەوە، پاشان دەتوانی سەرنجەکەت بنوسیت. چوونەژوورەوە